لیۆ مێسی ئەرژەنتینی خۆشحاڵی خۆی بەبردنەوەكەی هەڵبژاردەكەین بەسەر هەڵبژاردەی بەڕازیل 1-0 گۆڵ دەربڕی.
مێسی لە ئەكاونتی فەرمی هەڵبژاردەی ئەرژەنتین لە تویتەر نوسیویەتی: لە گێمی یەكەم هەندێ هەڵەی گەورەمان كرد، بەڵام لە گیمی دووەم بارودۆخەكە باشتر بوو، هەروەها مێسی دەڵێت: پێم وایە بەمشێوەیە یاریكردنمان زۆر باشە، بەتایبەتیش لە هێلی بەرگری، بۆیە پیم باشە لەمەودوا بەمشێوەیە یاری بكەین.
مێسی زیاتر دەڵێت: هەموو یاریزانێك بەرامبەر بەرازیل یاری بكات، پشوویەكی زیاتری دەبێت، لەمەش گرنگتر بردنەوەیە، لەبەر ئەوەی كاتێك تۆ دەبەیتەوە، لەداهاتوودا بەئارامتر بیاری دەكەیت، زۆرمان غاردا و ئەگەر بتەوێ لە بەرایل ببەیتەوە دەبێ زۆر غار بدەیت.









