وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هه‌رێم ئەمڕۆ سێشەممە بڵاویکردەوە کە کچێکی تەمەن 19 ساڵ لە شاری سلێمانی توشی ڤایرۆسی کرۆنابووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 10ی ئازاری 2020، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: “ئافرەتە توشبووە 19 ساڵەکەی ئەمڕۆ، کچی تووشبوویەکی پێشووی کۆرۆنایە لە سلێمانی”.

هاوکات، بە راگەیاندنی ئەو حاڵەتە، ژمارەی توشبوون لە سلێمانی بۆ 11 کەس و لە هەرێمیش بۆ 15 کەس بەرزبووەوە.

لەلایەکی دیکەوە، شەوی رابردوو، وەزارەتی تەندروستی هەرێم تووشبوونی کەسێکی دیکەی لە هەولێر راگەیاندبوو.