دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬كۆساتیرەكانی‮ ‬مامۆستا سەلام عەبدوڵڵا لە دوو توێی‮ ‬كتێبێكی‮ ‬350‮ ‬سێ سەدوو پەنجا لاپەرەدا بەچاپ و دیزاینێكی‮ ‬زۆر شایستە بڵاوكرایەوە،‮ ‬لقی‮ ‬هەولێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬نووسەرانی‮ ‬كورد،‮ ‬ئێوارەی‮ ‬رۆژی‮ ‬پێنجشەممەی‮ ‬رابوردوو رێكەوتی‮ ‬5/12/2019‮ ‬كۆڕێكی‮ ‬شایستەیان بۆ سازكرد،‮ ‬كەتیایدا مامۆستا سەلام پوختەیەكی‮ ‬لەبارەی‮ ‬هونەری‮ ‬نووسینی‮ ‬سایتر و ئەو بەرهەمەشی‮ ‬پێشكەشكرد و وردەكاری‮ ‬چەندچیرۆكێكیشی‮ ‬بەنموونە هێنایەوە و دواتر لەلایەن كۆمەڵێك نووسەری‮ ‬بەتوانا راو سەرنجی‮ ‬ورد لەسەر ئەم كتێبە پێشكەشكرا كە كۆڕەكەی‮ ‬دەوڵەمەندتر كردو كۆڕەكەش لەلایەن مەسعود پەرێشانی‮ ‬شاعیرەوە بەڕێوە برا لەسەرەتاكەیدا گوتی‮ ‬مامۆستا چۆن بەندینخانەی‮ ‬بەزاند و پەتی‮ ‬سێدارەشی‮ ‬پچڕاند ئاواش خۆی‮ ‬فێرە ئەو زمانە كوردییە پاراوەكرد كە لەبنەڕەتدا بەعەرەبی‮ ‬خوێندبووی‮.‬
شایەنی‮ ‬گوتنە كۆڕەكە كەزیاتر لەكاتژمێرو نیوێكی‮ ‬خایاند و دواتر كتێبەكە بەدیاری‮ ‬لەلایەن نووسەرەوە بەواژی‮ ‬خۆی‮ ‬پێشكەش بەئامادەبووان كرا‮.‬