ساسان دەروێش‮-‬ هۆڵەندا
گەرچی‮ ‬لەگەڵ ئەو هەموو پێشكەوتنەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە هەموو كایەكانی‮ ‬ژیان و‮ ‬یادكردنەوە و بەرزڕاگرتنی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬ئەنفال لەنێو خۆماندا و چڕكردنەوەی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬حكوومەت و چالاكوان بۆ بەجینۆساید ناساندنی،‮ ‬بەڕای‮ ‬خۆم هێشتا ئەم پرسە نەگەیشتۆتە ئەوەی‮ ‬كە بەتەواوەتی‮ ‬جیهان ئاشنا بكەین بەم كارەساتبارەی‮ ‬نەتەوەكەمان لە ئەنفال و تاوانەكانی‮ ‬دیكە،‮ ‬هۆكارەكەشی‮ ‬دەگەڕێتەوە بۆ نەبوونی‮ ‬مۆزەخانەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬گەشتیاران بۆی،‮ ‬یاخود بەرهەمهێنانی‮ ‬فیلم لەسەر ئەنفال و ناساندنی‮ ‬لە فیستیڤاڵە نێودەوڵەتییەكان و فرۆشتنەوەیان بە وڵاتان،‮ ‬دەكرێ لەم‮ ‬یادكردنەوەیەوە هەنگاوی‮ ‬خێرا بنێین بۆ ئەم پرسەمان و گەیاندنی‮ ‬مەینەتییەكانی‮ ‬گەلەكەمان بەدنیا،‮ ‬كە لە دوای‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهانییەوە كۆمەڵكوژی‮ ‬قەدەغەكرا و هاوكات زیاتر لە‮ ‬31‮ ‬وڵات پابەندی‮ ‬بڕیارەكە بوون،‮ ‬كەچی‮ ‬داخی‮ ‬گرانم بەبەرچاوی‮ ‬هەموویانەوە هەوڵی‮ ‬سڕینەوەی‮ ‬كورد و دیمۆگرافیەی‮ ‬ناوچەكەی‮ ‬و كۆمەڵكوژی‮ ‬دەدرێ لەلایەن داگیركارانیەوە و دەوڵەتی‮ ‬ناوەندی‮ ‬عێراقیش كەمتەرخەمەو هیچ هەنگاوێكی‮ ‬جدی‮ ‬نەناوە كە ببێتە هۆكارێك بۆ دەنگدانەوەی‮ ‬زیاتر و ناساندنی‮ ‬كارەساتی‮ ‬ئەنفال و قەرەبووكردنەوەی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬بەجێماویان‮ .‬ 27ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم‮ ‬یادی‮ ‬كارەساتی‮ ‬هۆلۆكۆست هەموو ساڵێك لە چەندین وڵاتانی‮ ‬جیاوازی‮ ‬دنیا لە‮ ‬27ی‮ ‬كانوونی‮ ‬دووەم‮ ‬یادی‮ ‬كارەساتی‮ ‬ڕۆژی‮ ‬جیهانیی‮ ‬هۆلۆكۆست‮ “‬كۆمەڵكوژی‮ ‬جووەكان‮” ‬دەكرێتەوە،‮ ‬ئەم وشەیە هۆلۆكۆست واتە سووتانی‮ ‬بەكۆمەڵ كە وشەیەكی‮ ‬لاتینی‮ ‬و‮ ‬یۆنانییە‮ “‬ئۆشفیتس بیركینو‮” ‬كە ئێستا‮ ‬ڕەمزی‮ ‬كۆمەڵكوژییە و دوایین سەربازگەی‮ ‬نازییەكان بوو لەسەر خاكی‮ ‬پۆڵۆنیا لە جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬دووەم،‮ ‬بە