خهبات: وریشە عومەر:-
هاژە باست حەمەغەریب، لەدایكبوی ساڵی 1993 لە سلێمانی، خوێندكاری بەشی ژمێریارییە، فێرخوازی ئامێری دەفە،ئەم خاتوونە لاوە حەزێكی سەرشێتی بۆ ئامێری دەف هەیە و زۆر بەجوانی دەف لێ دەدات بۆپشتگیر و دەركەوتن زیاتر ئەم كچە لاوە ئەم دیمانیەمان لەگەڵ سازدا:
بۆمۆزیكت هە ڵبژارد؟
موزیك خەونی هەموو تەمەنێكی من بووە و لە تەمەنی منداڵیدا لە منداڵ پارێزی كوردستان ئامێری ڤایۆلینم خوێندوە،چەن ساڵێكە خولیای فێربونی ئامێرە ریتمیەكانم هەیەو، بێژەن كامكار و خانمانی وڵاتی ئێران زۆر هۆكار بون و هەموو كاتێ سەیری كۆنسێرت و ڤیدیۆكانیان دەكەم.
مێژووی بەكارهێنانی دەف لەگەڵ گۆرانی بۆكەی دەگەڕێتەوە؟
وەك ئەو زانیاریانەی من لە مامۆستای فێرگەكەمم وەرگرتوە دەف مێژویەكی زۆر كۆنی هەیە و سەرەتا بێژەن كامكار دەف ژەنی لە گۆرانی سونەتی بەكارهێناوە، لەگەڵ ئەوەی دەف بە ئامێرێكی كوردی ناسراوە، بەڵام لە مێژە لەلایەن عەرەبەوە لە گۆرانیا بەكاردەهێنرێت.
بەكێ سەرسامیت لەدەف ژەنانی جیهان و دەتەوێت بەئاستی كێ بگەیت؟
بێژەن كامكار ، هەژار زەهاوی و محەمەد جابری كە بە دەفژەنی بێژەن كامكار ناسراوە، زۆر سەرسامم پێیان و هەموو كات سەیری بەرهەمەكانیان دەكەم، لەگەڵ ئەمانەش مامۆستاكەی خۆم دەفژەنێكی زۆر بەتوانایە و زۆر چار ئەو ڕیتمانەی ئەو بە زیندوو دەیژەنێ زۆرترین چێژم پێدەبەخشێت.
دەتەوێت لەڕێی ژەنینی دەف چی پەیامێك دەگەیەنیت؟
موزیك، یا هەر ئامێرێك بێت، هەمیشە پەیامێكی بەرز و پیرۆزی هەڵگرتوە و جوانی دەنەخشێنێت، لەگەڵ ئەوەش زمانێكی جیهانیە و لەڕێی موزیكەوە بەجیهان دەگەیت.
زەحمەت نییە بۆكچ ژەنیاری دەف بیت؟یان لەبواری هونەری كار بكەیت؟
لەئێستادا بارودۆخ زۆر گۆڕاوە، من لەتەمەنی منداڵیمدا لەبەر كۆمەڵگا وازم لە ئامێری ڤایۆلین هێنا، بەڵام لە ئێستادا ئەوەنە پشتیوانم هەیە ناتوانم بۆ دەقەیەكیش لە دەفەكەم دوربكەومەوە، كچ و كوڕیش جیاوازی نییە، تەنها ئیرادە و هەوڵ و ماندوونە.
دەتەوێت چی جیاواز بكەیت،لەئافرەتانی پێش خۆت لەبواری هونەر؟
ئەوەی من وەك ژنێك دەمەوێت بیكەم، ئەوەیە كە ژنان نەبنە جوانكاری بۆ گروپ و كۆنسێرت و كارە هونەرییەكان، بەڵكوو خۆیان ناو بن و كاری هونەری سەربەخۆ بكەن.
دەف لای تۆچی دە گە یە نیێت؟ جگە لە ئامێری دەف چی ئامێریكی دیكە دە ژە نیت؟
دەف بۆ من تاكە هاوڕێی ژیانە، ئارامی رۆحە، ئەتوانم بڵێم خۆی هەموو ژیانە، لەئێستادا تەنها دەف فێردەبم و بەرنامەی فێربونی زەڕبیشم هەیە.
خۆت بەقەرزاری كێ دەزانیت؟
خێزانەكەم هەمیشە هاوكار و پشتیوانمن بۆ هەر كارێك كە دەیكەم وەك شاخ لە پشتمن هەموو كات قەرزاریانم، دواتر هەوڵ و پشتیوانی مامۆستاكەم نەبێ هیچ كات ناتوانم بەردەوام بم.
شەهیدان و پێشمەرگە لە كوێی خەونی داهاتوی تۆن؟
خوێنی شەهیدان پیرۆزترین شتە بۆ من، بەخوێنی ئەوانە ئێمە بە ئازادی دەژین، پێشمەرگەش هەموو كات پارێزەری ژیانمانن، سەری ڕێز و نەوازشیان بۆ دادەنەوێنم.
وە كولاوێك خەون بەچی دەبینیت؟
هەموو كات خواستم هەبووە، بتوانم لە داهاتوو فێرگەیەك بكەمەوە، ئەو منداڵانەی كەم دەرامەتن بێ بەرامبەر فێریان بكەم.
پێشنیارت چییە وەكوكچێك؟
وەك كچێك پێشنیار ئەكەم بۆ هەموو كچان چاو نەترس بن و هەوڵ بۆ بەدیهێنانی ئامانجەكانیان بدەن، خۆیان بوێر بن زۆر پشتگیریان دەكرت، لەگەڵ ئەوەش هەوڵ بۆ فێربونی ئامێرەكانی موزیك بدەن، باشترین ئارمكەرەوەیە بۆ هەموو كاتێك.










