Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2017-04-28 10:11:42Z | | ÿvüÿÿµüÿÿ}ýÿÿ$þQ{5

راپۆرت‮: ‬پەریها عومەر
ئایا میدیا پێویستی‮ ‬بە ئازادییەكی‮ ‬ڕەها هەیە‮ ‬یان سنووردار؟ ئایا تا چەند بەرپرسیاریەتی‮ ‬لە كاری‮ ‬میدیاییدا لەبەرچاو دەگیرێت و میدیاكاران هەست بە بەرپرسیارێتی‮ ‬دەكەن لە كارەكانیان؟ میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬لەكوێی‮ ‬ئەو ئازادییەدایە و چۆن مامەڵەی‮ ‬لەگەڵ رووداو و پێشهاتە نیشتیمانی‮ ‬و نەتەوەییەكان كردووە؟ بۆ وەڵامی‮ ‬ئەم پرسیارانە رای‮ ‬جیاواز هەیە‮.‬
د‮. ‬سادق حەمە‮ ‬غەریب سەرگەتی‮ ‬دەڵێت‮: ‬ئازادی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬بوونی‮ ‬نەبووە تا دەركەوتنی‮ ‬سیماكانی‮ ‬تیۆری‮ ‬لیبراڵی‮ ‬و ئازادی‮ ‬راگەیاندن بە دیاریكراویش هەردوو چەرخی‮ ‬حەڤدەهەم و نۆزدەهەمی‮ ‬زاینی،‮ ‬لە پاش گەڵاڵەبوونی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬ئازادی‮ ‬بڵاوكردنەوەو بیروڕا لە لایەن كۆمەڵێك زاناو رۆشنبیر،‮ ‬لە دیارترینیان بیریارو ئەدیب و شاعیری‮ ‬بەریتانی‮(‬جون میلتون‮)(‬1608‮-‬1674‮)‬،‮ ‬كە ساڵی‮ ‬1664،‮ ‬نووسیویەتی‮: ‬ئازادی‮ ‬بڵاوكردنەوە بە هەر جۆرە شێوەو ئامڕازێك،‮ ‬لە لایەن هەر كەسێكەوە بیروباوەڕو ئایدیای‮ ‬هەرچی‮ ‬بێت،‮ ‬مافێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬هەموو تاكێكە،‮ ‬ناتوانین رێگری‮ ‬لە ئازادی‮ ‬هیچ كەسێك بكەین بە هیچ شێوەو پاساوێك‮.‬
د‮. ‬سادق حەمە‮ ‬غەریب گوتیشی‮: ‬ئازادی‮ ‬رەهای‮ ‬راگەیاندن لە چوارچێوەی‮ (‬تیۆری‮ ‬لیبراڵی‮)‬دا لە بواری‮ ‬رۆژنامەگەریدا كە وەرچەرخانێكی‮ ‬گرنگ بوو بۆ گەشەسەندن و بەرەوپێش چوونی‮ ‬كارو پیشەو ئەركی‮ ‬رۆژنامەگەری‮ ‬و هەڵكشانی‮ ‬ئاستی‮ ‬كاریگەری‮ ‬لەسەر تاك و كۆمەڵگە،‮ ‬بەڵام ئەم جۆرە ئازادیەی‮ ‬راگەیاندن باوەری‮ ‬وایە كە نابێت بڵاوكردنەوە هیچ جۆرە سانسۆرێكی‮ ‬لەسەربێت و پێویستە هەموو كەس و گرووپ و كۆمەڵەیەك بە بێ مۆڵەت وەرگرتن لە دەسەڵات و حكوومەت مافی‮ ‬بڵاوكردنەوەیان هەبێت،‮ ‬هاوكاتیش