شوكر محەمەد هەركی- باسرمە:
بەشێوەیەكی گشتی،ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین روە و ناسەقام گیر ی دەچێت و تادێت ململانێكان چڕتر دەبنەوە و تەسفیە حساباتی نێوان هێز و دەسەڵاتەكانی دەڤەرەكە لەسەرپشتی هەرێمایەتی یەكلادەكرێنەوە، بەتایبەت لە عیراق و سوریاو لیبادا.
سەرەرای بوونی ئاڵۆزی و قەیران لە دەورەوبەردا بەڵام هەرێمی كوردستان بەوەجیادەكرێتەوە كە لە رووی ئامنی و پێشكەوتن خوازی و پێكەوەژیان، لەسەر ئاستی ناوچەكدا رۆژ دوای رۆژ گەشە دەسێنێت. هەڵبەت كوردستان چ وەك هەرێمك و چ وەك بەشێكی ئامن و جێگای متمانە و ئیعتباری هەرێمی و ناوەندە نێودەوڵەتییەكانە. رۆژانە دەبینین كە نێردە و شاندە دبلۆماتكارەكان ی بیانی، كە ڕوو لەعیراق دەكەن شوێن و جێگایان مانەوەیان لە هەولێری پایتەختی كوردستانە، ئەمەش خۆی لەخویدا داننانە بەم ئامن و سەقام گیرییە كەۆژ بەرۆژ لەپەرسەندن و پێشكەوتن دایە.
هەروەها جێگای ئاماژەپێكردنە كە نابێت ئێوە بەم چەندە بوەستین، بەلكو پێویستە بەرەوپێشتر و باشتر هەنگاوبنێن، ئەمە هەم داخوازی خەلكی كوردستان و خواستی كۆمەڵگای نێودەولەتییە كە ئەوەلێمان لێ چاوەرواندەكرێت. دەبینین رۆژانە عیراق لە چ دۆخێكی ناسەقام گیرو ناهەموار گوزەردەكات. خۆپیشاندانی هەرەمكی و ملیونی و ناملیۆنی بێ سەروبەر كەچەندان قوربانی و بریندار لێ دەكەوێتەوە، ئەگەرچی خواستی خۆپێشاندەران داواكاری جەماوەر رەوان، لێ بێ سەروبەری و سواربوونی مەوجی خۆپێشاندەران لەلایەن چەند گروپێكی سیاسی و میلیشیای عێراق، دەچێتە نێو چوارچێوەی گەمەیەكی سیاسی لەسەر پشتی خەلك، جا ئەم هۆكارو فشارە زۆرانە، راستەوخۆ و ناراستەوخۆ شەقام دەورژێنن و بەرەو داهاتوویەكی نادیار ئاراستەدەكەن، تاكو ئێستا تەواوی سیاسەتمەدار و عقلمەندانی ئیدارەدانی عیراق نەیان توانیوە لەسەر سفریەك كۆك بن پرسەكان تاوتوێ بكەن و بگەنە دەرنجامێكی باش و راست و رەوا، ئەوەی دەگوزرێت زیاتر پەنابردنەبەر فشارو كارو كاردانەوە، ئەوان پێیان وایە لەم رێگەیە دەتوان بەرژەوەەندی كەسی خۆیان و داخوازیەكان و رێكەوتنەكانیان بەدەست بهێنن. كەچی بێ ئاگان یاخود گونادەن بە سومعە و پێگەی عیراق گشتی عیراق و شەرمندەیی عێراق لەئاستی نێودەوڵەتیدا. لەكاتێكدا كە هەرشەی تیرۆر تاكو ئێستا بن بڕنەكراوە، هەركاتێك هێزی تیرۆر بۆیان لوا دەست دەكەن بە كاری تیرۆری خۆیان. بۆیە كاتی ئەوەهاتووە كە سیاسەتمەدارانی عێراق بگەنە دەرچەیەك بۆ پاراستنی سیادەت و دەسەڵات و حوكمڕانی عیراق كە بەلایەنی كەم وەكۆ خۆی بمێنێتەوە، ئەگینا رۆژبەۆژ عێراق وەكو حكوومەت و وڵات لەلێواری كەوتن دایە . هەڵوێستی دەسەڵاتی سیاسی كوردستان و سەركردایەتی سیاسی كوردستان، هەمیشە لە گەڵ ئاشتی و ئارامی و هێوركردنەوە گرژی و ناوبژیوانی بووە. هەروەها كوردستان دووركەوتووە لە لەتەرف گیری و ململانێكان، ئەمەش واتا و مەفهومێكی سیاسی و دیپڵوماسی ئەرێنی لە خۆدەگرێت.
هەڵبەت ئەم هەڵوێستەی هەێمی كوردستان لەهەمبەر دەوڵەتی عێراق، هەڵوێستێكی عەقلانی ئەرینییە لەم هەلومەرجەی عێراقدا. هەروەها هەڵوێستێكی ژیرانەی لەسەر ئاستی سیاسی و دیپڵوماسی بەرامەمبەر دوڵەتی مەركەز، چونكە كۆمەلێك راستی هەن كەنابێت بدەینە دەست قەدەر بۆ بەدیهێنانی ماف و بەرژەوەندییە گشتییەكانی كوردستان. لەم قۆناغە سیاسییەی عێراق، هەڵوێستی سیاسی و دیپڵوماسی هەرێمی كوردستان بەرامبەر بەغدا، كارێكی ئەرێنییە كە لە بەرژەوەندی هەردوولادایە و سیاسەتێكی حەكیمانەی كوردستانە كە پەیرەوی دەكات.










