خەبات‮: ‬تریفە ئازاد
خۆپیشاندانەكانی‮ ‬عێراق‮ ‬هاوشێوەی‮ ‬خۆپیشاندانەكانی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناوچەكە لە داواكاری‮ ‬ئاسایی‮ ‬خۆپیشاندەرانەوە قوڵبۆتەوە بۆ داواكاری‮ ‬ڕیشەیی‮ ‬سیاسی‮ ‬ئەمەش ئەوەندەی‮ ‬تر هاوكێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراقی‮ ‬ئاڵۆزتر كردووە بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬دەست لەكار كێشانەوەی‮ ‬سەرۆك وەزیران عادل عەبدولمهدی‮ ‬و گەڕان بەدوای‮ ‬كەسایەتەیەكی‮ ‬تر بۆ پڕكردنەوەی‮ ‬ئەو بۆشاییە كە دیارە ئەم پرۆسەیەش هەروا بە ئاسانی‮ ‬تێپەڕ‮ ‬نابێت بە تایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬گەورەترین كوتلەی‮ ‬پەرلەمانی‮ ‬عێراق خۆی‮ ‬لەم ئەركە دزییەوە‮.‬
پێشهاتە ئابورییەكانی‮ ‬عێراق لە ئێستادا
د.سەڵاحەدین ئەحمەد محەمەد ئەمین،‮ ‬دكتورا لە ئابووری‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬مامۆستای‮ ‬زانكۆ لە بارەی‮ ‬دۆخی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق و لە‮ ‬ڕوانگەی‮ ‬ئابورییە و زیانە ئابورییەكان لە ئێستا و داهاتوو چۆن دەبێت لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬ئابووری‮ ‬هەر وڵاتێك پەیوەندی‮ ‬بە سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬وئیدارێكی‮ ‬سەربەخۆ‮ ‬هەیە،‮ ‬كە تێدا دەسەڵاتداران‮ ‬پێویستە ئاستێكی‮ ‬باشی‮ ‬بژێوی‮ ‬وخۆشگوزەرانی‮ ‬بۆ خەڵك دابین بكات‮ ‬،‮ ‬بەڵام كە دكتۆر عادل عبد ولمەهدی‮ ‬بوو بە سەرۆك وەزیران عێراق‮ ‬هاتە سەر پاشماوەی‮ ‬قەیرانێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬قورس و هەمە لایەنە‮ ‬،وە‮ ‬كۆمەڵەلێك قەیرانی‮ ‬ئابووری‮ ‬ودارایی‮ ‬وكارگێری‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬گەندڵی‮ ‬بەربڵاو‮ ‬هەموو دام دەزگاكانی‮ ‬عێراق گرتۆتەوە وبەردوامە،‮ ‬داهاتی‮ ‬گشتی‮ ‬لە ساڵانی2003‮ – ‬2018 ‮ ‬زیاتر لە ترلێونێك وسەد ملێار دولار بوە‮ ‬وخەرچ كراوە بەپێی‮ ‬بودجە ئیتحادی‮ ‬پەسندكراو لە پەرلەمان‮ ‬،‮ ‬وزیاتر لە‮ (‬95%‮)‬ تێكرای‮ ‬بودجە لە داهاتی‮ ‬نەوتی‮ ‬خاوە بووە،‮ ‬بەڵام پرسیاركە ئەوەیە چۆن ولە چی‮ ‬خەرج كراوە‮ ‬ئەو كۆژمە زەبەلەحە پارەیە‮ !! ‬بۆ باشی‮ ‬خۆشگوزەرانی‮ ‬خەڵك وگەشەپێدانی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئابووری‮ ‬بووە‮ ‬،‮ ‬نەخێر داهاتی‮ ‬ووڵات‮ ‬بەهەدر دراوە وبەزاراوەی‮ ‬گشتی‮ ‬فەرهوود كراوە،‮ ‬عیڕاق‮ ‬دانراوە‮ ‬بەگەندڵترین وخرابتریین ووڵات‮ ‬لە باری‮ ‬شەفافیەت‮ ‬وروونی‮ ‬كە‮ ‬ڕیزبەندی‮ (‬169 لە ساڵی‮ ‬2018 ‮ ‬بە پێی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬ڕوونی‮ ‬جیهانی‮.