فەرحان جەوهەر
سەردانی‮ ‬مایك پێنس جێگری‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا بۆ هەولێر و كۆبوونەوەی‮ ‬لەگەڵ سەرۆكی‮ ‬هەرێم و سەرۆكی‮ ‬حكوومەت و جێگرەكانیان،‮ ‬لە بارودۆخێكی‮ ‬ئاڵۆز و هەستیاری‮ ‬وەك ئەمڕۆی‮ ‬ناوچەی‮ ‬رۆژهەڵاتی‮ ‬ناوەڕاست،‮ ‬سەردانێكی‮ ‬هەروا ئاسایی‮ ‬نییە،‮ ‬بەتایبەتیش كە سەردانی‮ ‬بەغدا ناكات و لەگەڵ بەرپرسەكانیدا كۆنابێتەوە،‮ ‬مانای‮ ‬وایە هەڵوێستی‮ ‬ئەمەریكا لەبارەی‮ ‬بەغداوە زۆر گۆڕاوە‮. ‬یەك لەو هۆكارە سەرەكییانەی‮ ‬گۆڕانی‮ ‬ئەو هەڵوێستەش،‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬توندوتیژییە بەرامبەر خۆپیشاندەران و زیادبوونی‮ ‬هەژموونی‮ ‬ئێرانە بەشێوەیەكی‮ ‬بەرچاو‮.‬
هەر لەو سەردانەیدا مایك پێنس لە بنكەی‮ ‬سەربازی‮ ‬خۆیان لە ئەنبار بە تەلەفۆن ئەم نیگەرانییەی‮ ‬ئەمەریكای‮ ‬گەیاندە عادل عەبدولمەهدی‮ ‬سەرۆك وەزیرانی‮ ‬عێراق و داواشی‮ ‬لێ كردووە بۆ كۆبوونەوە بێتە ئەو بنكەیە،‮ ‬بەڵام عادل عەبدولمەهدی‮ ‬ئامادە نەبووە بچێتە ئەوێ بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ پێنس و داوای‮ ‬لێكردووە كۆبوونەوەكەیان لە بەغدا بێت،‮ ‬ئەویش بە پاساوی‮ ‬ئەوەی‮ ‬تیمی‮ ‬ئەمنی‮ ‬خۆی‮ ‬رێگەی‮ ‬پێنادەن بچێتە بەغدا،‮ ‬دوای‮ ‬ئەمە سەردانی‮ ‬هەولێری‮ ‬كردو بەناوی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكاو ئیدارەكەی‮ ‬پابەندبوونی‮ ‬خۆیانی‮ ‬بە هاوپەیمانێتی‮ ‬كورد لە هەرێم و رۆژئاوا نوێ كردەوە و دەڵێت‮: ‬شانازیە بۆ ئێمە هاوپەیمانی‮ ‬ئێوە بین،‮ ‬ماوەیەكە بەتایبەتی‮ ‬دوای‮ ‬هێرشەكەی‮ ‬توركیا بۆ سەر كوردانی‮ ‬رۆژئاوا جۆرێك لە نیگەرانی‮ ‬لە لایەن كوردەوە پەیدابووە بەرامبەر ئەمەریكا،‮ ‬بۆیە ئەمەریكا بەم سەردانەی‮ ‬پێنس ئەو پەیامەی‮ ‬بە كورد دا كە ئەوان هێشتا هاوپەیمانی‮ ‬سەرەكین لەگەڵ كورد،‮ ‬هەروەها وەك گوشارێكیش بوو بەرامبەر هەڵوێستی‮ ‬بەغدا لە بارەی‮ ‬خۆپیشاندانەكان و نفوزی‮ ‬ئێران لەو وڵاتە،‮ ‬چونكە عێراق بەتایبەتی‮ ‬حكوومەتەكەی‮ ‬عەبدولمەهدی‮ ‬نەیتوانیوە هاوسەنگی‮ ‬لە نێوان ئەو دوو وڵاتە راگرێ‮.‬
لایەنێكی‮ ‬تری‮ ‬ئەم سەردانەش ئەوەیە كە ئەمەریكا دەیەوێ پێمان بڵێ نابێ لە هەرێم هەمان سیاسەتی‮ ‬بەغدا سەبارەت بە ئێران پەیڕەو بكرێ،‮ ‬بەڵام بە زمانی‮ ‬گوڵ وەك ئەوەی‮ ‬پێنس كردی،‮ ‬هەروەها لە رێگەی‮ ‬ئەم سەردانەدا پەیامیان گەیاندە بەغدا كە ئەوان ناتوانن تا سەر لە دوورەوە هەر بینەری‮ ‬ئەو هەڵوێستەی‮ ‬بەغدابن،‮ ‬بۆیە ئەگەر بەغدا سووربێ لەسەر پەیڕەوكردنی‮ ‬ئەو هەڵوێستەی‮ ‬ئێستای،‮ ‬دوور نییە لە ماوەیەكی‮ ‬نزیكدا‮ ‬یان رووبەڕووی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬ئابووری‮ ‬دەبێتەوە‮ ‬یان كودەتایەكی‮ ‬سەربازی‮ ‬لەو وڵاتە روودەدات،‮ ‬گریمانەی‮ ‬سێیەمیش كە هەندێك دوورترە لە هەردوو گریمانەكەی‮ ‬تر وەشاندنی‮ ‬گورزێكی‮ ‬سەربازییە‮. ‬بۆیە بەغدا دەبێ ئەو راستییە بزانێت كە ئەمەریكا واز لە عێراق ناهێنێ بۆ ئێران،‮ ‬هەروەها عێراق سووریا نییە و بۆ ئەمەریكا وڵاتێكی‮ ‬ستراتیژییە‮.‬
ئەگەر بەغدا لەو خەیاڵەدا بژی‮ ‬كە ئەوان بەبێ ئەمەریكا چیان بوێت دەیكەن و بەتەواوی‮ ‬دەچنە باوەشی‮ ‬ئێران كە وەك ئێستا دەیكەن،‮ ‬ئەوا مەحاڵە ئەمەریكا بەو دۆخە رازی‮ ‬بێ،‮ ‬بۆیە ئەوەی‮ ‬لەسەر هەرێمە بیكات بە پلە‮ ‬یەك راگرتنی‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬ئەم هاوكێشە قورسەیە كە بەغدا تێیدا سەركەوتوو نەبوو،لایەنێكی‮ ‬تریش سەبارەت هەرێم ئەوەیە پێویستە مامەڵە لەگەڵ هەر حكوومەتێك بكات،‮ ‬كە لە بەغدا حاكم بێت،‮ ‬بەڵام لەسەریەتی‮ ‬تا بۆی‮ ‬بكرێ نەهێڵێ بەغدا بەرەو ئەو ناهاوسەنگییە مەترسیدارە بخلیسكێ،‮ ‬چونكە ئەگەر سبەی‮ ‬عێراق رووبەڕووی‮ ‬گەمارۆی‮ ‬ئابووری‮ ‬بووەوە ئەوا گەلی‮ ‬كوردستانیش لە هەرێم دووچاری‮ ‬مەینەتییەكی‮ ‬گەورە دەبنەوە‮.‬