له‌راگه‌یاندراوێكدا وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى عێراق یه‌كه‌م حاله‌تى تووش بوون به‌ڤایرۆسى كۆرۆنا راگه‌یاند
ته‌ندروستى عێراق رایده‌گه‌ێنێت ، یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراو، كه كه‌سێكی ئێرانییه و قوتابی خوێندنگا ئایینییه‌كانه له‌پارێزگای نه‌جه‌ف.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات كه ئه‌و كه‌سه ئێرانییه، به‌ر له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ عێراق هاتووه‌ته ناو خاكی وڵات.
راشیده‌گه‌یه‌نن ، ئێستا ئه‌و كه‌سه جیاكراوه‌ته‌وه و چاودێری وردی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و له پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه كه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.










