پنتاگۆن ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى سێ هه‌زارو 500 سه‌ربازی دیكه‌ی داوه بۆ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز، بڵاویكرده‌وه، دواى گرژییه‌كانى نێوان ئه‌مریكا و ئێران له عێراق و گرژیه‌كانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پنتاگۆن ڕه‌زامه‌ندى له‌سه‌ر ناردنى سێ هه‌زارو 500 سه‌ربازی دیكه ده‌ربڕیوه.سه‌رچاوه‌كه ئه‌وه‌شى ئاشكرا كردوه، كه ئه‌و سه‌ربازانه ده‌نێردرێنه وڵاتانى كوێت و عێراق و چه‌ند وڵاتێكى دیكه له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوشدا، 750 سه‌ربازى ئه‌مریكى ڕه‌وانه‌ى نێردرایه بنكه‌ی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا له كوه‌یت.










