وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وه‌ڵامی هه‌واڵێك له په‌یجێكی‌ تۆڕه‌ كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌باره‌ی گەرانەوەی ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەداتەوە و ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كاته‌وه‌.

وەزارەتی تەندروستی لە پەیامەکەیدا رایگەیاندووە، “بەداخەوە لەلایەن پەیجێک لە سۆشیاڵ میدیا، هەواڵێک بەناوی وەزیری تەندروستیەوە شێواندراوە و بڵاوکراوەتەوە گوایە ژمارەیەک توشبوو بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنا گەڕاونەتەوە، لێرەدا تەواوی ئەو هەواڵە ڕەت دەکەینەوە و دوورە لە ڕاستی و هیچ حالەتێکی ئەم نەخۆشییە لە هەرێمی کوردستان نییە”.

ئەوەش خراوەتە روو، “لە ڕاستیدا هەموو ئەو هاووڵاتییانەی کە لە وڵاتی چین گەڕاونەتەوە هەموویان تەندروستیان زۆر باشە و پشکنین و بەدواداچوونی تەواویان بۆ کراوە، دووبارە هاوڵاتیانی خۆشەویست دڵنیا دەکینەوە کەوا هیچ حالەتێک لە کوردستان نیە و هەموو ڕێکارێکی خۆپارێزی دەگیرێتە بەر بۆ ڕێگەگرتن لەم نەخۆشییە”.