سەگڤان هالو
بانگهێشت كردنی‮ ‬ڕێزدار سەرۆكی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بو كوڕبەندی‮ ‬ئابوری‮ ‬جیهان لە داڤوس واتا و مەغزایێكی‮ ‬زور دەگەیەنێت هەرێمی‮ ‬كوردستان وەك تاكە هەرێم لە نێو دەوڵەتانی‮ ‬بەشدار بو لەم كوڕبەندە جیهانیە وەك دەوڵەتێك هەم پێشوازی‮ ‬لێكرا و هەم بەشدار بوو،‮ ‬بێگومان ئەم بایەخدانە بە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەم شێوەیەی‮ ‬كە بینیمان هەروا لە خوڕا نەبووە و نیە،‮ ‬بەڵكو لە ئەنجامێ ئەو سیاسەت و دیبلوماسیەتە‮ ‬بە هێزەی‮ ‬كارەكتەرە سیاسی‮ ‬و دیبلوماسیەكانی‮ ‬وەك‮ ‬ڕێزداران نێچیرڤان بارزانی‮ ‬و مەسرور بارزانیە كە هەم لە سەر ئاستی‮ ‬كوردستان و عیراق و هەم لە سەر ئاستی‮ ‬هەرێمایەتی‮ ‬و نێودەوڵەتی‮ ‬دا‮ ‬ڕوڵی‮ ‬بە هێزو كاریگەریان تێدا گێڕاوە لە‮ ‬ڕوی‮ ‬سیاسی‮ ‬،ئەمنی،‮ ‬ئابوری،دیبلوماسی،وە تاد‮. ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لە ژێر سایەی‮ ‬بارزانی‮ ‬دا توانیویەتی‮ ‬بە هوی‮ ‬ڕاگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬لە گەڵ عیڕاق و ناوچەكە بە گشتی‮ ‬و دەوڵەتە هاوسنورەكانی‮ ‬كوردستان بە تایبەتی‮ ‬توانیویەتی‮ ‬لە ناوچەیێكی‮ ‬پڕ‮ ‬لە ئاڵوزی‮ ‬و نائارام دا بە ئارامی‮ ‬و سەقامگیر بمێنێتەوە ئەم ئەمنیەت و ئارامیەی‮ ‬كە لە هەرێم دا بونی‮ ‬هەیە بووەتە مایەی‮ ‬ڕاكێشانی‮ ‬سەرنجی‮ ‬دەوڵەتان ئەمە لە لایەك لە لایەكی‮ ‬تریشەوە بویتە پەناگەیێكی‮ ‬ئارام بو هەمو ئەوانەی‮ ‬كە لە ترسی‮ ‬هەڕەشەی‮ ‬تیروریستان بو سەر گیان‮ ‬ماڵ و كەڕامەتیان لە عیڕاق و دەوروبەر كوڕبەندی‮ ‬ئابوری‮ ‬جیهانی‮ ‬لە داڤوس زوربەی‮ ‬هەرە زوری‮ ‬سەرۆك دەوڵەتان و وەزیڕەكان و كومپانیا زەبە لاحەكانی‮ ‬جیهانی‮ ‬لەخو گربتوو‮. ‬بەڕێز نێچیرڤان باررانیش وەك سەرۆكی‮ ‬كوردستان داوەت كرا و پێشوازیش لە سەرۆكی‮ ‬كوردستان وەك سەرۆكی‮ ‬دەوڵەتێك بوو لە‮ ‬ڕوی‮ ‬پڕوتوكولیەوە وهەڵكردنی‮ ‬ئاڵای‮ ‬كوردستانیش ئاماژەێكی‮ ‬ڕوونە بۆ ئەم‮ ‬ڕاستییە،‮ ‬كەواتە ئەمڕو پێگەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێم پێگەێیكی‮ ‬بە هێرە‮ ‬و هەروەها پەیامێكی‮ ‬بە هێزیش بۆ ئەم بەشداریكردنەی‮ ‬هەرێم بەم شێوەیە بۆ هەموو وڵاتانی‮ ‬ناوچەكە‮. ‬لە كوتاییدا دەڵێم ئەمە سەركەوتنێكی‮ ‬مەزن بوو بۆ هەمو گەلی‮ ‬كوردستان بە بێ جیاوازی‮ ‬و پێویستە كوردیش لەم دەرفەتە زێڕینە مفا وەربگرێت لە هەمو‮ ‬ڕویێكەوە تاكو بتوانێت بەرەو كوردستانێكی‮ ‬بەهێز هەنگاو بهاوێژێت‮.‬