وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال محەمەد ساڵح: "وەک ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێستادا ٧ هەزار مێگاواتە و ئەوەی لەناو کارکردندایە نزیکەی ٣ هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە، واتا ژێرخانمان هەیە بەڵام ئەوەی بووەتە رێگر کە ناتوانیت سوودی لێ وەرگرتین بابەتی سووتەمەنییە و هیوادارین کۆتایی ئەمساڵ رێژەی غاز زیاتر بێت و بتوانین کارەبای زیاتر بدەین". هەولێر- AA ئەمڕۆ دووشەممە، بە ئامادەبوونی وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال محەمەد ساڵح و پارێزگاری هەولێر فەرسەت سۆفی هەردوو پڕۆژەی گۆڕینی وێستگەی کارەبای گردجووتیار و عەنکاوە کرایەوە. پڕۆژەی گۆڕینی وێستگەی کارەبای گردجووتیار لەلایەن کۆمپانیای مەلەکی لوبنانی بە گوژمەی ٣ ملیۆن و ٨١٤ هەزار و ٨٩٣ دۆلار جێبەجێکراوە، بەپێی دیزاینی وێستگەکە لە توانایدایە ١٦ فیدەری ١١ کەیڤی لێ دەربهێندرێت و لە ئێستادا ٤ فیدەری ١١ کەیڤی لێ دەرهێندراوە و پێنج فیدەرەکەی دیکەش لە کاتێکی دیکە و هەبوونی بوودجەی پێویست دەکەوێتە کار، بەپێی ئەم پڕۆژە نوێیە دەتوانێت چارەسەری بار زۆری بەشێک لە فیدەرەکانی بەحرکەی نوێ و دەوروبەری بکات. وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان کەمال محەمەد ساڵح لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانییدا گوتی: "بۆ کردنەوەەی پڕۆژەیەکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کە پڕۆژەیەکی وێستگەی کارەبای ٣٣ بۆ اا کەیڤی ییە و ٦٣ مێگاوات کارەبا دابین دەکات بۆ ئەو ناوچەیە، هەروەها پڕۆژەیەکی دیکەی هاوشێوەش لە عەنکاوە دەکرێتەوە". کەمال محەمەد ساڵح گوتیشی: "ئەم دەڤەرە فراوان بووە و ئەمەش کێشەی بۆ کارەبا دروستکردووە، ئەم دوو پڕۆژەیە دەتوانێت بەشێکی زۆر لە کێشەکان چارەسەر بکات، چەند گرێبەستێکمان هەیە لەگەڵ کۆمپانیاکان، کە نزیکەی ١٠ وێستگە لە ژێر کارکردنە و مانگی داهاتوو رەنگە دوو وێستگەی دیکە تەواوبێت و ئەوانی دیکەش بەپێی توانا دەکەونەکار". لەبارەی پێدانی کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان، کەمال محەمەد ساڵح گوتی: "وەک ژێرخانی بەرهەمهێنانی کارەبا لە ئێستادا ٧ هەزار مێگاواتە و ئەوەی لەناو کارکردندایە نزیکەی ٣ هەزار و ٥٠٠ مێگاواتە، واتا ژێرخانمان هەیە بەڵام ئەوەی بووەتە رێگر کە ناتوانین سوود لەو بڕە کارەبایە وەرگرین، بابەتی سووتەمەنییە و هیوادارین کۆتایی ئەمساڵ رێژەی غاز زیاتر بێت و بتوانین کارەبای زیاتر بدەین". وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد کە تا لە ھەرسێ پارێزگای ھەولێر، دهۆک و سلێمانی ٥٢ ھەزار و ٧٠٠ پێوەری زیرەک بەستراوە و پرۆژەکەش بەشێوەیەکی باش بەڕێوەدەچێت. هەر لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا، پارێزگاری هەولێر فەرسەت سۆفی گوتی: "ئێمە کێشەی بەرهەمێنانی کارەبامان نیە بەڵکو کێشەی گواستنەوەی کارەبامان هەیە، بۆیە ئێمە لە داهاتوو دەبێت