‬دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬خزمەت گوزاری‮ ‬و بژێوی‮ ‬ژیان‮ ‬زۆر خەراب بوو وهەژاری‮ ‬مەترسیدار لە عێراق هاتە ئاراوە‮ ‬باری‮ ‬سیاسی‮ ‬تێكچوو ونا سەقامیری‮ ‬ڕووی‮ ‬دا بەوەی‮ ‬خەڵك هیچ ئارامی‮ ‬نەما وخۆپشاندان دەستی‮ ‬پێكرد وداوای‮ ‬خزمەت گوزاری‮ ‬بنەرەتێیكانی‮ ‬سادەی‮ ‬ژیان هاوڵاتیبوونیان دەكرد،‮ ‬بەڵام پەرەی‮ ‬سەند وهەندێ لایەنی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬ودەرەكی‮ ‬سواری‮ ‬شەپۆڵی‮ ‬خۆپشاندان بوون بۆ‮ ‬مەرامی‮ ‬تەسكی‮ ‬سیاسی‮ ‬وە بە پێچەوانەی‮ ‬داوەكاری‮ ‬خۆپشاندەران داوای‮ ‬هەمواری‮ ‬دەستور وهەڵوشاندنەوەی‮ ‬حكومەتیان كرد‮ ‬،‮ ‬وە لە بنەڕەتدا كێشەكانی‮ ‬عێراق لە جێ بە جێنەكردنی‮ ‬دەستورە وە رێزنەگرتن وگوێ نەدان بە بریارەكانی‮ ‬عادل عبد ولمەهدی‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬بریارەكانی‮ ‬دژی‮ ‬گەندڵكاران كە بوونەتە مافیا وبونە هۆی‮ ‬لادانی‮ ‬بەڕێزی‮ ‬لە سەرۆك وەزیران‮ ‬،واتە گەندڵی‮ ‬سیاسی‮ ‬ودارایی‮ ‬وئابووری‮ ‬وئیداری‮ ‬بەردوام دەبێت وئەستە‮ ‬ڕابگیرێت بە ئاسانی‮ ‬لەبەر باری‮ ‬نالەباری‮ ‬عێرق و ئابووری‮ ‬ڕوو لە‮ ‬ڕووخانە و لە دەرەئەنجامی‮ ‬قۆناغێكی‮ ‬قورسدا تێپەر دەبێت و پێشبێیەكانی‮ ‬باری‮ ‬ئابووری‮.‬
پێویستە ئامادە كاری‮ ‬بكرێت بۆ هەموو ئەگەرەكان
هەروەها د.سەڵاحەدین ئەحمەد دەڵێت‮: ‬دارایی‮ ‬گشتی‮ ‬وكارگێری‮ ‬دارایی‮ ‬و سیاسەتە داراییەكان ونەختێنیەكەی‮ ‬لە بارێكی‮ ‬خراپ وئاڵۆزدایە(لە كاركەوتنی‮ ‬ڕێرەوەی‮ ‬میكانزمی‮ ‬كاریان‮)‬،‮ ‬بە تایبەتی‮ ‬زۆرینەی‮ ‬كەرتە ئابوورییەكان وەك‮ (‬پیشەسازی‮ ‬،‮ ‬كشتووكاڵ‮ ‬،‮ ‬بازرگانی،‮ ‬گەشت وگوزار‮ ) ‬ڕوو لە‮ ‬ڕاوەستان دەچێت وبێ كەڵك بوون دەبن.پێشبینی‮ ‬دەكرێت سەرچاوی‮ ‬سەركیەكەی‮ ‬داهاتە كانی‮ ‬عێراق‮ (‬دولاری‮ ‬نەونتین‮) ‬بە واتا داهاتەكانی‮ ‬كەرتی‮ ‬نەوت وگاز ئەفلیج دەبێت دەرئەنجامی‮ ‬لە ناو بردنی‮ ‬ژێرخانی‮ ‬ئەم كەرتە لە بەر نالەباری‮ ‬ونائارامی‮ (‬كرداری‮ ‬تێكدەر‮).