لە درێژەی چاڵاكییە هونەرییەكانی خۆێدا كە دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان ماوە ماوە بۆ گروپ و تیمە هونەریەكانی دەكاتەوە، بەبۆنەی یادەكانی ئادارو نەورۆز، لە رێ و رەسمێكدا لە گەلەری قەڵای دێرینی هەولێری پایتەخت پیشەنگایەكی زەخرەفەو خۆشنوسی بۆ كۆمەڵێك بەهرەمەندی بواری خۆشنوسی كردەوە كە بەشداربووان جگە لەشاری هەولێر، شارەكانی دیكەشی لەخۆ گرتبوو. لەو رێ رەسمەدا ئەڤین هروری ئەندامی سەركردایەتی پارتی دیموكراتی كوردستان و بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان و عەلی سەلیم و صابر ئەحمد ئەندامانی دەستە و جەماوەرێكی تایبەتی هونەرمەندان و هونەر دۆستان ئامادەی بوون. پێشەنگاكە لە لایەن كۆمەڵەی خۆشنوسانی كوردستانەوە رێكخرابوو. لە میانی بەسەركردنەوەو تەماشاكردنی بەشەكانی پێشەنگاكە، بەرپرسی دەستەی رێكخراوە جەماوەری و پیشەییەكان وێرای ستایشكردنی دەست رەنگینی هونەرمەندانی بەشداربوو، هاوكات هیوای بەردەوامی بۆ خواستن و كارەكانیانی بە كارێكی ئیبداعی وەسف كرد.









