شاندێكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ سه‌رۆكایه‌تی بێگه‌رد تاڵه‌بانی، وه‌زیری كشتوكاڵی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به‌ ئه‌ندامیه‌تی خالید شوانی وه‌زیری هه‌رێم بۆ په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا و چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌رێكی په‌یوه‌ندار گه‌یشتنه‌ به‌غدای پایته‌خت.

له‌كاتی گه‌یشتنی شانده‌كه‌شدا فارس عیسا ،نوێنه‌ری حكومه‌تی هه‌رێم له‌به‌غدا پێشوازی لێكردوون.

شایانی باسه‌ شانده‌كه‌ی حكومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غدا چه‌ند دۆسییه‌یه‌ك سه‌باره‌ت به‌ دۆخی به‌نداوه‌كان و شایشته‌ داراییه‌كانی جووتیاران تاوتوێ ده‌كه‌ن .