‬ڕاگرتنی‮ ‬حەواڵەكردنی‮ ‬داهاتەكانی‮ ‬فرۆشتنی‮ ‬نەوت و‮ ‬غاز لە بەر جۆرەها هۆ بۆ عێراق،پێشبیینی‮ ‬دەكرێت زۆرینەی‮ ‬سامانی‮ ‬گشتی‮ ‬عێراقی‮ (‬پارەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬و‮ ‬یەدەكی‮ ‬زێری‮) ‬ببرێتە دەرەوە بە هەر رێگایەك بێت چونكە وا بێشبینی‮ ‬دەكرێت كە حكومەت و دەوڵەت بە‮ ‬یەكەوە بروخێن ولێكدانەوەی‮ ‬ولێكەوتەی‮ ‬جۆراوجۆر بۆ دەكرێت، نالەباری‮ ‬سیاسی‮ ‬وناسەقامگیری‮ ‬ئاسایش گشتی‮ ‬لە عێرق پێشبیینی‮ ‬دەكرێت زۆرینەی‮ ‬سامانی‮ ‬كەرتی‮ ‬تایبەت‮ ‬ڕوو لە دەرەوە بكات‮ ‬،‮ ‬واتە نەمانی‮ ‬و‮ ‬ڕووخانی‮ ‬ژینگەی‮ ‬وەبەرهێنان و وەستانی‮ ‬زۆریەی‮ ‬پرۆژەكانی‮ ‬ئاودانكرنەوە،نا سەقامگیری‮ ‬سیاسی‮ ‬وئیداری‮ ‬گەندەڵ و حكومرانی‮ ‬نا تەندروست كاریگەری‮ ‬ڕاستوخۆی‮ ‬دەبێت لە سەر ئفیلجی‮ ‬یان بێ باوەری‮ ‬كارو وچالاكی‮ ‬بانكەكان‮ ‬كە‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬سەرەكی‮ ‬هەیە بۆ پاڵپشتی‮ ‬گەشەپێدای‮ ‬ئابووری‮ ‬لە ووڵات،پێشبیینی‮ ‬دەكرێت تێكچوونی‮ ‬سیاسەتی‮ ‬نەختینە لە لایەن بانكی‮ ‬ناوەندییەوە وە دەبێتە دابەزینی‮ ‬بەهای‮ ‬دینار‮ ‬بەرانبەر‮ ‬دراوەكانی‮ ‬تر‮ ‬وئەمەش دەبێتە هۆی‮ ‬ناسەقامگیری‮ ‬لە بازاڕەكانی‮ ‬عێراق،لە دەڕەنجامی‮ ‬ڕەنگدانەوەی‮ ‬ولێكەوتەی‮ ‬جۆراو و جۆر وخەرابی‮ ‬بارودۆخی‮ ‬عێراق‮ ‬،‮ ‬كاریگەری‮ ‬ئابووری‮ ‬نەرێنی‮ ‬دەبێت لە سەر هەڕیمی‮ ‬كوردستان‮ ‬،‮ ‬بۆیە پێویستە ئامادە كاری‮ ‬بكرێت بۆ هەموو ئەگەرەكان‮.‬
كاریگەرییە سیاسەكان لەسەر خۆپیشاندانەكان
بەختیار تاڵەبانی،‮ ‬چاودێری‮ ‬سیاسی‮ ‬لە بارەی‮ ‬ڕەوشی‮ ‬ئاڵۆزی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق لە لێدوانێكی‮ ‬تایبەت بۆ‮ ‬ڕۆژنامەی‮ ‬خەبات گوتی‮: ‬دیارە ئەوەی‮ ‬كە ئەمڕۆ لە عێراقدا‮ ‬ڕوودەدات بۆ ئێمەی‮ ‬كورد‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬چاوەڕوان نەكراو نەبووە و سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬كوردستان و بە تایبەتی‮ ‬خودی‮ ‬سەرۆك بارزانی‮ ‬زۆر دەمێكە هۆشداری‮ ‬ئەوەی‮ ‬داوە كە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق بەلاڕیدا چووە و لە شاڕیی‮ ‬خۆی‮ ‬لایداوە و وڵات بەرەو تاكڕەوی‮ ‬و دەسەڵاتی‮ ‬تۆتالیتاری‮ ‬و هەڵدێر دەچێت و ئەمەش بە‮ ‬ڕوونی‮ ‬لە هەردوو خولی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬مالیكی‮ ‬دەردەكەوت كاتێك هەڕەشەی‮ ‬فڕۆكەی‮ ‬F16‮ ‬و سەركردایەتی‮ ‬عەملیاتی‮ ‬بەناوی‮ ‬دیجلە بۆسەر كەركوك و بیابانیش بۆسەر دەشتی‮ ‬نەینەوا دەكرد‮ ‬،‮ ‬كاتێك بە ئاگر و ئاسن وەڵامی‮ ‬داخوازیەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬پارێزگا سوننە نیشنەكانی‮ ‬دەدایەوە و دەستوری‮ ‬ژێر پێ دەخست و ئەو كاتەی‮ ‬قوتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بڕی‮ ‬و دواتریش عەبادی‮ ‬بە هەمان میتۆد ولەسەر هەمان رێباز وەڵامی‮ ‬دەنگی‮ ‬ئازاد و دلێری‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستانی‮ ‬لە ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان دایەوە‮ . ‬ئەگەر ناڕەزایی‮ ‬و مانگرتنی‮ ‬گۆڕەپانەكانی‮ ‬شارە سوننەیەكان وەك پڕەنسیپێكی‮ ‬دیموكراسی‮ ‬لەدژی‮ ‬زۆڵم و زۆرداری‮ ‬و پێشێلكردنی‮ ‬دەستور لە لایەن شیعەی‮ ‬دەسەڵات شەپۆلی‮ ‬یەكەمی‮ ‬خۆپشاندانەكانی‮ ‬خەڵكی‮ ‬عێراق بێت ئەوا ریفراندۆمی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بە هەمان پرەنسیپ شەپۆلی‮ ‬دووەمی‮ ‬ئەو ناڕەزایەتیانە بوو دژی‮ ‬شیعەی‮ ‬دەسەڵات و ئەوەشی‮ ‬كە ئەمڕۆ لە ناوەڕاست و باشوری‮ ‬زۆرینە شیعەی‮ ‬عێراق‮ ‬ڕوودەدات شەپۆلی‮ ‬سێهەمی‮ ‬خۆپشاندانەكانە كە ئەمجارەیان لەلایەن خودی‮ ‬خۆیانەوە بەڕێوە دەچێت و پێشموایە‮ ‬یەكلاكەرەوەیە‮ . ‬هەڵبەت خۆپشاندانەكان سەرەتا بە داواكاری‮ ‬هەلی‮ ‬كار و نەبوونی‮ ‬خزمەتگوزاری‮ ‬سەرەتایی‮ ‬و بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬دەستی‮ ‬پێكرد بەڵام دوای‮ ‬بەرفراون بوون و پەرەسەندنی‮ ‬شەپۆلی‮ ‬ناڕەزایەتیەكان‮ ‬،‮ ‬هێزگەلێكی‮ ‬ناوخۆیی‮ ‬و دەرەكی‮ ‬تێهەڵكێشی‮ ‬بوو و ئامانجەكەیان بەرەو ئاراستەیەكی‮ ‬سیاسی‮ ‬گۆڕی‮ ‬تا‮ ‬ڕادەی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬رژێمی‮ ‬سیاسی‮ . ‬دیارە لە ئێستادا‮ ‬یەكێك لە داواكاریەكانیان كە خۆی‮ ‬لە دەستلەكاركێشانەوەی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬دەبینی‮ ‬هاتەدی‮ ‬،‮ ‬پرسیار ئەوەیە ئایا ئەمە لە شەپۆلی‮ ‬توڕەیی‮ ‬خەڵك كەم دەكاتەوە‮ ‬،‮ ‬ئایا ئامانجی‮ ‬خۆپشاندەران تەنها بەئامانج گرتنی‮ ‬سەرۆك وەزیرانێكە كە ماوەی‮ ‬دەستبەكاربوونی‮ ‬تازە ساڵێكی‮ ‬تەواو كردووە‮ ‬یان ناوبراو باجی‮ ‬16‮ ‬ساڵ حوكمڕانی‮ ‬چەوت و گەندەڵ و فاشیلی‮ ‬پێش خۆی‮ ‬دەداتەوە ؟ بە دڵنیاییەوە نەخێر و ئەوان دوورتر دەڕوانن و دانیش بە هیچ كاندیدێك نانێن كە لەلایەن هێزە سیاسیەكانەوە بەربژێر كرابێت هەر بۆیە ئەم حكومەتەی‮ ‬ئێستا وەك كاربەڕێكەر بۆ ماوەیەكی‮ ‬درێژ بەردەوام دەبێت چونكە‮ ‬ئەگەر چی‮ ‬هەندێ ناومان بەر گوێ دەكەوێ بەڵام پێناچێت كوتلە سیاسیەكان بتوانن لە ماوەی‮ ‬دیاریكراو كاندیدی‮ ‬خۆیان بە سەرۆك كۆمار پێشكەش بكەن‮ ‬،‮ ‬ئەوان هەر لە بنەڕەتدا نەك كاندید بگرە كۆی‮ ‬سیستەمەكە رەتدەكەنەوە و تەنها خاڵێك كە ئەوانی‮ ‬بەم سیستەمەوە گرێدابێ جێبەجێكردنی‮ ‬داواكاریەكانیانە كە خۆیان لەم خاڵانەدا دەبینن‮ ‬1‮-‬دەركردنی‮ ‬یاسایەكی‮ ‬نوێی‮ ‬هەڵبژاردن‮ ‬2‮-‬ گۆڕینی‮ ‬كۆمسیۆنی‮ ‬باڵای‮ ‬هەڵبژاردنەكان‮ ‬3‮-‬ سزادانی‮ ‬گەندەڵكاران لە رێگەی‮ ‬دادگایەكی‮ ‬تایبەتەوە‮ ‬4‮-‬ هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬پەرلەمان‮ ‬5‮-‬ هەڵبژاردنی‮ ‬پێشوەختە ئەمانە خاڵی‮ ‬سەرەكین و جێبەجێكردنیشی‮ ‬یەكسانە بە نەمانی‮ ‬كۆی‮ ‬ئەو كاستە سیاسیەی‮ ‬كە لەدوای‮ ‬2003 وە بەشدارن لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬عێراق پێشموانیە شیعەی‮ ‬دەسەڵات گۆڕی‮ ‬خۆی‮ ‬بەدەستی‮ ‬خۆی‮ ‬بۆ ئەوان و ئەجینداكەی‮ ‬پشتەوەی‮ ‬ئەوان هەڵكەنێ بۆیە ئەم كێشمەكێشەی‮ ‬نێوان ئەو دوو جەمسەرە‮ ‬،‮ ‬خۆپشاندەران و كۆی‮ ‬تەبەقەی‮ ‬سیاسیەكە لە ئایندەیەكی‮ ‬مەودا ناوەندا پتر پەرەدەسەنێت و ئاراستەیەكی‮ ‬دیكە لە توندوتیژی‮ ‬و پێكدادان وەردەگرێ و‮ ‬ڕژانی‮ ‬خوێنی‮ ‬زیاتری‮ ‬لێدەكەوێتەوە تا عێراق دەگەیەننە لێواری‮ ‬گۆماوی‮ ‬خوێن و شەڕی‮ ‬ناوخۆ كە ئەوەش ئامانجی‮ ‬ئاراستەیەكی‮ ‬ناو خۆپشاندەرانە و لە هەمانكاتدا خزمەت بەو وڵاتەش دەكات كە بە دەستێوەردان لە عێراقدا تۆمەتبار كراوە و دەرەنجام خزمەتیشە بە مانەوەی‮ ‬ئەم دەسەڵاتە تایفیە‮ ‬،‮ ‬بەڵام لەبەر ئەوەی‮ ‬زلهێزەكان‮ ‬،‮ ‬سیستەمی‮ ‬حوكمیان لە عێراقدا نەكردۆتە ئامانج و لە هەمان كاتدا ئەمەریكا رێكەوتی‮ ‬ستراتیژی‮ ‬ئەمنی‮ ‬بەناوی‮ (‬سۆفا‮)‬ی‮ ‬لەگەڵیدا هەیە‮ ‬،‮ ‬ئەمە وا دەكات كە لە ئایندەدا بۆ بەرقەراركردنی‮ ‬ئاشتی‮ ‬و سەقامكیری‮ ‬لە ناوچەكەدا دەستێوەردانێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬سەربازی‮ ‬ئەنجام بدەن و رەنگە پشتگیری‮ ‬كەسایەتیەكی‮ ‬بەهێزیش بۆ جێگرەوەی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬ئامادە بكەن‮.‬