گۆڕانکاری لە گواستنەوەی کارەبا بکەین و ئەوەی بەلای ئێمەوە گرنگە ئەوەیە کە لە ئایندەیەکی نزیک هەڵمەتێکی نەهێشتنی زێدەڕۆیی کارەبا رادەگەیەنیت و کۆمەڵێک شار هەیە کە پێوەری کارەبایان نەبەستووە و کارەباشیان هەیە و ئەمەش بارگرانی دروستکردووە، بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی ناوخۆ ئەم کێشەیە چارەسەر دەکەین". وێستگەی کارەبای عەنکاوە بە گوژمەی ٣٤٧ ملیۆن و ١٩٣ هەزار و ٦٠٠ دینار لەلایەن کۆمپانیای رۆشنا لەماوەی ١٢٠ رۆژدا جێبەجێکراوە کە کە ٦ فیدەری ١١ کەیڤی لە وێستگەکە دەرهێندراوە بۆ چارەسەری بار زۆری ناوچەکانی جەژنیکان، گرد عەرەق، قادراوە، کۆمەڵگای هەرشەم، گەڕەکی ٣٢ی پاڕک، بەختیار و نازناز. ( Heman Hussein Yaseen - ئاژانسی ئانادۆڵو )

خەبات‮: ‬هاوار مورتكەیی
رۆژی‮ ‬11/11/2019 بە چاودێری‮ ‬رێزدار مەسرور بارزانی‮ ‬سەرۆكی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری‮ ‬كارەبا بەیاوەری‮ ‬فرسەت سۆفی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر و نەبەز عەبدولحەمید قایمقامی‮ ‬قەزای‮ ‬ناوەندی‮ ‬هەولێر و حوسێن حەمەد قادر بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬هەولێر،‮ ‬دوو پرۆژەی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬كارەبایان لە گردجوتیار و عەنكاوە لە شاری‮ ‬هەولێر كردەوە،‮ ‬كە كاریگەریی‮ ‬زۆریان لەسەر چارەسەركردنی‮ ‬بارزۆری‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬بەحركەو بەشێكی‮ ‬عەنكاوەو كۆمەڵگەی‮ ‬هەرشەم‮ ‬2 و‮ ‬3 و گەرەكی‮ ‬33ی‮ ‬پارك و بەختیاری‮ ‬و نازناز و چەند گەڕەك و ناوچەیەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬ناو شاری‮ ‬هەولێر دەبێت‮. ‬ لەرێورەسیمێكدا كە بریكاری‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا و راوێژكار و ژمارەیەك لەبەرپرسانی‮ ‬یەكە ئیدارییەكان بەڕێوەچوو،‮ ‬ئەندازیار كەمال محەمەد ساڵح وەزیری‮ ‬كارەبا پرۆژەی‮ ‬وێستگەی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬ڤۆڵتییەی‮ ‬33kv/11 گرد جوتیاری‮ ‬كردەوەو لە وتەیەكیدا ئاماژەی‮ ‬بە گرنگی‮ ‬وێستگەكە كرد،‮ ‬كە لەكاتی‮ ‬ئێستادا‮ ‬4 فیدرەی‮ ‬11 كەی‮ ‬ڤی‮ ‬لێ دەرهێنراوەو چارەسەری‮ ‬بارزۆری‮ ‬بەشێك لە فیدرەكانی‮ ‬بەحركەی‮ ‬نوێ و دەورووبەری‮ ‬دەكات و پرۆژەكەش بەگوژمەی‮ ‬3 ملیۆن دۆلار و‮ ‬814 هەزار و‮ ‬893 دۆلار لەلایەن كۆمپانیای‮ ‬مەلەكی‮ ‬لوبنانییەوە جێبەجێكراوە‮. ‬دواتر لە رێورەسیمێكی‮ ‬دیكەدا وەزیری‮ ‬كارەبا بەیاوەری‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر،‮ ‬پرۆژەی‮ ‬وێستگەی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬كارەبای‮ ‬مۆبایلی‮ ‬عەنكاوەی‮ ‬كردەوە كە لەلایەن كۆمپانیای‮ ‬رۆشنا بە تێچووی‮ ‬347 ملیۆن و‮ ‬193 هەزارو‮ ‬600 دینار جێبەجێكراوەو شەش فیدرەی‮ ‬11 كەی‮ ‬ڤی‮ ‬لێ دەرهێنراوەو چارەسەری‮ ‬بارزۆری‮ ‬ناو عەنكاوە و ناوچەكانی‮ ‬هەرشەم‮ ‬2 و هەرشەم‮ ‬3 و گەرەكی‮ ‬32 