دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌ یه‌كه‌م حاڵه‌تی مردن به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆنا له‌ سلێمانی تۆماركرا كه‌ مامۆستایه‌كی ئاییبنی بوو به‌ ناوی مه‌لا ڕه‌شید پێشنوێژ و وتارخوێنی مزگه‌وتی مه‌حوی.

به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی ئه‌وقاف و كارو باری ئاینی بڕیاریدا به‌ ڕاگرتنی نوێژی هه‌ینی له‌سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی شاره‌كه‌ تا كاتێكی نادیار.

سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه‌ ڕايگه‌یاند: بڕیار وایه‌ له‌ چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا سه‌رجه‌م مزگه‌وته‌كانی ناو بازاڕی شار به‌مه‌به‌ستی خۆپارێزی و ڕێگه‌گرتن له‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌ دابخرێن.

KTV