ملیۆنان مرۆڤی‮ ‬تێدا لەناوبرا،‮ ‬لە نێویشیاندا جوولەكەكان،‮ ‬هێڵی‮ ‬شەمەندەفەر بۆ سەربازگەكە‮ ‬ڕاكێشرابوو،‮ ‬لە هەموو لایەكەوە نازییەكان جووەكانیان دەگرت و دەیانگواستنەوە ئەم سەربازگەیە تا بە دڕندانەترین شێوە لەناویان بەرن،‮ ‬ئەمەش لە دوای‮ ‬ڕزگاركردنی‮ ‬ئەو سەربازگەیە‮ ‬یاخود ئۆردوگا لە‮ ‬27‮/‬1‮/‬1945‮ ‬لەلایەن سۆڤییەتەوە‮ ‬ڕزگاركرا،‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژەش وەك ساڵیادی‮ ‬هۆلۆكۆستی‮ ‬جوولەكەكان دیاریكرا لە ئێستادا ئەم شوێنە بۆتە مۆزەخانەیەكی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬لە پۆلۆنیا كە جگە لەوەی‮ ‬كە پرسەكەیان بەدنیا دەناسێنن لەگەڵ ئەمەشدا داهاتێكی‮ ‬زۆریان دەست دەكەوێت بۆ حكوومەتەكەیان،‮ ‬ئۆشفیتس بیركینو‮ ‬یەكێكە لە شوێنەوارە كولتوورییە جیهانییەكان و ساڵانە‮ ‬700‮ ‬هەزار گەشتیار لەسەرانسەری‮ ‬جیهانەوە سەردانی‮ ‬دەكەن،‮ ‬نزیكەی‮ ‬حەوت هەزار كەس لەو سەربازگەیەدا لە مردن‮ ‬ڕزگاریان بووە و گەواهیدانیان لەسەر تاوانەكە لێ وەرگیراوە و هەموو شتەكانی‮ ‬زیندانییەكانیش لەم مۆزەخانەیە پارێزاوە،‮ ‬لەدوای‮ ‬ئەم كارەساتەش ئەڵمانیا ناچار كرا كە ساڵانە قەرەبووی‮ ‬جووەكان بكاتەوە وێڕای‮ ‬مووچەی‮ ‬مانگانەیان و تائێستاش بەردەوامی‮ ‬هەیە لە نێوان ساڵانی‮ ‬1939‮ ‬بۆ‮ ‬1945‮ ‬لە كاتی‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهانییەوە لەسەر دەستی‮ ‬نازییەكانی‮ ‬ئەڵمانیا دەستیپێكرد و تیایدا ملیۆنان جوو لەسەرانسەری‮ ‬ئەوروپا لەناوبران كە مەزندە دەكرێ زیاتر لە‮ ‬6‮ ‬ملیۆن جوو بووبنە قوربانی‮ .‬ ڕۆژژمێرەكەی‮ ‬ئانە فرانگ و مۆزەخانەكەی‮ ‬ئەمستردام لە هۆڵەندا ڕۆژژمێری‮ ‬كیژۆڵەیەك هەردەم وەكوو‮ ‬یەكێك لە بەهێزترین چیرۆكە‮ ‬ڕاستەقینەكان،‮ ‬كە لە هەناوی‮ ‬جەنگی‮ ‬دووەمی‮ ‬جیهانییەوە هەڵقووڵاوە و بۆتە جێگەی‮ ‬سەرنجدان و گەڕان بەدووایدا،‮ ‬لە تەممووزی‮ ‬ساڵی‮ ‬1942دا،‮ ‬ئانە فرانك لەگەڵ خانەوادەكەی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬داگیركردنی‮ ‬هۆڵەندا لەلایەن نازییەكانەوە هەست بەمەترسییەكی‮ ‬گەورە دەكەن كە پێشتر لە ئەڵمانیاوە هاتبوون،‮ ‬خۆیان لە دیوی‮ ‬پشتەوەی‮ ‬كارگەیەك