مەریوان نەقشبەندی‮❊‬
سەماحەتی‮ ‬ئایەتوڵا موحسین ئەلحەكیم ئەو كەسایەتیە شیعەمەزهەبە كاریگەرەی‮ ‬عێراقە كە فەتوا بەناوبانگەكەی‮ ‬سەبارەت بە حەرامكردنی‮ ‬شەڕكردن لەگەڵ كورد ساڵی1965 ‮ ‬رێڕەوی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬لەعێراقدا گۆڕی‮ ‬و ئاسۆی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬نوێی‮ ‬لەنێوان كورد و شیعە دروست كرد‮. ‬لەو سەردەمەدا ململانێی‮ ‬نێوان بزووتنەوەی‮ ‬ناسیونالیستی‮ ‬عەرەبی‮ ‬كە تازە دەسەڵاتی‮ ‬بەسەر حكوومەتی‮ ‬عێراقدا گرتبوو لە هەوڵێكی‮ ‬بەردەوامدا بوو بۆ كۆتایهێنان بە پاشماوەی‮ ‬شیوعییەكان لەلایەك و تێكشكاندنی‮ ‬بزووتنەوەی‮ ‬ئازادیخوازی‮ ‬كوردستان بە رابەرایەتی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمر‮. ‬
لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە دەسەڵاتدارە قەومییەكانی‮ ‬عێراق دەیانویست لە رێگەی‮ ‬راكێشانی‮ ‬هەستی‮ ‬ئاینی‮ ‬دانیشتوانی‮ ‬ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق كە زۆرینەی‮ ‬هەرەزۆریان عەرەب و موسڵمان و لەهەردوو مەزهەبی‮ ‬سوننە و شیعە بوون كۆنترۆڵی‮ ‬تەواوی‮ ‬هەموو عێراق بكەن،‮ ‬بۆیە پەنایان برد بۆ گەورە مەرجەع و موفتیە ئیسلامییە عەرەبەكان بەسوننە و شیعەوە تا لەلایەك لەڕووی‮ ‬ئایدیۆلۆژییەوە حزبی‮ ‬شیوعی‮ ‬بەتەواوەتی‮ ‬لەبەرچاوی‮ ‬خەڵك ناشیرین بكەن و لەلایەكی‮ ‬دیكەشەوە ئەو بزووتنەوە نەتەوەییە ئازادیخوازە بەهێزەی‮ ‬كورد كە بارزانیی‮ ‬نەمر دروستی‮ ‬كردبوو بەهێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬تێكبشكێنن و لاوازی‮ ‬بكەن تا ئەو ئاستەی‮ ‬كورد بەكەمترین مافەكانی‮ ‬رازی‮ ‬بێت‮.‬
بەپێی‮ ‬هەندێ بەڵگەنامەی‮ ‬مێژووی‮ ‬كەسایەتییە ئیسلامییە سوننەكان دەستبەجێ فەتوای‮ ‬پشتگیری‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقیان بۆ پەلاماردانی‮ ‬كوردستان مسۆگەركرد و لەچاوەڕێ و هەوڵی‮ ‬وەرگرتنی‮ ‬فەتوایەكی‮ ‬مەرجەعیەتی‮ ‬شیعە بوون،‮ ‬ئا لەو كاتەدا سەماحەتی‮ ‬ئایەتوڵا موحسین ئەلحەكیم لەسەر بنەمای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كە كورد زۆربەی‮ ‬هەرە زۆریان موسڵمانن ناكرێت شەڕیان بكرێت و فەتوا بەناوبانگەكەی‮ ‬لەناو خەڵكی‮ ‬عێراقدا بڵاوبووەوە و بەهۆی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬فەتوای‮ ‬ئەم گەورە مەرجەعەی‮ ‬شیعەكان زۆربەی‮ ‬هەرەزۆری‮ ‬عەرەبی‮ ‬شیعە ئامادە نەبوون خۆیان و منداڵەكانیان ببەنە شەڕی‮ ‬كورد و بەوەش دەسەڵاتدارانی‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬عێراق نەیتوانی‮ ‬بەهێزی‮ ‬سەربازی‮ ‬پەلاماری‮ ‬كوردستان بدەن‮. ‬
