سەرچاوەیەكی تەندروستی ئاشكرایكرد كە یەكەم حاڵەتی گیانلەدەستدان بەهۆی كۆرۆناوە لە سلێمانی تۆماركرا .

بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسەی كۆچی دوایی كردووە تەمەنی 70 ساڵە و پێشتر نەخۆشی دیكەی هەبووە و دوو رۆژە بەهۆی نەخۆشییەكانی دیكەی لە نەخۆشخانە بووە، دواجار تووشی ئەم نەخۆشییەش بووە و گیانی لەدەستدا.

هەر بەپێی زانیارییەكان، ئەو كەسە مامۆستای ئاینییە لەمزگەوتێكی نێو بازاڕی شاری سلێمانی پێشنوێژی دەكات.

بەڕێوەبەرایەتی ئەوقافی سلێمانیش ئاشكرایكرد كە ئەو مامۆستا ئاینیەی ئەمڕۆ دەركەوت كە تووشی نەخۆشی كۆرۆنا بووە بەهۆی نەخۆشییەكەیەوە گیانی لە دەستدا.