شێخ ستار عەوەڵانی
ئەگەر لاپەڕەكانی مێژووی هاوچەرخی عێراق هەڵبدەینەوە و بەوردی و بەشێوەیەكی شیكارییانە لێیان ورد بینەوە، ئەو راستییەمان بۆ دەردەخەن سەرەتای دروستبوونی یاخود دیاریكردنی نەخشەی وڵاتێك بەناوی عێراق لەسەر ئەساسی ململانێ لە لایەك لەلایەكی ترەوە چاوتێبڕینی سەروەت و سامانە نەوتی و سرووشتییەكانی بووە كە وەك دەسپێكیش زلهێزەكان هەمیشە جلەوی دەسەڵاتی عێراقیان لەدەستدا بووە و نەیانهێشتووە سەر بەخۆیانە و لەناو خودی بڕیاربەدەستەكانی خۆیدا نەخشەڕێگەی خۆی دیاری بكات، بۆیە لەم تێڕوانینەوە هەمیشە لە گێژاوی ململانێ دەرەكییەكاندا سووڕاوەتەوە، لەلایەكی دیكەشەوە مەسەلەی تائیفەگەری مەزهەبگەری و كێشمەكێش و ناكۆكییەكان لەنێوان ئەم پێكهاتانەدا هەمیشە عێراقی ناتەندروست كردووە، نەیتوانیوە نەك هەر سەرپێی خۆی بكەوێت، بەڵكو زۆرجاریش بووەتە خۆراكی دەستی دەرەكی بە تایبەت وڵاتانی ئیقلیمی بەدیاریكراوی ئێران، ئەویش لە ڕوانگەی ململانێی دێرزەمانەی هەردوو مەزهەبی سیعە و سوننە زۆرجاریش عێراق و سەركردەكانی بوونەتە دەستكەلای ئەموئەو تەنها لەبەرخاتری مانەوەی خۆیان لە حوكمی دەسەڵات نەك لەبەر عێراق و گەلی عێراق، بۆیە دەبێت لە سەرەتای دروستبونییەوە هەمیشە و قۆناغ بە قۆناغ عێراق بەمجۆرە گوزەری كردووە و كودەتا و پیلان لە دژی یەكتر بەشێك بووە لە مێژووی سیاسیی عێراق، لە لایەكی تر و قەزییەی كورد لە چواچێوەی مێژووەكەی مێژووێكی پڕ كارەسات و خوێناوی گوزەری كردووە و لە هەموو ئەو قۆناغانەی گەر گۆڕانكارییەك ڕووی دابێت بۆ ماوەكی كەم جۆرێك لە بێدەنگی هەبووە، بەڵام هەر زوو بۆ جارێكی دیكە دژایەتیكردن و هەوڵی نەهێشتنی گەلی كورد سەریهەڵداوەتەوە و هەندێكجاریش ئەگەر هەندێك لە سەركردەكانی عەرەب تێڕوانینێكی جیاواز لەوانی تریان هەبووبێت بەرانبەر قەزیەی كورد، بەلایەنە ئیجابییەكەیدا ئەوا نەك نەیانهێشتووە، بەڵكو هەر زوو هەوڵی ئەویانداوە ئەو تێڕوانییە ئاوەژوو بكەنەوە و ئەگەر بۆشیان نەكرابێت ئەوا رێگەی تریان هەڵبژاردووە، نموونەشمان كاتێك عەبدولكەریم قاسم هاتە سەر حوكم، جۆرێك تێڕوانین و بیركردنەوەی لەوانی تر جیاوازبوو، بەوەی دەیویست هەنگاوی كردەیی لە بەرانبەر كورد و كێشە ڕەواكەی بنێت ، هەر بۆ ئەوەش بوو پەیوەندی باش و بەهێزی لەگەڵ بارزانیی نەمر دروستكرد و قەزیەی كوردیش پێی نایە قۆناغیكی باش و دەركەوتەی كاملبوونی پێوە دیار بوو، بەڵام ئەمەش زۆری نەخایاند و عەرەبە شۆڤێنی و رەگەزپەرستەكان كەوتنە پیلانگێڕی و ئاژاوە و دووبەرەكی نانەوە بە جۆرێك