راپۆرتی: مسلم دۆلەمەری
بارزان كەهەمیشە لانكەی كوردایەتی و شۆڕەش و بەرخودان بووە خاوەن زۆرترین قوربانی بووە لە گشت بوارێكدا بەتایبەتی لێكدابڕانی و ئاوارەی ودەربەدەری دانیشتووانی ناوچەكە گرینگترین و بەجیهان ناساندنی مێژووی گەلی كورد رێرەوە مێژوویەكەی بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی بووە بۆ یەكێتی سۆڤیەتی پێشوو كەبووە ناساندنی گەلی كورد بە جیهان و شۆڕەشە پڕ لە خەبات وسەروەری بارزان بەسەركردایەتی بارزانی نەمر، كە ئەمەش بووە هۆی ئەوەی كە بارزانیی نەمر و هەڤاڵانی بۆ چەندین ساڵ لە سۆڤیەتی پێشوو دوورە وڵات و دوور لە كەسوكاریان ژیان بەسەرببەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی شۆڕەش. جا بەهۆی ئەم دوورە وڵاتییەوە چەندین پێشمەرگەی هەڤاڵی بارزانیی نەمر لە یەكێتی سۆڤیەتەوە خێزانیان پێكهێناو لە ساڵی 1959 لەگەڵ خۆیان هێنانەوە بۆ كوردستان، جا ئێستا دوای 60 ساڵ لە دووری یەكێك لە خێزانی هەڤاڵانی بارزانی نەمر كە ناوی (گوڵ حەسەن محەمەد) و دانیشتوی شارۆچكەی (بلێ)ی سەر بە ناحیەی بارزانە بە كەسوكاری شادبووەوە، كە ئەویش سێ لە خوشكەزاكانی بوون. كە لەم راپۆرتەدا بەم شێوەیە هەرسێكیان هەست و سۆزی 60 ساڵی دووریان بۆ خەبات دەربری. سەرەتا محەمەد سەفەر عەزیز گوتی: من دانیشتوی باژێری (كرم جانكۆ)م لە رووسیا كە ئەوە 60 ساڵە و لەو كات منداڵێكی بچوك بووم و لەیادم نییە كە خالەتم شووی بە یەكێك لە هەڤاڵانی بارزانی نەمر كردبوو بە ناوی ئاغا كە وەكو شۆڕەشگێری كورد هاتبوونە روسیا باب و باپیرانمان زۆر بەشانازیەوە خزمەتی بارزانیی نەمرو هەڤاڵانیان كردووە لەو كات چونكە ئێمەش كوردین و بە شانازیەوە خزمەت بە گەل وخاكمان دەكەین نموونەی كوردبوون و خۆشەویستی وڵاتپارێزیمانیش ئەم شێرە ژنانەن كە ئەمڕۆ هاتوین دوای60 ساڵ لە دووری دەست و قاچی ماچ دەكەین، چونكە ئەو خالەتمانە و ئێمەش بە دایكمانی دەزانین لەبەر ئەوەی كە دایكمان لە ژیان نەماوە بەداخەوە دایكم تا مردیش بە ئاوات بوو خوشكی ببێنێت یان تەنها بزانێت كەلە ژیان ماوە یان نە، بەڵام ئەو نەیدیت، هەرچۆنێك بێت ئێمە پێی شادبووینەوە و زۆر زۆر دڵخۆشین. جگە لەوە ئەمڕۆ كە زۆر دڵخۆشم ئەویش بە بینینی كوردستانێكی ئازاد و بە بینینی ئاڵای بەرزی كوردستانە لە هەر شوێنێك بە راستی ئێستا زانیم كە ئێمەش خاوەنی وڵاتێكی ئازاد و سەربەخۆی خۆمانین ئێستا زانیم كە بەرهەمی بارزانی نەمر و هەڤالانی گەیشتۆتە لوتكە پڕ بە دڵ دەڵێم پیرۆزە و بەراستی دەڵێم ناتوانم چۆن وەسفی ئەو خۆشیە بكەم كە بە وڵاتی ئازادی خۆم شادبوومە. هەروەها شادبوونەوە و بە خزمەكانم كوڕخالەتم، كچ خالەتم، نەوەكانیان، خزمانیان هەموویان لێرەدا سوپاسی بێپایانی هەمولایەك دەكەم و هیوای سەركەوتن بۆ حكومەتی خۆمان دەخوازم هیوای ئازادبوونی هەرسێ پارچەكانی تری كوردستان دەخوازم و هیوادارم و داواكاریشم لە حكومەتی هەرێمی كوردستان كە كارئاسانیمان بۆ بكات بۆ ئەوەی بە ئاسانی سەردانی كوردستان