پێویستە رەخنە گرتن لە حكومەت،‮ ‬حیزبی‮ ‬سیاسی، بەرپرسی‮ ‬فەرمی، لە رۆژنامەگەریدا سزادان و لێپێچینەوەی‮ ‬بەدواوە نەبێت،‮ ‬تەنانەت دوای‮ ‬بڵاوكردنەوەش،‮ ‬لەوەش مەترسیدارتر بریتییە لە نەبوونی‮ ‬هیچ جۆرە سنوورداركردنێكی‮ ‬یاسایی‮ ‬بۆ هەموو ئەو زانیاریانەی‮ ‬كە میدیا بڵاویان دەكاتەوە،‮ ‬ئەمەش وایكرد كە راگەیاندن ببێت بە ئامڕازێكی‮ ‬پڕوپاگەندە،‮ ‬هەر وەك راگەیاندنی‮ ‬جەنگی‮ ‬جیهانی‮ ‬دووهەم كە هۆكارێكی‮ ‬سەرەكی‮ ‬پەرەسەندنی‮ ‬ململانێ و دوژمنكاری‮ ‬ئایدیۆلۆجی‮ ‬سەختی‮ ‬نێوان وڵاتەكان بوو‮ ‬بۆ هەژموون دروست كردن و داگیركاری‮ ‬و پاوانخوازی‮ ‬زیاتر،‮ ‬بۆیە ئەو ئازادیە پێویستە بە‮ ‬یاسا رێك بخرێت و،‮ ‬میدیا لەچوارچیوەی‮ ‬ئیتیكی‮ ‬رۆژنامەگەریدا ئەركی‮ ‬خۆی‮ ‬ئەنجام بدات بۆ ئەوەی‮ ‬بتوانێت خزمەت بە تاكەكانی‮ ‬كۆمەڵگە بكات،‮ ‬لەم سۆنگەیەشەوە دەتوانین بڵێین،‮ ‬كە راگەیاندن پێویستی‮ ‬بە رێكخستن هەیەو،‮ ‬ئازادی‮ ‬رەها لە ئەركی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬خۆی‮ ‬دوری‮ ‬دەخاتەوە‮.‬
لە وەڵامی‮ ‬ئەو پرسیارەی‮ ‬تا چەند بەرپرسیاریەتی‮ ‬لە كاری‮ ‬میدیاییدا لەبەرچاو دەگیرێت؟ د‮. ‬سادق گوتی‮: ‬بەرپرسیاریتی‮ ‬بە‮ ‬یەكێك لە بنەما گرنگەكانی‮ ‬رەوشتی‮ ‬راگەیاندن ئەژمار دەكرێت،‮ ‬راگەیاندنی‮ ‬نابەرپرسیار گەلێكی‮ ‬ناهۆشیارو نابەرپرسیار بەرهەم دەهێنێت،‮ ‬میدیا پێویستە بەرپرسیارانە كارو ئەركەكانی‮ ‬ئەنجام بدات،‮ ‬چونكە بەرپرسیارێتی‮ ‬كۆمەڵایەیتی‮ ‬راگەیاندن تاكە گرەنتی‮ ‬پابەند كردنیەتی‮ ‬بە كاری‮ ‬پیشەییەوەو،‮ ‬بریتییە لە كۆمەڵێك ئەرك، كە راگەیاندن پابەند دەكات بە ئەنجامدانیان لە بەرانبەر كۆمەڵگەدا لە سەرجەم بوارە كانی‮ ‬وەك‮: ‬سیاسی،‮ ‬ئابوری،‮ ‬كۆمەڵایەتی، رۆشنبیری‮ ‬و‮…‬هتد،‮ ‬لە چارەسەركردنی‮ ‬ئاریشەكانی‮ ‬ئەو بوارانەدا بەهاكانی‮ ‬پیشەیی‮ ‬وەك‮: ‬وردبوون، بابەتی‮ ‬بوون،‮ ‬هاوسەنگی‮ ‬و گشتگیری‮ ‬پەیڕەو دەكات،‮ ‬بەو مەرجەی‮ ‬كە ئازادی‮ ‬راستەقینە بۆ رۆژنامەگەری‮ ‬دەستەبەر كرابێت و بەرپرسیاری‮ ‬بكات لە بەرانبەر‮ ‬یاساو كۆمەڵگەدا‮.‬