هەوڵیاندا ڕاوبۆچوونەكانی قاسم بگۆڕن و ڕایكێشن بۆ نێو دژایەتیكردنی گەلی كورد كە ئەنجامەكەشی وای لێ هات بە زەرەری قاسم و تێكچوونی بارودۆخەكە كۆتایی هات، بە رای من، ئەوجۆرە مێژووە لە عێراقدا زۆرجار دووبار دەبێتەوە، بەڵام بۆ هەر قۆناغ و بارودۆخێك جیاوازتر بەتایبەت هەر سەركردەیەك لە سەركردەكانی عەرەب پەیوەندی لەگەڵ گەلی كورد باش بووبێت، ڕیگری لێ كراوە و نەیانهێشتووە و نیشاندانی جۆرێك لە ململانێی سیاسی نیوان خۆی و ئەویش جۆرێك بووە لە پاشقۆل لێدانی یەكتر دوای گۆرانكاریەكانی عێراق و روخانی حوكمی دەسەڵاتی بەعسییەكان لەساڵی ?00?جۆرێك لە قۆناغێكی تازەتر و جیاوازتر لە عێراق بە تایبەتی ناوچەكە بە گشتی هاتە ئاراوە كوردیش لەم نێوەندەدا و لە چوارچێوەی عێراقی تازەدا خۆی كردووە و بووە هۆكار و دەسبار بۆ ڕاستكردنەوەی عێراق لەو ڕووخانە ئابوری و سیاسی و سەربازییەی هاتبوو، هاوشان یارمەتیدەر بووە و لە هەموو قۆناغەكاندا لە حوكی بریمەر تا دەگاتە عەبادی ئەو كۆتاییەش عادل عەبدولمەهدی ئەگەر لەم قۆناغەش ورد بینەوە، ئەو جیاوازییەمان بۆ روون دەبێتەوە، لەوە تێدەگەین هەندێكجار كێشمەكێش و ململانێ و دژایەتیكردنی گەلی كورد بە جۆرێك لە جۆرەكان بوونی هەبووە، بەڵام جیاوازتر لە مێژووی پێش ڕووحانی بەعس، بۆ نموونە كاتێك سەددام ڕووخاو دەسەڵاتی عێراق پێی نایە قۆناغێكی تازەوە و گەلی كورد و سەركردایەتیی سیاسیی كوردیش شانیاندایە بەر راستكردنەوە و ئامادەكاری بۆ نووسینەوەی دەستوور و ڕاستەڕێكردنی عێراق تاوەكو كاروبارەكان لەچوارچێوەی ئەو دەستوورەدا كە كورد رۆڵی سەرەكی هەبووە، لە نووسینەوەیدا، لە لایەكی تر یارمەتیدان و هاوكاریكردنی عێراق لەرووی سەربازییەوە بۆ تێكشكاندنی هەموو ئەو تاقم و دەستە و گرووپە تیرۆریستییانەی لە ناوچەكەدا هەبوون بە تایبەت تیرۆریستانی داعش و تێكشكاندنیان لەسەر دەستی هێزی پێشمەرگەی كوردستان، ئەمانە و دەیان كار و جوڵەی دیبلۆماسی تەنها و تەنها بۆ راستكردنەوەی باریی عێراق و هەوڵدان بۆ فەراهەمكردنی كەشێكی دیموكراسی لەناوچەكە هەموو عێراقییەكان تیایدا بحەسێنەوە شەڕ و وێرانكاریی كۆتایی پێ بیت، بەڵام لەگەڵ هەموو ئەمانەشدا لەلایەن هەندێك لە دەسەڵاتدارانی عێراق بەر دەوامبوون لە دژایەتیكردنی گەلی كورد و هەمیشە لە هەوڵی تێكدانی باری ئارامی عێراقدا، بوون نموونەشمان مالیكی كە دەستی برد بۆ قووتی خەڵكی كوردستان، عەبادی بە هەڕەشە و هێرشی سەربازی گەمارۆی ئابووری ئەمانە و هەموو ئەم ئەفكار و كردەوانە تەنها دژ بە گەلی كورد نەبووە، بەڵكوو