پارك و بەختیاری‮ ‬و نازناز و كۆمەڵگەی‮ ‬جەژنیكان دەكات‮. ‬ تەرخانكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬پیویست لەلایەن حكومەتەوە هەردوو پرۆژەكەش لەلایەن تیمەكانی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەباوە سەرپەرشتی‮ ‬كراون،‮ ‬لە لێدوانێكیشیدا بۆ كەناڵەكانی‮ ‬راگەیاندن وەزیری‮ ‬كارەبا سوپاسی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیرانی‮ ‬كرد بۆ تەرخانكردنی‮ ‬بودجەی‮ ‬پێویست بۆ دەستپێكردنەوەی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬كاری‮ ‬ژمارەیەك لە پرۆژەكانی‮ ‬كارەبا و بەستنەوەی‮ ‬ژمارەیەك لە وێستگەكانی‮ ‬دیكەش كە تەواو بوون،‮ ‬بەڵام تا ئێستا نەبەستراونەتەوە بەتۆڕی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانییەوە‮. ‬وەزیری‮ ‬كارەبا گوتی‮: ‬ئێمە كێشەمان لە تەولیدی‮ ‬كارەبا نییە،‮ ‬بەڵكو كێشەكانمان پەیوەستن بەسەرچاوەكانی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬تەولیدەوە لەوانەش‮ ‬غاز،‮ ‬ئەگەر رێژەی‮ ‬غاز زیادبكات ئەوا ئاستی‮ ‬تەولیدیش بەرزدەبێتەوە‮. ‬ وەزیری‮ ‬كارەبا وێڕای‮ ‬سوپاسی‮ ‬بەڕێز پارێزگاری‮ ‬هەولێر بۆ گرنگیدان بە پرۆژەكانی‮ ‬كارەبا هاوكات باسی‮ ‬لەهەوڵەكانی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەباش كرد بۆ باشكردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬كارەباو رایگەیاند‮: ‬بەپاڵپشتی‮ ‬ئەنجوومەنی‮ ‬وەزیران جەختمان لەسەر ئەو وێستگانە كردۆتەوە كە بەهۆی‮ ‬قەیرانی‮ ‬داراییەوە كارەكانیان تەواو نەبووە‮ ‬یاخود پرۆژەكە تەواو بووەو وێستگەكان نەبەستراونەتەوە بەهێڵی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانییەوە،‮ ‬ئەمە وێڕای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لەهەرسێ پارێزگای‮ ‬هەولێر و سلێمانی‮ ‬ودهۆك‮ ‬52 هەزارو‮ ‬700 پێوەری‮ ‬زیرەك بەستراوەو پرۆژەكەش بەشێوەیەكی‮ ‬باش بەڕێوەدەچێت،‮ ‬هەروەها لەكاتی‮ ‬ئێستادا وەزارەتی‮ ‬كارەبا بەبڕی‮ ‬7000 مێگاوات كارەبا توانای‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬هەیە،‮ ‬بەڵام بۆ ئەوەی‮ ‬كاریگەریی‮ ‬زۆر لەسەر بودجەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان نەكات و لەبەر زۆری‮ ‬سووتەمەنی‮ ‬بۆ بەگەڕخستنی‮ ‬ئەو ویستگانە لە ئێستادا تەنیا‮ ‬3500 مێگاوات كارەبا بەرهەم دەهێنرێت و چاوەڕوان دەكرێت لەكۆتایی‮ ‬ئەمساڵدا رێژەی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬غازی‮ ‬سروشتی‮ ‬زیاد بێت و بەمەش ئاستی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا بەرز دەكەینەوە‮. ‬ وەزیری‮ ‬كارەبا كەمال محەمەد ساڵح گوتیشی‮: ‬ئەم دەڤەرە فراوان بووە و ئەمەش كێشەی‮ ‬بۆ كارەبا دروستكردووە،‮ ‬ئەم دوو پڕۆژەیە دەتوانێت بەشێكی‮ ‬زۆر لە كێشەكان چارەسەر بكات،‮ ‬چەند گرێبەستێكمان هەیە لەگەڵ كۆمپانیاكان،‮ ‬كە نزیكەی‮ ‬10 وێستگە لە ژێر كاركردنە و مانگی‮ ‬داهاتوو رەنگە دوو وێستگەی‮ ‬دیكە تەواوبێت و ئەوانی‮ ‬دیكەش بەپێی‮ ‬توانا دەكەونەكار‮.