ئەمڕۆ پێنجشەممە نۆ پەرلەمانتاری سەر بە فراكسیۆنی “ئەلنەسر”ی حەیدەر عەبادی، جیابوونەوەی خۆیان لە فراكسیۆنەكە و پێكهێنانی فراكسیۆنێكی نوێیان راگەیاند.

نۆ پەرلەمانتارەكە لە راگەیەندراوێكدا جیابوونەوەی خۆیان راگەیاندووە و پشتیوانیان بۆ هاووڵاتیانی ناڕازی شەقامەكان دەربڕیوە.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە “لە سایەی دۆخی خراپی سیاسیی عێراق كە ماوەی حەڤدە ساڵە وڵاتەكە بە شێوەیەكی خراپ بەڕێوەدەبرێت، لە سۆنگەی بەرپرسیارییەتی رەوشتی و نیشتمانییەوە، فراكسیۆنی (گردبوونەوەی بانگەوازی عێراق) رادەگەیەنین، بە ئامانجی راستكردنەوەی هەڵەكانی رابردوو”.