سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پێنج شەممە 2020.2.20 د.فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر بەشێوەیەکی مەیدانی تەواوی ئەو شوێنانەی بەسەرکردەوە کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە دووچاری هەڵسانی ئاو ببوون.

پارێزگاری هەولێر بەشێویەیەکی مەیدانی تیمەکانی شاراەوانی لەو گەڕەک و شوێنانە بەسەرکردەوە کە بەهۆی باران بارینی زۆرەوە دووچاری هەڵسانی ئاو ببوون و داوشیکرد هەرچی پێویستە ئەنجامی بدەن بۆ بەرگرتن لەکەوتنەوەی زەرەو زیان بە هاوڵاتیان.

بەهۆی بارینی ڕێژەیەکی زۆری باران سەر لەبەیانی ئەمڕۆ لەچەند گەڕەکێکی شاری هەولێر ئاو لە چەند شوێنێک بەرزبۆوە، بەڵام خۆش بەختانە هیچ زەرەر و زیانێکی نەبوو و دەست بەجێ تیمەکانی شارەوانی و بەرگری شارستانی و ئاوەڕۆ بەئەرکی خۆیان هەڵسان.

جێگەی باسە، هۆکاری هەڵسانی ئاوی بارانی ئەمڕۆ بەهۆی بارانی بەخوڕ، نەبووە هۆی زەرەو زیان، ئەوەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە تیمەکان سەرجەم ئاوەڕۆکانیان پاککردبووەوە، لە ئێستاشدا چەندین بنکەی بەرگری شارستانیی و تیمەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیەکانی شارەوانییەکان و ئاوه‌ڕۆکان لە ناو شاری ھەولێر و لە دەرەوەی شاری ھەولێر لە ئامادەباشی تەواو دان.

ڕاگەیاندنی پارێزگای هەولێر
2020.2.20