دیمانە‮: ‬كارزان حەیدەر
زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر لەگەڵ ئەوەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2012 دامەزراوە،‮ ‬هەوڵی‮ ‬ئەوە دەدا ببێتە زانكۆیەكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لەڕێگەی‮ ‬ئەو‮ ‬یاداشتانەی‮ ‬لەگەڵ زانكۆ جیهانیەكان ئیمزای‮ ‬دەكا لەگەڵ ئەو سەدان توێژینەوەیەی‮ ‬ساڵانە پێشكەشی‮ ‬دەكات،‮ ‬سەرباری‮ ‬پەرەپێدانی‮ ‬توانای‮ ‬مامۆستاكانی‮ ‬لە دەرەوەی‮ ‬وڵات‮.‬
پرۆفیسۆری‮ ‬یاریدەدەر د.كاوە شێروانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر لە دیمانەیەكی‮ ‬لەگەڵ(خەبات)باسی‮ ‬هەوڵەكانی‮ ‬پێشخستن و پەرەپێدانی‮ ‬زانكۆكەی‮ ‬دەكات و دەڵێ‮: “‬ئەمساڵ‮ ‬200 كورسی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا دەكەینەوە كە دبلۆمی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و ماستەر و دكتۆرایە،‮ ‬بۆ كچ و كوڕانی‮ ‬شەهیدیش كورسی‮ ‬تایبەت دابین دەكەین بە مەرجی‮ ‬دەرچوون،‮ ‬بێ ئەوەی‮ ‬كاریگەری‮ ‬بكەنە سەر كورسیەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬قوتابیان كە كێبڕكێی‮ ‬لەسەر دەكەن‮.‬
خەبات‮: ‬زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر چەند كۆلیژ و پەیمانگای‮ ‬هەیە؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬پێشتر تەنها پەیمانگای‮ ‬تەكینكی‮ ‬هەولێر بوو،‮ ‬دوای‮ ‬ڕاپەڕینی‮ ‬كوردستان دەستەی‮ ‬پەیمانگا تەكنیكیەكان دامەزرا تا ساڵی‮ ‬1996? پاشان بە بڕیاری‮ ‬پەرلەمان دەستەی‮ ‬خوێندنی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬دامەزرا،‮ ‬ئینجا چەند كۆلیژێك كرایەوە و دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬ساڵی‮ ‬2012 بوو بە زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر كە‮ ‬3 كۆلیژ و‮ ‬8 پەیمانگا لەخۆ دەگرێت،‮ ‬لە كۆلیژەكانی‮ ‬تەكنیكی‮ ‬ئەندازیاری‮ ‬و تەكنیكی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و تەكنیكی‮ ‬تەندروستی،‮ ‬لەگەڵ پەیمانگا پسپۆریەكانی‮ ‬هەولێر كە پەیمانگای‮ ‬تەكنیكی‮ ‬پزیشكی‮ ‬و تەكنیكی‮ ‬كارگێڕی‮ ‬و تەكنیكی‮ ‬تەكنەلۆژین،‮ ‬سەرباری‮ ‬5 پەیمانگای‮ ‬دەرەوەی‮ ‬هەولێر كە گشتین و پەیمانگاكانی‮ ‬شەقڵاوەو سۆران و چۆمان و كۆیە و خەباتن،‮ ‬ئەمساڵ‮ ‬15 هەزار قوتابیمان هەیە لەگەڵ‮ ‬600 مامۆستا لەبڕوانامەی‮ ‬ماستەر بەسەرەوە،‮ ‬لەگەڵ‮ ‬1800 فەرمانبەر‮.‬
خەبات‮: ‬لەگەڵ زانكۆی‮ ‬چەند وڵات‮ ‬ڕێككەوتن و لێكتێگەیشتنی‮ ‬زانكۆیتان ئیمزا كردووە بۆ پێشخستنی‮ ‬زانكۆكەتان؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬لە ساڵانی‮ ‬ڕابردوو گرنگیمان بە پرسی‮ ‬نێودەوڵەتیكردنی‮ ‬زانكۆكەمان دا و بۆ ئەوە ئۆفیسێكی‮ ‬تایبەتمان دامەزراند لەبەر ئەوەی‮ ‬ئێستا كاری‮ ‬زانكۆكان لە چوارچێوەی‮ ‬نێوخۆیی‮ ‬دەرچووەو بۆتە ژمارە لەنێو زانكۆكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬بەوەش كاری‮ ‬ئیدارەكردنی‮ ‬زانكۆ گۆڕدراوە و دەبێ زانكۆ بە نێودەوڵەتی‮ ‬بكرێت،‮ ‬زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر بۆ ئەوە كاری‮ ‬كردووەو‮ ‬یاداشتی‮ ‬لەگەڵ لەگەڵ چەند زانكۆیەكی‮ ‬توركیا و قوبرس و دوو زانكۆی‮ ‬ئەڵمانیا ئیمزا كردووە،‮ ‬سەرباری‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە هەوڵداین پەیوەندی‮ ‬لەگەڵ چەند زانكۆیەكی‮ ‬بەریتانیا دروست بكەین،‮ ‬لەگەڵ زانكۆكانی‮ ‬مالیزیاش پەیوەندیمان دروستكردووە،‮ ‬یەكێ لە زانكۆكانی‮ ‬مالیزیاش‮ ‬14 ی‮ ‬مانگی‮ ‬شوباتی‮ ‬داهاتوو كۆنفرانسێكی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬لە هەولێر‮ ‬ڕێك دەخات،‮ ‬لەگەڵ دروستكردنی‮ ‬پەیوەندیەكانیش،‮ ‬بوینەتە ئەندامی‮ ‬یەكێتی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬عەرەبی‮ ‬و لەگەڵ زانكۆكانی‮ ‬میسر و ئەردەن و لوبنان پەیوەندی‮ ‬زانستیمان هەیە،‮ ‬هاوكات ئەندامین لە ئەنجومەنی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬زانكۆكان و تێیدا‮ ‬150 زانكۆی‮ ‬جیهان ئەندامن‮.‬
خەبات‮: ‬توێژینەوەكانتان چەند زیادیان كردووە لەوەتەی‮ ‬دامەزراون؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬بەهۆی‮ ‬ڕێزبەندی‮ ‬زانكۆكان،‮ ‬ڕێژەی‮ ‬توێژینەوەیان لە تەواوی‮ ‬زانكۆكانی‮ ‬كوردستان زۆر بەرز بۆتەوە،‮ ‬زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێریش بەشێكە لەو زانكۆیانە و ئێستا بە سەدان توێژینەوەمان هەیە،‮ ‬چونكە‮ ‬ڕێژەی‮ ‬35% ی‮ ‬هەڵسەنگاندن بۆ‮ ‬ڕێزبەندی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زانكۆكان لەسەر توێژینەوەكانە،‮ ‬ئەمە وای‮ ‬كردووە هەوڵی‮ ‬زیاتر بدەین و توێژینەوەی‮ ‬زیاتر ئەنجام بدەین‮.‬
خەبات‮: ‬چ هەوڵێكتان داوە توانای‮ ‬مامۆستاكانتان بەرز بكەنەوە؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوو‮ ‬2019، نزیكەی‮ ‬100 مامۆستامان ناردۆتە دەرەوەی‮ ‬وڵات بۆ‮ ‬ڕاهێنان،‮ ‬زۆرینەی‮ ‬ئەو مامۆستایانەش سەرۆك بەشەكان بوون لەو‮ ‬65 بەشەی‮ ‬لە تەواوی‮ ‬كۆلیژ و پەیمانگاكان هەمانە،‮ ‬بۆ توێژینەوەو‮ ‬ڕاهێنانی‮ ‬ECTS كە پرۆگرامێكی‮ ‬ئەوروپیەو ئێستا بە دەستكاریەوە دەمانەوێ لەگەڵ كوردستان بیگونجێنین،‮ ‬ئەگەر دەسەڵاتی‮ ‬دارایشیمان هەبێ،‮ ‬هەوڵ دەدەین ساڵانی‮ ‬داهاتوو تەواوی‮ ‬مامۆستایانی‮ ‬زانكۆكەمان بە قۆناغ‮ ‬بنێرینە دەرەوەی‮ ‬وڵات بۆ‮ ‬ڕاهێنان‮.‬
خەبات‮: ‬لە بۆنە و‮ ‬یادە نەتەوەیی‮ ‬و نیشتیمانیەكان چاڵاكیتان هەیە،‮ ‬پلانی‮ ‬ئەوە چۆن دادەڕێژن؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬ئێمە پێمان وایە زانكۆ بەشێكە لە كۆمەڵگا و نابێ لە‮ ‬یەكتر جیا بكرێنەوە،‮ ‬بۆیە بە پێویستمان زانیوە لە بۆنەو‮ ‬یادەكان چاڵاكیمان هەبێ،‮ ‬لەگەڵ ئەوەی‮ ‬دەمانەوێ لە‮ ‬ڕێگەی‮ ‬ئەو چاڵاكیانە خۆمان بناسێنین وەك زانكۆیەك،‮ ‬چونكە هێشتا زانكۆكەمان نوێیەو پێویستی‮ ‬بە خۆ ناساندن،‮ ‬بۆ ئەمساڵیش وەك پار،‮ ‬لە‮ ‬ڕێو‮ ‬ڕەسمێكدا‮ ‬ڕێز لە‮ ‬15 كەسایەتی‮ ‬هەولێر دەكەین لە بواری‮ ‬جیاواز كە خزمەتیان بە شارەكەیان كردووە‮.‬
خەبات‮: ‬پلانتان بۆ بەرزكردنەوەی‮ ‬زیاتری‮ ‬ئاستی‮ ‬زانكۆكەتان چییە؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬خاڵە بەهێز و لاوازەكانی‮ ‬خۆمان دەست نیشان دەكەین و لەسەر خاڵە لاوازەكان كار دەكەین و ئەوانیش بەهێز دەكەین هەرچەند پێویستی‮ ‬زۆرمان لە ستاف و سەنتەری‮ ‬توێژینەوە هەیە،‮ ‬بەڵام دەستە وەستان نابین‮.‬
