وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانی سازكرد و سەبارەت بە دواین رێكارەكان بۆ بڵاو نەبوونەوەی كۆرۆنا قسەی كرد.

وەزیری ناوخۆی هەرێمی كوردستان رایگەیاند كە رێگە نادەن لە دوای 16ی مانگ كەس لە ئێرانەوە بگەڕێتەوە و تا ئەو كاتە مۆڵەتە بۆ ئەو كەسانەی دەگەڕێنەوە.
هەورەها باسی لەوەشكرد كە دەبێت هاوڵاتیان لە كاتی چوونە دەرەوەدا ئاگادار بن و نابێت قەرەباڵغی دروست بێت و زیاتر لە خێزانێك بە یەكەوە دانیشن، وتیشی لەوانەیە رێكارەكان زیاتر بكەن و توندی بكەن دوای ئەوەی رێگای شارەكانیان داخستووە و هاتوچۆ نەماوە.