ئەم هەڵوێستەی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬موحسین ئەلحەكیم بەهۆی‮ ‬سوپاسگوزاری‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرەوە دەنگدانەوەیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬لەناو خەڵكی‮ ‬كوردستان بەگشتی‮ ‬هەبوو بەجۆرێك دەتوانین بڵێین لە دوای‮ ‬ئەم فەتوایەوە ململانێی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد لەگەڵ عەرەب بەگشتی‮ ‬و كورد لەگەڵ عەرەبی‮ ‬شیعە بەتایبەتی‮ ‬بەرەو كاڵبوونەوە‮ ‬ڕۆیشت و هاوسۆزی‮ ‬و پەیوەندی‮ ‬گرنگیش لەنێوان كورد و شیعە لەسەر هەردوو ئاستی‮ ‬رەسمی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬دروست بوو كە نەوە لە دوای‮ ‬نەوە لە كوردستان ئەم هەڵوێستەی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬حەكیم دەگوێزرایەوە‮. ‬شێخ محەمەد تەقی‮ ‬ئەلمەولا كە سەركردەیەكی‮ ‬باڵای‮ ‬شیعەی‮ ‬توركمانی‮ ‬عێراقە و پەیوەندییەكی‮ ‬زۆر باشم لەگەڵ بەڕێزیان هەبوو كاتێك سەرۆكی‮ ‬دەستەی‮ ‬باڵای‮ ‬حەجی‮ ‬عێراق بوو پێی‮ ‬راگەیاندم لە بەرامبەر ئەم فەتوایەی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬موحسین ئەلحەكیم هەستمان بە هاوسۆزیەكی‮ ‬گەورەی‮ ‬رەسمی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬دەكرد بەتایبەتیش لەدوای‮ ‬كودەتای‮ ‬حزبی‮ ‬بەعس سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬و خەڵكی‮ ‬كوردستان و شاخەكانی‮ ‬كوردستان بۆ هەموو ئەو شۆڕشگێڕ‮ ‬و بەرهەڵستكارانی‮ ‬شیعە كە دژی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراقیان جێهێشتبوو كرایەوە و لەگەڵ پێشمەرگەكانی‮ ‬كوردستان و خەڵكی‮ ‬گوند و شارۆچكەكانی‮ ‬كوردستاندا نانێكیان هەبوو لەگەڵ ئێمە دابەشیان دەكرد و وەك پێشمەرگەكانی‮ ‬خۆیان داڵدەیان دەداین‮ .‬
خوالێخۆشبوو سەماحەتی‮ ‬محەمەد باقر ئەلحەكیم‮ (‬شەهیدی‮ ‬میحراب‮) ‬كە ئەویش پێش شەهیدكردنی‮ ‬هەر بەهۆی‮ ‬كاركردنم لەوەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و بەرپرسیاریەتیم لەدروستكردنی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬و هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ ناوەند و كەسایەتییە ئیسلامییەكان لە وەرزی‮ ‬حەجدا چەندین جار بەخزمەتی‮ ‬گەیشتبووم و گفتوگۆمان كردوە باسی‮ ‬هەڵوێستی‮ ‬مەردانەی‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬بۆ دەكردم لەوكاتەی‮ ‬راپەڕینی‮ ‬ساڵی1991 ‮ ‬بەهەزاران سەربازی‮ ‬عێراقی‮ ‬بەدیلی‮ ‬كەوتنە دەست خەڵك و هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان كە زۆربەی‮ ‬هەرە زۆریان خەڵكی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق بوون،‮ ‬بەڵام سەرەڕای‮ ‬ئەو هەموو زوڵم و رەشەكوژییەی‮ ‬كە سوپای‮ ‬ئەوكاتەی‮ ‬عێراق بە فەرمانی‮ ‬سەدام حسێن لەگەلی‮ ‬كوردی‮ ‬كردبوو،‮ ‬هەموو ئەو سەربازە دیلانە ئازاد كران و گەڕانەوە ناو ماڵ و خێزانی‮ ‬خۆیان‮. ‬