لە ئەمستردام دەشارنەوە،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬دەچنە ناو حەشارگەكە ئانە تەمەنی‮ ‬تەنها سێزدە ساڵان بووە،‮ ‬پیش خۆشاردنەوەیان‮ ‬ڕۆژی‮ ‬لەدایكبوونی‮ ‬ڕۆژژمێرێكی‮ ‬لەلایەن باوكییەوە بەدیاری‮ ‬پێدەدرێت،‮ ‬لە ماوەی‮ ‬ئەو دووساڵەی‮ ‬لەوێ دەمێنێتەوە لە‮ ‬ڕۆژژمێرەكەیدا بەوردی‮ ‬باسی‮ ‬نائومێدی‮ ‬و بێزاری‮ ‬و تەنگژەكانی‮ ‬ژیان لەو گیرۆدەیی‮ ‬و جێگەوڕێگە تەنگەدا دەكات‮ ‬،‮ ‬هەروەها مەترسی‮ ‬دۆزینەوەیان لەلایەن نازییەكانەوە،‮ ‬هاوكات لەگەڵ ئەو دڵەڕاوكێ و نیگەرانییەی‮ ‬بەبەردەوامی‮ ‬بەرۆكی‮ ‬بەرنەداون،‮ ‬جگە لە برسییەتی‮ ‬و دانبەخۆداگرتن لەبەرامبەر هەلومەرجە ترسناكەكە،‮ ‬ڕۆژژمێرەكەی‮ ‬ئانە لە مانگی‮ ‬ئابی‮ ‬1944‮ ‬داكۆتایی‮ ‬پێدێت،‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬نازییەكان دەیاندۆزنەوە و دەستگیرییان دەكەن،‮ ‬ئانە فرانك لە تەمەنی‮ ‬پانزە ساڵیدا لە ئاداری‮ ‬ساڵی‮ ‬1944دا لە ئۆردوگای‮ ‬زۆرەملێی‮ ‬بێرگن بێلسن دەمرێت و نامەی‮ ‬ڕۆژانەی‮ ‬نێو‮ ‬ڕۆژژمێرەكەی‮ ‬كە لەحەشارگەكەدا نووسیبویەوە،‮ ‬دەبێتە نموونەیەكی‮ ‬زیندووی‮ ‬ئەدەبی‮ ‬هۆلۆكۆست كە وێنەیەكی‮ ‬كاریگەری‮ ‬ژیانی‮ ‬ئانە و خانەوادەكەی‮ ‬كێشاوە و لەهەمان كاتیشدا بۆ ئێستا بۆتە‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬هەزاران گەشتیار بۆ ئەو ماڵەی‮ ‬كە خۆیان تێیدا حەشاردابوو لە شاری‮ ‬ئەمستردام و بۆتە مۆزەخانە و ویژدانی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬دەجوڵێنێت و لەگەڵ ئەوەشدا بۆتە داهاتێكی‮ ‬گەورە لەگەڵ لە چاپدان و وەرگێڕانی‮ ‬ئەم‮ ‬ڕۆژژمێرە بۆ چەندین زمانی‮ ‬بیانی‮. ‬بڕواناكەم هیچ قوتابیەكی‮ ‬سەرەتایی‮ ‬لە هۆڵەندا سەردانی‮ ‬ئەم مۆزەخانەی‮ ‬نەكردبێت و ئاشنا نەبووبێت بەم چیرۆكە كە باس لە جووەكانی‮ ‬نێو هۆڵەندا دەكات كە چۆن لەلایەن نازییەكان دەستگیركراون و كۆمەڵكوژیان كردوون،‮ ‬بەهیوام ئێمەی‮ ‬نەتەوەی‮ ‬كوردیش هەموو هیمەتەكانمان بخەینە گەڕ‮ ‬بۆ دروستكردنی‮ ‬مۆزەخانەی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬ئەنفال و سەروەرییەكانی‮ ‬ترمان كە لەو‮ ‬ڕێگاییەوە دنیا ئاشنا بكەین بەپرسە گرنگەكانمان‮ .‬