وەزارەتی تەندروستی حکوومەتی هەرێمی کوردستان تۆمارکردنی حەوت گومانلێکراوی دیکەی تووشبوو بە ڤایرۆسی کۆڕۆنا لە سلێمانی راگەیاند.
وەزارەتی تەندروستی لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە: “لە بەردەوامی پشکنینەکان، 7 گومانلێکراوی دیکە بە تووشبووی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری سلێمانی دەستنیشانکرا. 6 لەوان لە خانەوادەی ئەو حالەتەیە کە گیانی لەدەستدا و ئەوەی دیکە لە ئیتاڵیا گەڕاوەتەوە”.
ئەمە لە کاتێکدا ئەمرۆ بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، کە سەدان کەس کە بە قاچاخ هاتوونەتەوە، کەرەنتینە نەکراون و تێکەڵی خەڵک بوون و ئەمەش دۆخەکەی مەترسیدار کردووە.