دیمەنێكی‮ ‬تریش كە من خۆم بەچاوی‮ ‬خۆم بینیم بەهاری‮ ‬ساڵی1988 ‮ ‬بوو كاتێك لە شەڕی‮ ‬ئێران عێراقدا سوپای‮ ‬ئێران شاری‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬داگیركرد و لەبەرامبەریشدا فڕۆكەكانی‮ ‬عێراق كیمیابارانی‮ ‬هەڵەبجەیان كرد لە‮ ‬16‮/‬3ی‮ ‬ئەو ساڵەدا و ئەو هەموو شەهید و بریندارەی‮ ‬لێكەوتەوە و گەورە و بچووك ژن و پیاوی‮ ‬سڤیلی‮ ‬شاری‮ ‬هەڵەبجە جینۆساید كران بەدەستی‮ ‬رژێمی‮ ‬عێراق و چەكە كیمیاییەكەی‮. ‬لەو كاتەدا نزیكەی80 ‮ ‬سەربازی‮ ‬سوپای‮ ‬عێراق كە زۆربەیان شیعە مەزهەب بوون و خەڵكی‮ ‬شارەكانی‮ ‬باشووری‮ ‬عێراق بوون بەهۆی‮ ‬گەمارۆدانی‮ ‬هەڵەبجەوە لەسوپاكەیان دابڕابوون و چەكەكانیان فڕێدابوو و هاتبوونە ناو شاری‮ ‬هەڵەبجەی‮ ‬كیمیابارانكراو هانایان بۆ خەڵكی‮ ‬هەڵەبجە هێنابوو،‮ ‬چونكە نەیاندەزانی‮ ‬بۆ كوێ بڕۆن و شارەزای‮ ‬ناوچەكە نەبوون،‮ ‬ئا لەو كاتەدا كە خەڵكی‮ ‬هەڵەبجە خۆێنیان لێ دەتكا و گازی‮ ‬كیمیایی‮ ‬یەك لەدوای‮ ‬یەك دەیخنكاندن،‮ ‬ئەم سەربازانەیان پاراست و هەندێكیان لەگەڵ خۆیان بۆ سلێمانی‮ ‬دەرباز كرد و رێگای‮ ‬سلێمانی‮ ‬و ناوچەكانی‮ ‬ژێردەسەڵاتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقیشیان پیشانی‮ ‬ئەوانی‮ ‬تردا بۆ ئەوەی‮ ‬بەسەلامەتی‮ ‬بگەڕێنەوە ناو خانەوادەكانی‮ ‬خۆیان‮.‬
ئەمانە هەمووی‮ ‬بەرەنجامی‮ ‬ئەو فەتوایەی‮ ‬خوالێخۆشبوو سەماحەتی‮ ‬موحسین ئەلحەكیم بووە كە كورد جگە لەلایەنە ئاینیەكەی‮ ‬وەك هەڵوێستێكی‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و سیاسیش سەیری‮ ‬دەكات‮. ‬بۆیە لەدوای‮ ‬رووخانی‮ ‬رژێمی‮ ‬بەعس وەك بەرپرسێكی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و لەچوارچێوەی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬گشتی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستاندا ئەركی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پەیوەندییەكی‮ ‬نوێم لەگەڵ مەرجەعیەتی‮ ‬شیعە لەئەستۆ بووە و چەندین جار بەشاندی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و هەندێ جاریش شاندی‮ ‬نوێنەری‮ ‬ئاینە جیاجیاكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانم بردووە