وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرای دەكات، تووشبوویەكی تر لە هەولێر تۆمار كراوە بەمەیش كۆی تووشبووان گەیشتە 20 هاووڵاتی.

ئەمڕۆ هەینی 13ـی ئادار، لە ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی تەندروستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان ئاشكرا كراوە، لە بەردەوامی پشكنینەكان، گومانلێكراوێكی دیكەی پیاو تەمەن 45 ساڵ بە تووشبووی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 لە شاری هەولێر دەستنیشانكرا.