سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه‌ مایك پێنس جێگری سەرۆكی ئەمریكا، سەردانی هەولێری كرد و لەلایەن نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان و مەسروور بارزانی سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان  پێشوازی لێكرا.

مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، له‌ هه‌ولێری پایته‌خت له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌ك له‌ نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوبادی تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت كۆبووه‌وه‌.

مایك پێنس جێگری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، به‌ سه‌ردانێكی رانه‌گه‌یه‌نراو، ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌، گه‌یشته‌ عێراق و له‌گه‌ڵ سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی كۆبووه‌وه‌.