دیمانە‮: ‬محەمەد عومەر
لە میانەی‮ ‬دیمانەیەكدا مەیسەر نهێلی،‮ ‬سكرتێری‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوانی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستان باس لە هەڵمەتی‮ ‬بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬ماددە هۆشبەرەكان و كاروچالاكییەكانی‮ ‬یەكێتییەكەیان دەكات‮.‬
‮❊ ‬لە ماوەی‮ ‬ساڵی‮ ‬ڕابردوودا‮ ‬كاروچالاكیتان چی‮ ‬بووە؟
ــ كاروچالاكی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان فراوانە،‮ ‬بەڵام تایبەت لەسەر سێ تەوەر كار دەكات رۆشنبیری،‮ ‬وەرزشی،‮ ‬هونەری‮. ‬وەرزش بۆ‮ ‬لەشێكی‮ ‬ساغە و رۆشنبیری‮ ‬بۆ مێشكێكی‮ ‬ساغە،‮ ‬هونەریش بۆ ئەوەی‮ ‬بە چاوێكی‮ ‬جوانتر تەماشای‮ ‬ژیانی‮ ‬خۆی‮ ‬بكات و لەهەر سێ بواریشدا باش تێدا سەركەوتوو بووینە لە ناوچە جیاجیاكاندا توانیمانە ئاهەنگ و خول و كەرنەڤاڵ و فستیڤاڵ ئەنجام بدەین،‮ ‬ئەمساڵ تایبەت بۆ بەرەو پێش بردنی‮ ‬خۆمان‮ ‬وەكو كادیرانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان دەبێت هەمیشە وای‮ ‬دابنێین كە قوتابی‮ ‬ژیانین،‮ ‬دەبێت بەردەوام شت فێر بین،‮ ‬لەسەر ئەو رستەیە ئێمە ستافی‮ ‬مەكتەبی‮ ‬سكرتاریەت ئیشمان كردووە،‮ ‬لە مانگی‮ ‬ئەیلوول خێوەتگەیەكمان دانا كە نزیكەی‮ ‬450 ‮ ‬هەتا‮ ‬500 ‮ ‬كادیری‮ ‬كوڕو كچ‮ ‬تێدا بەشدار بوون لەسەر مەسەلەی‮ ‬جەستەیی‮ ‬و مێشك و‮ ‬سمینار و پێشبركێ و وەرزش و زانستە سەربازییەكان بۆ ئەوەی‮ ‬كادیرێكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬دروست بكەین،‮ ‬ئەگەر ئێمە توانیمان كادیرێكی‮ ‬نموونەیی‮ ‬دروست بكەین واتە ئێمە دەتوانین بە باشترین شێوە سەركردایەتی‮ ‬لاوان بكەین‮. ‬ئیشمان لەسەر گەنج كردووە بەتایبەت ئەو كێشانەی‮ ‬كە گەنجی‮ ‬ئێمە لە كوردستان‮ ‬ڕووبەڕووی‮ ‬دەبێتەوە،‮ ‬ئێمە راپرسیمان لەسەر بێكاریی‮ ‬كردووە بۆ ئەوەی‮ ‬بیكەینە پرۆژەیەك بیدەینە پەرلەمان و حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان كە رێگەچارەیەك بدۆزینەوە‮ ‬وەكو‮ ‬نەبوونی‮ ‬دامەزراندن‮ ‬بە تایبەت كە دوای‮ ‬شەڕی‮ ‬داعش زەرەرمەندی‮ ‬یەكەم لاوان بوونە‮. ‬بە خۆشحاڵییەوە لە‮ ‬یەك ساڵدا‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان‮(‬1003‮)‬ هەزار و سێ چالاكی‮ ‬ئەنجام داوە لەو خۆشحاڵتر لەو‮ (‬1003‮) ‬هەزار و سێ‮ ‬چالاكییە نزیكەی‮ (‬133000‮)‬ سەد وسی‮ ‬و سێ هەزار لاو بەشداری‮ ‬كارو پرۆژەكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان بوونە،‮ ‬دیسان دوای‮ ‬نۆ ساڵ خولی‮ ‬بارزانیی‮ ‬نەمرمان ئەنجامداوە لەسەر ئاستی‮ ‬كوردستان كە‮ ‬یەكێك لە پێشكەوتووترین خولەكان بوو،‮ ‬ئەوەش جێگای‮ ‬دەستخۆشییە بۆ لێژنەی‮ ‬سەرپەرشت،‮ ‬ساڵی‮ ‬داهاتوو بەرنامەی‮ ‬فراوانترمان هەیە بۆی،‮ ‬لەگەڵ پەیمانگەی‮ ‬گۆتە پرۆژەیەكی‮ ‬بەهێزمان هەیە لە ئایندە خەڵك لە دەرەوە بهێنین چۆن بتوانین لاوانی‮ ‬ئێمە بژێوی‮ ‬ژیان بۆ خۆیان دروست بكەن‮. ‬