خەبات‮: ‬چۆن گەیشتنە ئاستی‮ ‬گروپی‮ ‬B لە‮ ‬ڕیزبەندی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬زانكۆكان؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬ئێستا‮ ‬ڕێزبەندی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬و نێوخۆیی‮ ‬زانكۆكان بنەمای‮ ‬خۆیان هەیە و لەسەر بنەمای‮ ‬ئەوە ئێمە چاڵاكیەكانمان بەڕێوەدەبەین،‮ ‬ساڵانی‮ ‬پێشوو لە خوارەوەی‮ ‬گروپی‮ ‬D بووین،‮ ‬بە حۆشحاڵیەوە ئەمساڵ گەیشتینە پێشەوەی‮ ‬گروپی‮ ‬B لەگەڵ ئەوەی‮ ‬زانكۆكەمان نوێیە،‮ ‬خواستمانە ساڵانی‮ ‬داهاتوو پتر بچینە پێش‮.‬
خەبات‮: ‬بۆ ئەمساڵ چەند كورسی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵاتان تەرخان كردووە؟
د.كاوە شێروانی‮: ‬ئەمساڵ لە تەواوی‮ ‬بەشەكانی‮ ‬كۆلیژ و پەیمانگاكان كورسی‮ ‬دبلۆمی‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و ماستەر و دكتۆرمان كردۆتەوە،‮ ‬هەست دەكەین پێویستی‮ ‬زیاترمان پێیانە،‮ ‬لەگەڵ ئەوەش پێمان باشە قوتابیانی‮ ‬كوردستان نەچنە دەرەوە بۆ خوێندن و پارەیەكی‮ ‬زۆری‮ ‬كوردستان بەهەدەر نەدەن،‮ ‬بە باشمان زانی‮ ‬دەرفەتی‮ ‬زیاتر بە قوتابیان بدەین بەو‮ ‬200 كورسیەی‮ ‬لە دبلۆمی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬و ماستەر و دكتۆرا تەرخانمان كردووە‮.‬
پرۆفیسۆری‮ ‬یاریدەدەر د.كاوە شێروانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر‮ ‬ڕایگەیاند‮: ‬بەپێی‮ ‬فەرمانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا لە‮ ‬15/1/2020 كە بە ژمارە‮ ‬914 دەرچووە،‮ ‬كوڕ‮ ‬و كچ و ژنی‮ ‬شەهید و ئەنفال لەكاتی‮ ‬پرۆسەی‮ ‬پێشكەشكردن بۆ خوێندنی‮ ‬دبلۆمی‮ ‬باڵای‮ ‬ئەكادیمی‮ ‬یەك ساڵەو ماستەر و دكتۆرا‮ ‬بۆ ساڵی‮ ‬خوێندنی‮ ‬2019-2020 لەو بەشانەی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا تێیاندا كراوەتەوە لە زانكۆكان،‮ ‬ئەگەر هاتوو پێشكەشكاران تەواوی‮ ‬مەرجەكانی‮ ‬پێشكەشكردنیان بەپێی‮ ‬ڕێنماییەكانی‮ ‬پەیوەندیدار تێدا بوو،‮ ‬هاوكات لە تاقیكردنەوەی‮ ‬توانستی‮ ‬زانستی‮ ‬دەرچوون،‮ ‬ئەوە بەبێ پێشبڕكێ وەردەگیرێن و كورسی‮ ‬خوێندنیان بۆ زیاد دەكرێت لە دەرەوەی‮ ‬پلانی‮ ‬پەسەند كراوی‮ ‬زانكۆكان كە لەلایەن وەزارەتی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا و توێژینەوەی‮ ‬زانستی‮ ‬لەو بەشانەی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵایان تێدا كراوەتەوە‮.‬
سەرۆكی‮ ‬زانكۆی‮ ‬پۆلیتەكنیكی‮ ‬هەولێر ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە زیاد كردنی‮ ‬كورسی‮ ‬خوێندنی‮ ‬باڵا بۆ كوڕ‮ ‬و كچ و ژنی‮ ‬شەهید و ئەنفال،‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر كورسیەكانی‮ ‬دیكە ناكات كە تەرخان كراون بۆ قوتابیان و پێشبڕكێی‮ ‬لەسەر دەكەن،‮ ‬بەڵكو لەگەڵ كورسیە تەرخانكراوەكانی‮ ‬بەشەكان،‮ ‬وەك‮ ‬ڕێزێك لە خوێنی‮ ‬شەهیدان و ئەنفالكراوان،‮ ‬كورسی‮ ‬كەسوكاری‮ ‬پلە‮ ‬یەكی‮ ‬شەهید و ئەنفالكراوان زیاد دەكرێت‮.‬