رۆژی شه‌ممه‌ 7/12/2019 ‮ ‬لە ئۆفیسی‮ ‬سەرەكیی‮ ‬رۆژنامە،‮ ‬خەڵاتی‮ ‬فیستیڤاڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شانۆی‮ ‬شەقام لە كەركووك‮ ‬خولی‮ ‬حوسێن میسری‮ ‬بە خەبات بەخشرا‮. ‬خەڵاتەكە لەلایەن بەڕێز سەلام عەبدوڵڵا سەرنووسەری‮ ‬رۆژنامە لە بەڕێز خاڵدار قەواڵی‮ ‬لە لیژنەی‮ ‬فیستیڤاڵەوە وەرگیرا،‮ ‬شایانی‮ ‬باسە خەڵاتەكە لە پای‮ ‬بەشداریكردن و گرنگی‮ ‬پێدانی‮ ‬خەبات بە چالاكییەكانی‮ ‬پێنجەمین فیستیڤاڵی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬شانۆی‮ ‬شەقام لە كەركووك‮ ‬خولی‮ ‬حوسێن میسری‮ ‬بوو،‮ ‬كە لە رۆژانی‮ ‬27ی‮ ‬11 تا‮ ‬30ی‮ ‬11ی‮ ‬2019 لە كەركووك بەڕێوەچوو‮.‬