وه‌زاره‌تی ناوخۆ لێژنەیەك بەمەبەستی دیراسەكردنی بارودۆخی حوكمدراوان و راگیراوان پێك دەهێندرێت بەمەبەستی دۆزینەوەی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی بەشێكیان.

به‌پێی فه‌رمانێكی وه‌زاری و له‌سه‌ر فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زاره‌تی ناوخۆ بڕیاریدا به‌ پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك به‌ مه‌به‌ستی دیراسه‌تكردنی بارودۆخی حوكمدراوان و ڕاگیراوان له‌ هه‌رێمی كوردستان، به‌ مه‌به‌ستی دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێك بۆ ئازادكردنی ژماره‌یه‌ك له‌وانه‌.

7