خه‌بات: هەمزە سەرحان:-
خانمە گۆرانیبێژ‮ “‬پەرواز حوسێن‮”‬،‮ ‬بەمزووانە نوێترین گۆرانی‮ ‬خۆی‮ ‬بەناوی‮ ‬من كوردمبڵاودەكاتەوە.پەرواز،‮ ‬لە هەژماری‮ ‬تایبەتیی‮ ‬خۆی‮ ‬لە تۆڕی‮ ‬كۆمەڵایەتیی‮ ‬ئینستاگرام‮ ‬لە ناو ستۆدیۆ لە كاتی‮ ‬تۆماركردنی‮ ‬گۆرانییەكەی‮ ‬ڕوونكردنەوەیەكی‮ ‬بە شێوەی‮ ‬ڤیدیۆ بڵاو كردووەتەوە و نوسیویەتی‮”‬نوێترین گۆرانییم بە ناوی‮ ‬من كوردم‮ ‬تۆمار كردووە،‮ ‬گۆران ساڵح،‮ ‬تێكست و ئاوازی‮ ‬گۆرانییەكەی‮ ‬ئامادە كردووە‮”.‬دەشڵێت”دڵنیام گۆرانییەكەتان بە دڵ دەبێت،‮ ‬چونكە كەسانی‮ ‬شارەزا و خاوەن ئەزموون كاری‮ ‬بۆ گۆرانییەكە كردووە‮”.‬پەرواز حوسێن،‮ ‬هاوسەری‮ ‬هونەرمەند گۆران ساڵح،‮ ‬چەند كارێكی‮ ‬هونەرییان پێكەوە بڵاو كردووەتەوە،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان و وڵاتە عەرەبییەكاندا هەوادارێكی‮ ‬زۆری‮ ‬هەیە‮.‬