راپۆرت: فاتیح بەرزنجی
دیاردەی دانانی فسفۆڕ لەبەردەم دوكان و هوتێل و چێشتخانەو مۆڵەكان لەشاری هەولێر و شارو شارۆچكەكان لایەكی شەقام و شۆستەكانی داگیر دەكرد دەبووە هۆی جەنجاڵی و هەراسانكردنی هاموشۆكاران، بۆ ئەم مەبەستەیش هەڵمەتێكی بەرفراوانی لادانی ئەو سەرپێچییانە دەستی پێكردووەو بەردەوامیش دەبێت. ئەو دیاردەیەش زیاتر لەشەقامی 60 مەتری و 40 مەتری و 30 مەتری بەرچاو دەكەوێت و هاووڵاتیان دەڵێن لابردنی زیاتر پەیوەندی بەشارەوانی هەیەو لەسەر شارەوانی پێویستە دوای ئاگاداركردنەوەی ئەو كەسانەی كە فسفۆڕ دادەنێن لێپرسینەوە لەگەڵ كەسانی سەرپێچیكاردا بكات.
بۆ بەدواداچوون لەسەر ئەو بابەتە سەردانی ناو بازاڕی شاری هەولێرمان كردو لەوێدا ڕائیدی هاتوچۆ ئازاد خالید ئەحمەد فەرماندەی كەرتی نیشتیمان گوتی: ساڵانێكە دیاردەی دانانی فسفۆر لەسەر شەقامەكاندا بەرچاو دەكەوت و چەندین جار هەوڵی لابردنی دراوە، بەڵام بێ هوودەبووە لەبەر ئەوەی ئەو دوكاندارانە بەشێكی شەقامەكانیان داگیركردووە دوای كۆبوونەوەمان لەگەڵ قایمقامیەت و شارەوانی یەك و بەڕێوەبەری هاتوچۆی ناوشار بەشی ڕۆژهەڵات توانیمان چەندین پێشنیارو بیروڕا ئاڵوگۆڕ بكەین و لەپێناو بەرژەوەندی گشتی چەندین ڕێنمایی گرنگمان دەركردووە، لەوانەش لابردنی ئەو مێزانەی كە بۆتە هۆێ جەنجاڵی ناوشار و دووبارە ڕێك بخرێنەوەو بكشێنەوە داوە، جگە لەوەش لەبەرنامەدایە كە شەقامەكان چاك بكرێنەوە و گۆڕانكاری لەو شەقامەدا بكەین و هەر لە بەرنامەدایە هەموو ئەو پاسانەی كە لە نزیك باغی شار دەوەستن ئەویش چارەسەر دەكرێت و دەگوازرێنەوە نزیك كەرتی نیشتیمانی كۆن بەرانبەر داون تاون، شوێنمان بۆ دەستنیشان كردووە، چونكە ئەو پاسانە جەنجاڵیان لەو شەقامەدا دروستكردووە، جگە لەوە ئەو فسفۆڕانەی كە لەناوەندە شەقامی بەرانبەر باغی شار هەیە لابدرێن و بكرێتە شەقام و زۆر جار هەبووە شوفێران ئەو فسفۆڕانە دەشكێنن ئەو كارانە بەهاوكاری شارەوانی یەك ئەنجام دەدرێن، بەرنامەیەكی دیكە ئەوەیە كە دەرچوون هە بێت لەپشت بانی ڕەشید دەرچوونێك تا دەگاتە تەعجیل بەو كارە جەنجاڵی ناو شار كەم دەبێتەوە بەپێی ئەو سەرژمێریەی كە ئەنجامماندا بەیەك كاتژمێر نزیكەی 4 هەزار ئوتومبێل هاتە ناو بازاڕ ئەی ئەگەر كاتژمێرەكە زیادی كرد چی ڕوودەدات.
ئەو گوتیشی: كێشەی جەنجاڵی لە ڕادەبەدەری ناو شار ئەوەیە كە دەرچوون نییەو لەبەرنامەی پارێزگادایە كە گۆڕانكاری بكات و پاركی وەستانی ئوتومبیل دروست بكرێت لەسەنتەری شار دەربارەی لابردنی فسفۆڕی بەردەمی دوكانداران لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ هەڵمەتێكی فراوان بۆ لابردنی ئەو فسفۆڕانە دەستی پێكردو ئێمەش لە بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی ناوشار بەشی ڕۆژهەڵات كارمان بۆ لابردنی ئەو فسفۆڕانە ئەنجامدا و ڕۆژانە ژمارەیەكی زۆرلە فسفۆڕ لادەبەین و لابردنی ئەو فسفۆڕانە جەنجاڵی لەسەر شەقامەكان كەم دەكاتەوەو بەردەوام دەبین لەسەر لابردنیان، بڕیار وایە بۆ ساڵی ئایندە چەندین بەرنامەی گرنگ بۆ زیاتر ڕێكخستن و جوانكاری شەقامەكان ئەنجام بدرێت.
سهرهتا بهدواداچوون دانانی فسفۆڕ و بەربەرست لە شەقام و شۆستەكانی شار رێگای هاموشۆكارانی داگیر...