بۆ نەجەف و كەربەلا و لەگەڵ دیوانی‮ ‬وەقفی‮ ‬شیعە و حەوزەی‮ ‬عیلمی‮ ‬نەجەف و زانكۆی‮ ‬كوفە پەیوەندی‮ ‬زۆرباشمان دروست كردووە و پێش ریفراندۆمی‮ ‬ساڵی2017 ‮ ‬سەرۆكی‮ ‬دیوانی‮ ‬وەقفی‮ ‬شیعە لەسەر داوای‮ ‬ئێمە و بەراسپاردەی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬سیستانی‮ ‬سەردانی‮ ‬هەولێری‮ ‬كرد و لەسەر دروستكردنی‮ ‬كۆمیتەیەكی‮ ‬هاوبەش بۆ پەرەپێدانی‮ ‬پەیوەندی‮ ‬نێوان وەزارەتی‮ ‬ئەوقافی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و مەرجەعیەتی‮ ‬باڵای‮ ‬نەجەف رێككەوتین‮. ‬
دەتوانم بڵێم پەیوەندی‮ ‬ئێمە و مەرجەعیەتی‮ ‬باڵای‮ ‬شیعەكان هەر لەساڵی‮ ‬2003ـەوە لەسەر بناغەی‮ ‬ئەو فەتوایەی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬موحسین ئەلحەكیم بینا كراوە و دەكرێت لەمەودوا پەیوەندییەكانی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و مەرجەعیەتی‮ ‬باڵای‮ ‬شیعە تەنها لەپەیوەندی‮ ‬ئاینی‮ ‬و كۆمەڵایەتی‮ ‬نەمێنێتەوە و ژینگەی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬پەیوەندیەكی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬درێژخایەن دروست بكەین كە راستەوخۆ كاریگەریی‮ ‬هەبێت لەسەر پەیوەندییە سیاسی‮ ‬و ئابووریەكانیش و سوود لەم خۆپیشاندانانەی‮ ‬ئەم دواییەی‮ ‬ناوەڕاست و باشووری‮ ‬عێراق وەربگیرێت‮.‬
كاریگەریی‮ ‬ئەم هەڵوێستە مێژوییەی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬موحسین ئەلحەكیم بووە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬من وەك كوردێك خۆشەیستی‮ ‬و هاوسۆزیم هەبێ بۆ زۆر لەئەندامانی‮ ‬خانەوادەی‮ ‬حەكیم و پەیوەندییەكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬و برایانەم لەگەڵ بەڕێز عەمار حەكیم هەبووە و بە شەخسی‮ ‬كۆپیەك لەو فەتوایەی‮ ‬ساڵی‮ ‬1965ی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬موحسین ئەلحەكیمی‮ ‬لەبارەی‮ ‬حەرامكردنی‮ ‬شەڕ‮ ‬لەدژی‮ ‬كورد پێدام،‮ ‬لەم چەند مانگەی‮ ‬دواییشدا لەیادی‮ ‬شەهیدكردنی‮ ‬سەماحەتی‮ ‬محەمەد باقر ئەلحەكیم كە رێوڕەسمێكی‮ ‬تایبەتی‮ ‬لەشاری‮ ‬هەولێر بۆ رێكخرا وتارێك پێشكەش بكەم و خەڵاتی‮ ‬شەهیدی‮ ‬میحراب لەلایەن خانەوادەی‮ ‬حەكیمەوە وەربگرم‮.‬
شایانی‮ ‬باسە خوالێخۆشبوو سەماحەتی‮ ‬ئایەتوڵا موحسن ئەلحەكیم لەساڵی1889 ‮ ‬لەدایكبووە و دوای81 ‮ ‬ساڵ تەمەن لەساڵی1970 ‮ ‬كۆچی‮ ‬دوایی‮ ‬كردووە‮. ‬
‮❊ ‬بەرێوەبەری‮ ‬پەیوەندیەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف و كاروباری‮ ‬ئاینی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان