زاگرۆس نانەكەلی
رۆژی‮ ‬چوارشەمە رێكەوتی‮ ‬22-1-2020 ‮ ‬یاریزانی‮ ‬دێرین وناوبژیوانی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬عێراق و میدیاكاری‮ ‬وەرزشی‮ ‬یاوەر نامیق كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮.‬
یاوەر نامیق چەندین ساڵە لە بواری‮ ‬وەرزش و ناوبژویانی‮ ‬و كاری‮ ‬میدیا بە تایبەتی‮ ‬میدیای‮ ‬وەرزشی‮ ‬كاردەكات ورۆڵی‮ ‬گرنگی‮ ‬لە بڵاوكراوەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬هەبووەلە كوردستان بە هەردوو زمانی‮ ‬كوردی‮ ‬وعەرەبی،كۆچكردوو دەستێكی‮ ‬باڵای‮ ‬هەبوو لە كۆمەڵەی‮ ‬رۆژنامەنووسانی‮ ‬وەرزشی‮ ‬كوردستان‮.‬
سیڤی‮ ‬كۆچكردوو‮ ‬یاوەر نامیق
یاوەر نامیق سالم ساڵی‮ ‬1954 ‮ ‬لەشاری‮ ‬بەغدا لەدایكبووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1976 ‮ ‬پەیمانگای‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬بەشی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لە بەغدا تەواوكردووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1967 وەرزش دەكات لە شاری‮ ‬بەغدا لە‮ ‬تیپی‮ (‬شەباب تەڵیعە‮) ‬یاری‮ ‬دەكات،‮ ‬ساڵی‮ ‬1969 ‮ ‬لە بەچكەشێرانی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێی‮ ‬عێراق بانگهێشت دەكرێت،‮ ‬ساڵی‮ ‬1972 دێـە شاری‮ ‬هەولێر لە‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێری‮ ‬ئەو كات لەگەڵ‮ (‬فاروق تۆفیق و عومەر سەلیم و سەید عەلی‮ ‬و سەڵاح پتڕۆس و ئیبراهیم بەربەر‮) ‬یاری‮ ‬دەكات،‮ ‬ساڵی‮ ‬1979 تا‮ ‬1990 ‮ ‬ناوبژوانی‮ ‬تۆپی‮ ‬پێ بووە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1991 لەرۆژنامەی‮ ‬برایەتی‮ ‬لاپەڕەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬كاردەكات،‮ ‬ساڵی‮ ‬1992 ‮ ‬بەرنامەی‮ (‬گۆڤاری‮ ‬وەرزش‮) ‬لە دەنگی‮ ‬كوردستان پێشكەش دەكات،‮ ‬ساڵی‮ ‬1992 كاری‮ ‬كۆمێنتاری‮ ‬وەرزشی‮ ‬لەگەڵ خوالێخۆشبوو سدیقی‮ ‬گچكە بەزمانی‮ ‬كوردی‮ ‬و عەرەبییان ئەنجامداوە لە ئۆڵۆمپیادی‮ ‬بەرشلۆنە،‮ ‬ساڵی‮ ‬1997 ‮ ‬بەرپرسی‮ ‬هەفتەنامەی‮ ‬وەرزشی‮ ‬برایەتی‮ ‬بووە،‮ ‬كۆچكردوو چەندین بابەتی‮ ‬وەرزشی‮ ‬لە رۆژنامە و گۆزارەكان بە زمانەكانی‮ ‬كوردی‮ ‬وعەرەبی‮ ‬بڵاوكردۆتەوە،‮ ‬بەرە بەیانی‮ ‬چوارشەممە رێكەوتی‮ ‬22-1-2020 ‮ ‬لەناكاو كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كرد‮.‬