‮‬نیاز عەبدوڵڵا عارف
بەراورد بە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو،‮ ‬شكستی‮ ‬ئەو حزبە سیاسییانەی‮ ‬دەیانویست ئافرەت لە كونجی‮ ‬ماڵەوە بمێنێتەوە و پشتیووان بوون بۆ پیاوسالاری،‮ ‬بەهۆی‮ ‬دابونەریتی‮ ‬كۆنەپەرستانە و لە هەمان كاتیشدا چاوكرانەوەی‮ ‬زۆرێك لە خانمان بۆ هەوڵدان و تێكۆشان لەپێناو چەسپاندنی‮ ‬ماف و داخوازییەكانیان و بەشداریكردن لە بونیادنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و بەرقەراركردنی‮ ‬بیری‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و‮ ‬یەكترقبووڵكردن لەنێوان تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە بە گشتی‮ ‬و خانمان بە تایبەتی‮ ‬هەوڵدان بۆ دروستكردنی‮ ‬دەوڵەتێكی‮ ‬سەربەخۆ و پتەوكردنی‮ ‬هەست و هۆش و دڵسۆزی‮ ‬و نیشتمانی‮ ‬و نەتەوەیی‮ ‬لەسەر بنەمای‮ ‬دیموكراسی‮ ‬و پشتگیریكردنیان لە هەنگاوەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بە ئاڕاستەی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆ،‮ ‬بەتایبەت ئافرەتان رۆڵێكی‮ ‬دیاریان هەیە لەناو كایە سیاسییەكاندا و دەركەوتنێكی‮ ‬بەرچاویان هەیە و دڵسۆزانەش كار دەكەن بۆ بەرەوپێشچوونی‮ ‬پارتە سیاسییەكەیان‮.‬

ئافرەت پێش‮ ‬ئەوەی‮ ‬خوشك و كچ و هاوسەر بێت،‮ ‬دایكە و دایكیش خۆی‮ ‬لەخۆیدا پڕە لە سۆز و میهرەبانی‮ ‬و خۆشەویستی‮ ‬بۆ كۆرپەكەی،‮ ‬هەموو ئەمانە بە‮ ‬یەكەوە كۆبكەیتەوە لە كایەی‮ ‬سیاسەتدا راڤەیەكی‮ ‬وردیان بۆ بكەی،‮ ‬دەبینیت كە ئافرەت بەشێوەیەكی‮ ‬راستەقینە و دڵسۆزانە بەشداری‮ ‬كاری‮ ‬سیاسەت دەكات و‮ ‬حكومڕانی‮ ‬باش و بەرەو زیرەكبوونی‮ ‬دەبێت و رێژەی‮ ‬ئافرەت لەناو پەرلەمان و بەشێوەیەكی‮ ‬پرۆتۆكۆڵی‮ ‬و بەشداریكردنیان لە كۆبونەوەكاندا و لەبارەی‮ ‬پڕۆژەیاسا و بڕیارداندا رۆڵێكی‮ ‬باشیان هەیە و بەرپرسیاریەتی‮ ‬و ئەركی‮ ‬خۆیان سەلماندووە‮.‬

ئەمە موژدەی‮ ‬شەفەقێكی‮ ‬نوێ و جیهانێكی‮ ‬نوێ بە گەلی‮ ‬كورد و كوردستان دەدات،‮ ‬چونكە ململانێ مەزنەكانی‮ ‬مێژوو و سرووشت و ژیان ئەو راستیەیان سەلماندووە لە هەر كۆمەڵە مێژوویەكی‮ ‬پێكەوەژیاودا كە سیستەمێكیان هەبێت،‮ ‬لە خێڵەوە بەرەو دەوڵەتێكی‮ ‬هەرە مۆدێرن،‮ ‬پێوەری‮ ‬باش‮ ‬یان خراپی‮ ‬ئەو سیستەمە بریتییە لە رۆڵ كاریگەری‮ ‬ئافرەت و ئەو بوارەی‮ ‬لەو كۆمەڵگەیە پێیان دەدرێت،‮ ‬چونكە راستیەكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬هەیە لە هەر كۆمەڵگەیەكدا هێزی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كۆمەڵگە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬پێشكەوتنی‮ ‬ئەو كۆمەڵگەیە دیاری‮ ‬دەكات،‮ ‬بۆیە دادپەروەری‮ ‬فرسەتی‮ ‬كار و خوێندن و سەفەر و ئازادیی‮ ‬بڕیاردان لەنێوان نێر و مێ دا وا دەكات كۆی‮ ‬هێزی‮ ‬كۆمەڵگە بەكار بێت لە بەرهەمهێنان و بونیادی‮ ‬سیستەمی‮ ‬دادپەروەری‮ ‬و گۆڕانكاری‮ ‬كۆمەڵگە،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬گومانی‮ ‬تێدا نییە ئەوەیە كۆمەڵگە سرووشتێكی‮ ‬داینەمیكی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬هەیە و بەردەوام لە گۆڕاندایە‮. ‬وەك ئەوەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێم هەنگاوی‮ ‬بۆ ناوە كە ئافرەت لە كایەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬و ئابوورییدا كاریگەری‮ ‬و بوونی‮ ‬هاوتای‮ ‬هەبێت بە پیاوان و موژدەیەكی‮ ‬مەزنی‮ ‬بونیاتنانی‮ ‬كۆمەڵگەیەكی‮ ‬مەدەنی‮ ‬و پێشكەوتووخوازە‮.‬