و كەسوكارمان بكەین. هەروەها نارخانم سەفەر عەزیزیش گوتی : من وابیر دەكەم كە ئەمڕۆ هاتومەتە ژیان چونكە دوای 60 ساڵ بە خۆشەویسترین كەسی ژیانم شادبوویمەوە كە ئەویش خالەتمە گوڵ چونكە باش بیرم دێتەوە و هەمیشە لەبەرچاوم بووە و لەنێو دڵم بووە ئەو كاتەی كە تەمەنم تەنها شەش ساڵ بوو كە خالەتم لەگەڵ ئاغای هاوسەری لەگەڵ بارزانیی نەمر گەڕانەوە كوردستان من بەدوام رادەكرد و دەمگوت گوڵ مەڕۆ. نانم پێبدە چونكە لە منداڵی ئەو منی زۆر خۆشدەویست و بەردەوام خواردنی پێدەدام بۆیە ئەوە 60 ساڵە من هەر چاوەڕوان بووم كە بێتەوە و نانم پێبدات بەداخەوە دایكیشم هەروا چاوەڕوان بوو سەری نایەوەو خوشكی خۆی نەبینی، بە هەرحاڵ ئەمڕۆ بە بینینی كوردستانی ئازاد و پێشوازی گەرمی هەموو لایەك بەتایبەتی خزمەكانمان كە بە سەربڕینی گیاندارێك لەژێرپێیەكانمان پێشوازیان لێكردین زۆر هەستم بە خۆشی و سەربەرزی كردووە من هەست دەكەم دایكم هاتۆتەوە ژیان چونكە بۆنی دایكم لەخاڵەتم دەكەم بەراستی لە خۆشی و ماوەی 60 ساڵە چاوەكانم لە رۆندك و شك نابن ئینشائەڵا هەموو خزم و كەسێك بە یەكتر شاددەبنەوە ئینشائەڵا كەس لە دووری وغەریبی نەمێنێتەوە و هیوادارم رۆژێك بێت حكومەتی هەرێمی كوردستان كارئاسانیمان بۆ بكات و ئێمەش بتوانین بێینەوە كوردستانی خۆمان و ئەو تەمەنەی كە ماومانە لە باوەش وڵاتی خۆمان بەسەر ببەین دووبارە سوپاس بۆ خودای گەورە كە ئێمەی بەیەكتر شادكردینەوە. لە كۆتاییدا بەشیر بالابیك گوتی: من لە ئوكڕانیا دەژیم بەڵام ئاواتمە رۆژێك بێت و بگەڕێمەوە باوەشی كوردستانی خۆشەویست و بە ئازادی لە وڵاتی خۆم بژیم، چونكە ئەوە60 ساڵە ئاواتم بووە كە هاتەدی دی و بە وڵات ز بینینی پووری خۆشەویستم شادبوزومەوە. ئەویش ئەمڕۆ بووە بێمەوە وڵاتم وبەخالەتی خۆشەویستم وڵاتی خۆم شادببەوە بەراستی لەبەیانیەوە چاوەكانم لە گریان وشك نەبونەتەوە لە خۆشی ئەوەی كە ئاڵای خۆم لەسەر گشت چیاكان و باڵەخانەكان بەشەكاوەیی دەبینم لەبەرئەوەی كە كولتووری رەسەنی كوردی خۆم دەبینم لەبەرئەوەی میلەتی خۆم بەئاینی پاكی ئیسلام دەبینم بەراستی لە خۆشیانا ناتوانم چی بڵێم، چونكە پێشوازی گەلەكەم بەگشتی و خزمەكانم بەتایبەتی منی بردۆتە دونیایەكی تر، من بۆنی دایكم لەخوشكی دایكم دەكەم و وادەزانم منداڵم و تازە بەتازە لەباوەشی دایكم خەریكە سەرخەو بشكێنم لێرەوە بەگۆڕی دایكم دەڵێم دایەگیان من لەجیاتی تۆش تێرتێر دەست و چاوی خوشكت ماچدەكەم، تێرتێربۆنی قژەخاوی بەفراوی دەكەم60 ساڵ چاوەڕێی ئەم رۆژەین منداڵ بووم ئێستاش وا بەرەو پیریم ،بەڵام شوكر بۆ خودا ئاواتم هاتە دی. هەروەها ئاواتی بابیشم بەجێ دێنم كە زۆر زۆر هاوڕێی بارزانی نەمر بووە لە سۆڤیەت . ئەویش ئەوەیە كە خوا یار بێت سەردانی گۆڕی بارزانیی نەمر دەكەین و سەری رێزو نەوازشی بۆ دادەنوێنین پێی دەڵێین هاتووین و دووپاتی دەكەینەوە، كە ئێمەو نەوەكانی ئێمەش قەرزداری خەباتی تۆین وهەمیشە لەسەر رێبازی پیرۆزی تۆ بەردەوام دەبین.