دژایەتی گەلی عێراق بە گشتیی بووە هەوڵی نانەوەی شەڕ و خوێنڕشتنیان داوە، هەوڵی ئەوەیان دەدا كە كەشێكی نائارام لە عێراقدا بخوڵقێنن، بەكردەییش كردیان، ئەمەش بەڕای من، خوڵقاندنی ئەو جۆرە ئاژاوەگێڕییە، دروستكردنی ئەو ژینگە نائارامە بۆ درێژەدان بە گەندەڵی و بە هەدەردانی سەروەت و سامانی عێراق و درێژەدانیان بە گەندەڵی دوای ئەوەش هاتنی عادل عەبدولمەهدی بەڕای من و لە ئەنجامی خوێندنەوەم بۆ بارودۆخەكان، هەروەها بۆ هەر یەك لەو سەركردانەی عێراق و تێڕوانینی تایبەتیم بۆ عەبدولمەهدی دەیویست لە چوارچێوەی دەستووردا كار بكات و دەیویست هەموو پێكهاتەكان لێكنزیك بكاتەوە و حەق و مافی هەموو عێراقییەك بەپێی ئەو دەستوورە بدات، دەیویست عێراق بنیاتبنێتەوە و هەروەها چوار چێوەی دەستووردا دەیویست گەلی كوردیش فەرامۆش نەكات و حەق و مافەكانی لەچواچێوەی دەستووردا دەستەبەر بكات.
سیاسەت و ستراتیژیەتی عەبدولمەهدی زۆر ژیرانە و بوێرانە بوو، بەڵام مێژوو دوبارە دەبێتەوە كاتێك باسی قاسم دەكەین بۆچوونەكانی ئەو پیاوەمان دێتەوە یاد و بەرچاو و دەمانگێڕێتەوە قۆناغی ئێستای دوای دەیان ساڵ، عەبدولمەهدی هەمان ئەنجامی قاسمی بەدەستهێنا، بەڵام بە جۆرێك كودەتای جیاواز لە كودەتای ئەوسا، چونكە بارودۆخی ئێستای دنیا وای لێهاتووە و ئەو جۆرە كودەتایەی ئەوسا قبوڵ ناكرێت، كودەتای ئێستا هەمان كودەتایە، بەڵام بە ڕەنگ و نمایشێكی جیاواز، بۆیە بەڕای من لێرەوە عێراق پێی ناوەتە قۆناغێكی دیكەی زۆر جیاواز لە پێشوو، بۆیە دەبێت گەلی كورد بە هەموو حزب و لایەنە سیاسییەكان و بەهەموو بیروبۆچوونە جیاوازەكان خۆیان ڕێكبخەن و یەك سەنگەر و یەك گوتار و یەك گفتار بن بۆ ئایندەو لە پێناو پاراستنی هەموو مافە ڕەواكانی گەلی كوردستان و وازهێنان لە پەرتەوازەیی.
ئەو هەنگاوانەی ڕێزدار جەنابی كاك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان لەگەڵ ئەو جوڵە دیبلۆماسی و سیاسییەی و هەروەها هەنگاوەكانی حكوومەتی هەرێمی كودرستان رێزدار جەنابی كاك مەسرور بارزانی كە سەرەتاكەی لە توركیاوە دەركەوت، هەنگاوی باش و ئیجابین و پێویستی بە پشتگیرییە، خوێندنەوەم وایەو واشی دەبینم ئایندەی عێراق ئاڵۆزە و نابێ بە سادەیی تەماشای ڕووداوەكان بكەین، كودەتا بەسەر عادل عەبدولمەهدیدا بەشێكەو سەرەتایەكە بۆ دووبارە گۆڕینی دەستووری عێراق و پەراوێزخستنی گەلی كورد، بۆیە ئەگەر خۆمان یەكگرتوو نەبین ئەوا هەموومان زەرەرمەند دەبین، بەڵام خۆشبەختانە هەنگاوە سەرەتاكان ئاماژەن بۆ یەكڕیزی و هاوهەڵوێستی.









