سه‌رۆك وه‌زیزانی كاربه‌ڕێكه‌ری عیراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی ئه‌نجامدا و پێشهاته‌كانی ئه‌مدواییه‌ی تاوتوێ كرد.

بەپێی راگەیێندراوێکی نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی  عێراق، عادل عەبدولمەهدی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بە سەرۆک مەسعود بارزانی کردووە و گفتوگۆیان لەبارەی دوایین پەرەسەندنی رووداوەکانی ناوچەکە و عێراق کردووە.

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سرووشتی پەیوەندییەکانی ئێستا و هەڵوێستی عێراق و بەردەوامبوونی کاری هاوبەشی نیشتمانی و هاوکاری پتەو بۆ پاراستنی ئاسایشی عێراق و بەرژوەندی و سەروەری نیشتمانی تاوتوێکران.