خەبات‮: ‬سلێمانی
بەمەبەستی‮ ‬پاككردنەوە و گێڕانەوەی‮ ‬گەشتیار بۆ هاوینەهەواری‮ ‬سەرچنار لە سلێمانی،‮ ‬بەبەشداری‮ ‬ژمارەیەك هونەرمەند،‮ ‬رۆشنبیر و كەسایەتی‮ ‬ناسراوی‮ ‬شارەكە هەڵمەتێكی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬سەرچنار بەرێوەچوو‮.‬
بەمەبەستی‮ ‬پاككردنەوە و گێڕانەوەی‮ ‬گەشتیار بۆ هاوینەهەواری‮ ‬سەرچنار لە سلێمانی،‮ ‬بەبەشداری‮ ‬ژمارەیەك هونەرمەند،‮ ‬رۆشنبیر و كەسایەتی‮ ‬ناسراوی‮ ‬شارەكە هەڵمەتێكی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬سەرچنار بەرێوەچوو‮.‬
هەڵمەتەكە لەلایەن گرووپی‮ ‬فۆتۆگرافەرانی‮ ‬گەڵاوە دەستیپێكرد و بە ئامادەبوونی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬هەڤاڵ ئەبوبەكر،‮ ‬چەندین كەسایەتی‮ ‬شار،‮ ‬هونەرمەند و رۆشنبیر لە هاوینەهەواری‮ ‬سەرچنار بەڕێوەچوو كە سەردەمانێك ئەو هاوینەهەوارە جمەی‮ ‬دەهات لە گەشتیار و ئێستا بەهۆی‮ ‬پشتگوێ خستنییەوە،‮ ‬كەمترین گەشتیار رووی‮ ‬تێدەكات‮.‬
سەرپەرشتیاری‮ ‬گرووپی‮ ‬فۆتۆگرافەرانی‮ ‬گەڵا،‮ ‬ناسح عەلی‮ ‬خەیات لە لێدوانێكدا ئاماژەی‮ ‬بەوەدا كە بەمەبەستی‮ ‬گێڕانەوەی‮ ‬قورسایی‮ ‬جارانی‮ ‬هاوینەهەوارەكە،‮ ‬بە بەشداری‮ ‬چەندین سیاستمەدار،‮ ‬كەسایەتی‮ ‬شار،‮ ‬رۆشنبیر و هونەرمەندان هەڵمەتێكی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬سەرچناریان دەستپێكردووە و چاوەڕوان دەكەن كە زۆرترین كەس بەشداربن تیایدا‮.‬
ناسح عەلی‮ ‬خەیات باس لەوە دەكات كە سەرچنار لەپێشوودا جێگەیەكی‮ ‬دڵگیری‮ ‬شاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬بووە،‮ ‬زۆرترین گەشتیار روویان تێكردووە،‮ ‬بەڵام ئێستا بەهۆی‮ ‬پشتگوێخستنییەوە گەشتیاران زۆر بەكەمی‮ ‬لەناوەوە و دەرەوەی‮ ‬شارەكە رووی‮ ‬تێدەكەن،‮ ‬هەر بۆ ئەو مەبەستە داوایان لە پارێزگار و چەندین لایەنی‮ ‬تایبەت كردووە كە گرنگی‮ ‬بدەنەوە بە هاوینەهەوارەكە بۆ ئەو مەبەستەش سەندیكای‮ ‬هونەرمەندان بڕیاری‮ ‬داوە كە هەفتانە كۆنسێرتێكی‮ ‬گۆرانی‮ ‬بۆ هونەرمەندان ئەنجام بدات لە هاوینەهەوارەكە ئەگەر بێت و پارێزگاری‮ ‬سلێمانی‮ ‬سەكۆیەكیان بۆ دروست بكات لە ناوجەرگەی‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬سەرچناردا‮.‬
سەرۆكی‮ ‬گرووپی‮ ‬فۆتۆگرافەرانی‮ ‬گەڵا داوا دەكات كە هەفتانە پێشانگای‮ ‬شێوەكاری،‮ ‬فۆتۆگرافەری‮ ‬و كۆنسێرت لە هاوینەهەوارەكە رێكبخرێت،‮ ‬تاكو گەڕموگوڕی‮ ‬جاران بدرێتەوە بە سەرچنار‮. ‬
پارێزگاری‮ ‬سلێمانی،‮ ‬هەڤاڵ ئەبوبەكر لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند كە ئەمڕۆ بۆ پشتگیریكردنی‮ ‬ئەو هەڵمەتە بەشدارن لەگەڵ خۆشەویستانیان كە بەدەستپێشخەری‮ ‬گرووپی‮ ‬فۆتۆگرافەرانی‮ ‬گەڵا بەڕێوەدەچێت و گوتی‮: ‬لێرە دەستكراوە بە پاككردنەوەی‮ ‬هاوینەهەواری‮ ‬سەرچنار،‮ ‬لەسەر شەقامەكەوە،‮ ‬تاكو ئەمە ببێت بە دەستپێشخەریەك بۆ پاككردنەوەی‮ ‬شوێنەكانی‮ ‬تر،‮ ‬ئومێد دەكەم هەموو هاووڵاتییانی‮ ‬خۆشەویست،‮ ‬كۆمپانیاكان،‮ ‬دامودەزگاكانی‮ ‬دەوڵەت و بەتایبەت شارەوانی‮ ‬بەدەم ئەم جۆرە پرۆژانەوە بێن و هەماهەنگمان بن بۆ ئەوەی‮ ‬هەموو بەیەكەوە بتوانین ژینگەی‮ ‬سلێمانی‮ ‬كە ژینگەیەكی‮ ‬لەبارە و سەوزایی‮ ‬و پاككردنەوە و ریسایكلین لە ئاستێكی‮ ‬باشدایە،‮ ‬بتوانین باشتری‮ ‬بكەین،‮ ‬هەروەها پارێزراوتری‮ ‬بكەین‮.‬
‮ ‬بەڕێوەبەری‮ ‬كۆمپانیای‮ ‬گەشتیاریی‮ ‬جزیرەی‮ ‬نوح،‮ ‬دڵشاد عەبدولقادر كە بەمەبەستی‮ ‬پاككردنەوەی‮ ‬ناوچەكە و زیندوكردنەوەی‮ ‬هاوینەهەوارەكە بەشداری‮ ‬كردبوو ئاماژەی‮ ‬بەوە كرد كە هەرچەندە كەسانێكی‮ ‬كەم هاتوون بۆ بەشداری‮ ‬لە هەڵمەتەكەدا،‮ ‬بەڵام ئەمە دەستپێكێكی‮ ‬باشە و هیوای‮ ‬خواست كە بتوانن گرنگی‮ ‬زیاتر بە شوێنە گەشتیارییەكان بدەن تاكو بتوانن شەپۆلی‮ ‬گەشتیاری‮ ‬لە دەرەوە بۆ ناوخۆی‮ ‬سلێمانی‮ ‬رابكێشن‮.‬