سوپاسى جەنابى سەرۆك بارزانى دەكەين، كە لە رێگەى رێزدار سيداد بارزانى پرسەو سەرەخۆشیى بەتەلەفۆن پێ راگەیاندين و سوپاسى سه رۆكى هه رێم ، كاك نێچيرڤان با رزانى وسەرۆكى حكومەت بەرێز مەسرور بارزانى دەکەين كە لە رێگەى تەلەفۆنەوە هاوخەمى بۆ نواندين، سوپاسى سكرتێرى مەكتەبى سياسى كاك فازيڵ ميرانى دەکەین كە هاوسۆزى نواند. سوپاسی بەڕێز موحسین دزەیی دەکەین کە بەتەلەفۆن سەرەخۆشی لێکردین، سوپاسی بەڕێز کاک مەحمود محەمەد ئەندامی مەکتەبی ساسی و بەرپرسی دەزگای ڕۆشنبیری و ڕاگەیاندن و شاندی یاوەری لە ئەندامانی دەزگا دەکەین کە بۆ پرسە و سەرەخۆشی سەردانیان کردین، سوپاسی هاوکارانمان لە ڕۆژنامەی خەبات دەکەین کە بەشداریی مەڕاسیمی بەخاکسپاردنیان کرد و هاوخەممان بوون، هەروەها سوپاس بۆ هەموو ئەو بەڕێزانەی لەشار و شارۆچکەکانی کوردستان و دەرەوەی کوردستان بەتەلەفۆن پەیامی پرسە و سەرەخۆشییان بەبۆنەی کۆچی دوایی (زەکیە مەلا عەبدوڵڵا)ی خوشکمان دایکی دکتۆر خالید ساڵح پێڕاگەیاندین وهاوخەممان بوون، لەخوای گەورە داواکارین پاداشتی هەموو لایەک بداتەوە.

سەلام عەبدوڵڵا و خالید ساڵح
لە جیاتی بنەماڵەی خوالێخۆشبوو زەکیە مەلا عەبدوڵڵا