وەیسی سەعید وەیسی
هەرچەندەبەخت یاوەرمان نەبووتادەرفەتی شادبوون بەدیداری رەحمەتی (ئیدرس بارزانی) مان هەبێت بەڵام لەرێگای چەندین نووسین وبەرهەمی نووسەران وكەسەنزیكەكانی ئاشنای ژیان وخەبات وتێكۆشانی بووینە راستەتەمەنێكی كەمی هەبووەبەلام لەوماوەكەمەیەداتوانیوێتی وەك سیاسەتوانێكی كارامەودووربین رۆلی گرنگ بگێرێت بۆیەش هەردەم لەویژدانی گەلی كوردستان بەزیندوویی مایتەوەلەم روانگەیەوەوەك وەفایەك بۆئەم سەركردەیەبەئەركم زانی لەم سالیادەداچەنددێرێك بخەمەرووچونكەجگەلەوەی كوری رابەری مەزنی گەلەكەمان بارزانی نەمرە
لەهەمان كاتیشدا سەركردەێكی هەڵكەوتوو وخەباتگێرێكی راستەقینەی كوردایەتی بوو هەمیشە دۆستی هەژاران بوو زاهیدانە ژیاو جێگای ئومێدی هەمووان بوو سیاستمەدارێكی ناسرا وئەندامێكی هەرە چالاكی شاندی وتوێژی سەركردایەتی شۆرشی ئەیلوول و رژێمی عیراق بوو لەرێكەوتنامەی 11ئادارهەروەهافەرماندەێكی بەتوانا ولێهاتووی بواری سەربازی بوو بەتایبەت لەداستانی بەناوبانگی (هندرێن)وێرای ئەوەی ڕۆڵی دیاری بینی لە نەخشە كێشان لە هەڵگیرساندنەوەی شۆرشی 26ی گولان هەروەها رۆلێكی گرنگی هەبوولەیەكرێزی وئاشتی كۆمەلایەتی وسیاسی بەتایبەت لەكۆكردنەوەولێك نزیك بوونەوەی لایەنە ساسی یەكان كە سەرئەنجام بەرەی كوردستانی هاتە دامەزراندن بۆیەش بە ئەندازیاری ئاشت بوونەوەی گشتی ناسرا.
بەداخەوەپاش تەمەنێكی پرلەخەبات وتێكۆشان لە كاتێكدا هێشتا برینەكانی كۆچی دوایی رابەری مەزن مەلامستەفا بارزانی لەسەر دل ودەروونی كوردستانیان سارێژ نەببوو جارێكی تر خەم و ماتەمینی ڕووی لە گەلی كوردستان كردەوە لە بەرواری (31/1/1987) ئیدریس بارزانی مالئاوایی یەكجارەكی كرد بەمەش جارێكی تر كەلێنك لە رێزی تێكۆشەران دروست بوو ەوەبەڵام سوپاس بۆخوای گەورە كەئەوجارەشیان رێبوارانی بەئەمەكی رێبازی بارزانی نەمرتوانیان بەسەرئەم كارەساتەیەسەربكەون ولێ نەگەران هیچ كەلێنێك دروست ببیت ودرێژەیان دابەخەبات وتێكۆشان، بۆیەش لەگەل یادكردنەوەی ئەم سەركردەیە گرنگە هەمووان هەلوەستە لەهەمبەر ژیان وخەبات وتێكۆشانی بكەین هەول بدەین سوودووانەلەئەزموونەكەی وەربگرین ولەكاری رۆژانەماندابەرجەستەیان بكەین چونكەراستەرەحمەتی تەمەنێكی كورتی لەمەیدانی خەباتدا هە بوو بەڵام تەژی بوو لەخزمەتكردن لەگشت بوارەكاندا بۆیە هەمیشەلەیادە. هەزاررەحمەت لەمامۆستا هێدی شاعیر كەجوانی فەرمووە:
ئیدریس دەریای دڵ بە پەرۆش وەرە ڕاز هەڵگری خامۆش
وەرە گەنجی بە زانست پیر گەنجینەی پڕ لە هەست و بیر
ئیدریس پێشمەرگەی شۆڕشگێڕ قەدەم ئاسنی قەڵەم زێڕ
سڵاوو درود بۆ گیانی پاكی ئیدریس بارزانی ئەو سەركردەیەی مێژوولەیادی ناكات و بەنەمری مایتەوە









