بەمەبەستی رێگرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌رجه‌م پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل له‌ سنووری هه‌ولێر لە رۆژانی هەینی دادەخرێن.

بەپێی راگەیاندراوێکی پارێزگای هەولێر  ئەوە خراوەتە روو: “بە هۆکاری ئەوەی لە ڕۆژانی هەینی پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمۆبیل لە سنووری پارێزگای هەولێر دووچاری قەرەباڵغییەکی زۆر دەبنەوە، بڕیارماندا لە بەیانییەوە ڕێکەوتی ۲٠۲٠/۳/٦ تا ڕێکەوتی ۲٠۲٠/٤/۱، سەرجەم پێشانگاکانی فرۆشتنی ئۆتۆمۆمبیل لە سنووری پارێزگای هەولێر لە ڕۆژانی هەینی دابخرێن و کڕین و فرۆشتن تێیدا رابگیرێت”.

روونیشکراوەتەوە، “بە سوپاسەوە داوا لە هاوڵاتییانی خۆشەویست دەکەین بۆ خۆپارێزی و بۆ بەرژەوەندی گشتی پابەندی ئەم بڕیارە بن، بە پێچەوانەوە هەر کەسێک سەرپێچی ئەم بڕیارە بکات،لە لایەن تیمی قایمقامییەتەکانی سنوری پارێزگای هەولێر دووچاری ڕێکاری یاسایی و (غەرامە) دەبنەوە”.