‮❊ ‬ئامانجتان لە بەرەنگاربوونەوەی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان چییە و هیچ داتا و ئامارێكتان لەبەر دەستە؟
ــ لە حوزەیرانی‮ ‬ئەمساڵدا كۆنفراسێكمان بە هەمەهەنگی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬ئەوقاف‮ ‬ئەنجامدا،‮ ‬لەو كۆنفراسەدا راسپاردە و دەرئەنجام دەرچووە،‮ ‬لێژنەی‮ ‬یاسایی‮ ‬پەرلەمان لەوێ بوون،‮ ‬ناتوانم رێژەكە بڵێم،‮ ‬بەڵام بە داخەوە زۆربەی‮ ‬توشبووانی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان لاوانن لە تەمەنی‮ ‬16 ‮ ‬ساڵییەوە‮ ‬تا‮ ‬28 ‮ ‬ساڵی،‮ ‬ئەمەش رۆژبەرۆژ زیاد دەبێت،‮ ‬ئەمەش‮ ‬خاڵێكی‮ ‬مەترسیدارە كە وەكو‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان هەستمان پێكردووە و داوامانكردووە‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسایەك ئامادە بكەن لەگەڵ ئەو دەرئەنجامەی‮ ‬كە لە كۆنفراسەكە دەرچووە،‮ ‬دیسان‮ ‬یاسای‮ ‬چەند وڵاتێكی‮ ‬هەم رۆژهەڵاتی‮ ‬هەم پێشكەوتووی‮ ‬وەكو بەریتانیا و ئەڵمانیا،‮ ‬دیسان وەكو وڵاتی‮ ‬قەتەڕ‮ ‬پێكەوە سود لەو پرۆژە‮ ‬یاسایانە ببینین بۆ ئەوەی‮ ‬ئێمە بتوانین سودی‮ ‬لێوەرگرین و ببێتە رێگر لەبەردەم پەرەسەندنی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان‮. ‬دیسان بتوانین هەم ئێمە هەم حكوومەت جێگای‮ ‬تایبەت بۆ تووشبوانی‮ ‬مادەی‮ ‬هۆشبەر دابین بكەین،‮ ‬چونكە ئەوەی‮ ‬مادەی‮ ‬هۆشبەر بەكار دەهێنێ وەكو نەخوش دێتە حیساب كردن و پێویستیان بە جێگای‮ ‬تایبەتە بۆ چارەسەركردن‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بە زووترین كات چارە بكرێن بۆ ئەوەی‮ ‬بەیانی‮ ‬بگەڕێنەوە ژیان‮. ‬دەبێت جیاكاری‮ ‬بكرێت لە نێوان بەكارهێنەر و بازرگانان،‮ ‬ئەو خەڵكەی‮ ‬بازرگانی‮ ‬پێدەكات دەبێت‮ ‬یاسایەكی‮ ‬زۆر زۆر توند بێت،‮ ‬چونكە بازرگانەكان‮ ‬بوونەتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬رۆژ بە رۆژ رێژەی‮ ‬مادەی‮ ‬هۆشبەر بەرەو پێش بچێت،‮ ‬زۆرجار جەنابی‮ ‬سەرۆك لە وتارەكانی‮ ‬خۆیاندا بە تایبەت لە سۆران‮ ‬باسی‮ ‬مادەی‮ ‬هۆشبەری‮ ‬كردووە‮ ‬كە رێگر بین و پاڵپشتی‮ ‬دەزگا ئەمنییەكان و لایەنە پەیوەندارەكان بین بۆ بەرەنگاربوونەی‮ ‬مادە هۆشبەرەكان،‮ ‬چونكە دژایەتی‮ ‬سیستەمی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە سەردەمێك بۆ سەردەمێكی‮ ‬دیكە گۆڕاوە،‮ ‬پێش ئێستا لەوانەیە بەشەڕ‮ ‬و داگیركاریی‮ ‬بایە،‮ ‬بەڵام ئەمڕۆ معادەلەكانی‮ ‬گۆڕاوە‮ ‬لە رێگەی‮ ‬بێ ئەمەل كردن و رەشبین كردنی‮ ‬لاوان لە هەموو وڵاتان ئەم شەڕە دەكرێت،‮ ‬دەبێت ئێمە هۆشیار بین،‮ ‬ئێمە لە‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان هەموو هەنگاوێك دەگرینەبەر بۆ ئەوەی‮ ‬ڕێژەكەی‮ ‬كەم بكەینەوە‮. ‬مەسەلەی‮ ‬تر جگە لە مەسەلەی‮ ‬پرۆژە‮ ‬یاسا لە رێگەی‮ ‬پەرلەمان و حكوومەتەوە‮ ‬لە مەسەلەی‮ ‬فكری‮ ‬ئیشی‮ ‬لەسەر بكەین،‮ ‬لەو هەڵمەتەدا لەسەر‮ ‬سێ تەوەری‮ ‬سەرەكی‮ ‬كار دەكەین،‮ ‬ئەوانیش مەسەلەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬و مەسەلەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬و مەسەلەی‮ ‬ئایینی‮ ‬بۆ ئەوەی‮ ‬بۆ گەنجەكان دەربكەوێت كە مەسەلەی‮ ‬تەندروستی‮ ‬چەند كاریگەریی‮ ‬هەیە و چۆن مێشك و لەش لاواز دەكات كە ئەو مرۆڤە دوایی‮ ‬بەرەو نەمان دەچێت،‮ ‬لە مەسەلەی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كۆمەڵناس هاتووە و سمیناریان پێشكەش كردووە كە چۆن مادەی‮ ‬هۆشبەر كەسایەتییەكی‮ ‬جوان تێكدەشكێنێت كە ئەو كەسایەتییە ببێتە هۆی‮ ‬ئەوەی‮ ‬خێزانێك تێكبدات،‮ ‬ئەو خێزانەش گەڕەكێك تێكبدات‮. ‬فەیلەسوفەكان دەڵێن هەر خێزانێك دەوڵەتێكی‮ ‬بچووكە لەبەر ئەوەی‮ ‬هەر خێزانێك دەوڵەتێكی‮ ‬بچووكە دەبێت خێزانێكی‮ ‬رێك دروست بكەین بۆ ئەوەی‮ ‬كۆمەڵگایەكی‮ ‬سالممان هەبێت،‮ ‬ئەگەر بتوانین تاك و خێزانێكی‮ ‬سالم دروست بكەین ئەوا كۆمەڵگا و دەوڵەتێكی‮ ‬سالممان دروست كردووە‮. ‬لە مەسەلەی‮ ‬ئاییندا لەوانەیە گەنجێك بە ئایەتێكی‮ ‬قورئانی‮ ‬پیرۆز و فەرمودەیەكی‮ ‬پێغەمبەر دروودی‮ ‬خوای‮ ‬لێ بێت لە مادەی‮ ‬هۆشبەر دوور بكەوێتەوە،‮ ‬لەبەر ئەوە هەر سێ رێگامان گرتۆتەبەر،‮ ‬ئەو هەڵمەتە لەسەرتاسەری‮ ‬كوردستان لە هەموو ناوەندە باڵاكانی‮ ‬یەكێتی‮ ‬لاوان دەستیان پێكردووە و بە سەركەوتوانە بەرێوەدەچێت‮.‬
‮❊ ‬كارو چالاكی‮ ‬داهاتووتان چییە؟
ــ كار و پرۆژەی‮ ‬ئایندەمان بۆ ساڵەكانی‮ ‬داهاتوو بۆ ئەوەی‮ ‬باشتر بتوانین پەیامی‮ ‬كوردستان بۆ‮ ‬دەرەوە و جیهان بگەیەنین،‮ ‬ئێمە ئێستا خەریكی‮ ‬پەیوەندیی‮ ‬رێكخراوە جەماوەرییەكانین،‮ ‬چونكە ئێمە ئەندامی‮ ‬رێكخراوی‮ ‬جیهانین لە دەرەوەی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەو شتەی‮ ‬ئێمە هەمانە لە دەرەوە نیشانی‮ ‬دەدەین،‮ ‬دیسان ئێمە لە دەرەوە خەڵك دەهێنین بۆ ئەوەی‮ ‬بە واقعی‮ ‬كوردستان ئاشنا بن‮. ‬