‬ هەر لەبارەی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبای‮ ‬زیاتر بە هاووڵاتییان،‮ ‬وەزیری‮ ‬كارەبا گوتی‮:‬‮ ‬وەك پێشتریش باسمان كرد ژێرخانی‮ ‬بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا لە ئێستادا‮ ‬7000 مێگاواتە و ئەوەی‮ ‬لەناو كاركردندایە نزیكەی‮ ‬سێ هەزار و‮ ‬500 مێگاواتە،‮ ‬واتا ژێرخانمان هەیە بەڵام ئەوەی‮ ‬بووەتە رێگر كە ناتوانین سوود لەو بڕە كارەبایە وەرگرین،‮ ‬بابەتی‮ ‬سووتەمەنییە و هیوادارین كۆتایی‮ ‬ئەمساڵ رێژەی‮ ‬غاز زیاتر بێت و بتوانین كارەبای‮ ‬زیاتر بدەین‮. ‬وەزیری‮ ‬كارەبای‮ ‬حكوومەتی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان باسی‮ ‬لەوەشكرد كە تا ئێستا لە هەرسێ پارێزگای‮ ‬هەولێر،‮ ‬دهۆك و سلێمانی‮ ‬52 هەزار و‮ ‬700 پێوەری‮ ‬زیرەك بەستراوە و پرۆژەكەش بەشێوەیەكی‮ ‬باش بەڕێوەدەچێت‮.‬ لە وتەیەكیشدا فرسەت سۆفی‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر‮ ‬وێڕای‮ ‬سوپاسی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا بۆ ئەنجامدانی‮ ‬ئەو دوو پرۆژەیە و هەوڵەكانی‮ ‬بۆ باشتركردنی‮ ‬دۆخی‮ ‬كارەبا،‮ ‬ئاماژەی‮ ‬بەو هەڵمەتەش كرد كە بەمنزیكانە بەهاوكاری‮ ‬هەردوو وەزارەتی‮ ‬كارەبا و وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ بەڕێوەدەچێت بۆ بنبڕكردنی‮ ‬سەرپێچیەكانی‮ ‬كارەبا لە شاری‮ ‬هەولێر و تەواوی‮ ‬پارێزگاكە‮ ‬،‮ ‬لەتەوەرێكی‮ ‬قسەكانیشیدا پارێزگاری‮ ‬هەولێر باسی‮ ‬ئەو بارزۆرییەی‮ ‬سەر محاویلە و وێستگەكانی‮ ‬كارەبا كرد كە لەناو گەڕەكەكانی‮ ‬شاری‮ ‬هەولێر و سەرجەم قەزاو ناحیەكان و ئومێدی‮ ‬خواست بەهاوكاریی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبا چارەسەری‮ ‬پێویستی‮ ‬بۆ بدۆزرێتەوە‮.‬ پارێزگاری‮ ‬هەولێر گوتی‮: ‬ئێمە كێشەی‮ ‬بەرهەمێنانی‮ ‬كارەبامان نییە،‮ ‬بەڵكو كێشەی‮ ‬گواستنەوەی‮ ‬كارەبامان هەیە،‮ ‬بۆیە ئێمە لە داهاتوو دەبێت گۆڕانكاری‮ ‬لە گواستنەوەی‮ ‬كارەبا بكەین و ئەوەی‮ ‬بەلای‮ ‬ئێمەوە گرنگە ئەوەیە كە لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیك هەڵمەتێكی‮ ‬نەهێشتنی‮ ‬زێدەڕۆیی‮ ‬كارەبا رادەگەیەنین و كۆمەڵێك شار هەیە كە پێوەری‮ ‬كارەبایان نەبەستووە و كارەباشیان هەیە و ئەمەش بارگرانی‮ ‬دروستكردووە،‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬ناوخۆ ئەم كێشەیە چارەسەر دەكەین‮. ‬هەر لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەدا،‮ ‬پارێزگاری‮ ‬هەولێر فەرسەت سۆفی‮ ‬گوتی‮: ‬وێستگەی‮ ‬كارەبای‮ ‬عەنكاوە بە گوژمەی‮ ‬347 ‮ ‬ملیۆن و‮ ‬193 هەزار و‮ ‬600 دینار لەلایەن كۆمپانیای‮ ‬رۆشنا لەماوەی‮ ‬120 رۆژدا جێبەجێكراوە كە كە‮ ‬6 فیدەری‮ ‬11 كەیڤی‮ ‬لە وێستگەكە دەرهێندراوە بۆ چارەسەری‮ ‬بار زۆری‮ ‬ناوچەكانی‮ ‬جەژنیكان،‮ ‬گرد عەرەق،‮ ‬قادراوە،‮ ‬كۆمەڵگای‮ ‬هەرشەم،‮ ‬گەڕەكی‮ ‬32ی‮ ‬پاڕك،‮ ‬بەختیار و نازناز‮.‬ ‮