رۆژنامەنووس هێرش قادر لە كەناڵی‮ ‬ئێن ئاڕ‮ ‬تی‮ ‬دەڵێت‮: ‬میدیا پێویستی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬رەها هەیە،‮ ‬بەڵام پێویستە میدیاكەش مامەڵەكردنیكی‮ ‬درووست بكات لەگەڵ ئەو ئازادییە و نەبێتە هۆكاری‮ ‬كاریگەری‮ ‬خراپ لەسەر ئاسایشی‮ ‬نیشتیمانی‮ ‬و رێز لە بەها پیرۆزەكانیش بگیرێت بە هەبوونی‮ ‬چەند هێڵێك،‮ ‬هەموو دەزگایەكی‮ ‬میدیایی‮ ‬پێویستە بەرپرسیارێتی‮ ‬لەبەرچاو بگرێت بە پێی‮ ‬ئاست و دۆخی‮ ‬رووداوەكان و وڵاتەكە،‮ ‬بەڵام لە هەرێمی‮ ‬كوردستان میدیای‮ ‬كوردی‮ ‬كەمتر بەرپرسیارێتی‮ ‬لەبەرچاو گرتووە و زۆر میدیاش هەیە خۆی‮ ‬لێدەدزێتەوە،‮ ‬هەندێك جاریش هەیە بە ئاشكرا هەست دەكەی‮ ‬كە كارە میدیایەكە هیچ بەرپرسیارێتیەكی‮ ‬تیا نییە‮.‬
پەروەر سەدیق پرۆدیۆسەری‮ ‬هەواڵەكانی‮ ‬سیاسی‮ ‬لە كوردستان تی‮ ‬ڤی‮ ‬دەڵێت‮: ‬هەرگیز نابێت بە ئازادی‮ ‬ڕەها مامەڵە لەگەڵ پەیامی‮ ‬میدیایی‮ ‬بكرێت،‮ ‬بوونی‮ ‬میدیایەكی‮ ‬ئەكتیڤ كە خاوەن‮ ‬ڕۆڵ و كاریگەری‮ ‬خۆی‮ ‬بێت،‮ ‬پێویستی‮ ‬بە ئازادی‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬زانیاری‮ ‬ڕاست و دروست و گۆڕینەوە و بڵاوكردنەوە هەیە،‮ ‬بەڵام هەرگیز ئەو ئازادیە نابێت‮ ‬ڕەها بێت،‮ ‬بۆ رێگریكردن لە خراپ بەكارهێنانی‮ ‬میدیا لەبەرژەوەندی‮ ‬بەرتەسك و كەسیدا،‮ ‬چونكە لەژێر سایەی‮ ‬ئازادی‮ ‬ڕەهادا دەرفەت بە ئەو جۆرە دەزگا میدیایی‮ ‬و‮ ‬ڕۆژنامەنووسە دەڕەخسێنێت كە پەیامی‮ ‬میدیایی‮ ‬لەبەرژەوەندی‮ ‬خۆیاندا بەكاربهێنن،‮ ‬ئەمەش وا دەكات زیان بە بەرژەوەندی‮ ‬و ژیانی‮ ‬تاكە كەسی‮ ‬خەڵك و كۆمەڵگە بگەیەنێت،‮ ‬بۆیە بەپێی‮ ‬ئیتیك و‮ ‬یاسایی‮ ‬ڕۆژنامەگەری‮ ‬و لەسەر بنەمای‮ ‬پەیماننامەی‮ ‬شەڕەفی‮ ‬رۆژنامەوانی،‮ ‬رێگری‮ ‬كراوە لەبوونی‮ ‬ئازادی‮ ‬ڕەها بۆ میدیا،‮ ‬لە كاتێكدا خودی‮ ‬رۆژنامەنووس پێویستی‮ ‬بە جۆرە فلتەرێكی‮ ‬خودی‮ ‬هەیە،‮ ‬تاوەكو بەشێوەیەكی‮ ‬پیشەیی‮ ‬مامەڵە لەگەڵ هەواڵ بكات،‮ ‬بەشێوەیەك پەیامەكە لە لایەنگیری‮ ‬و بەرژەوەندی‮ ‬بەرتەسك و كەسی‮ ‬دووربێت‮.‬
پەروەر سەدیق گوتیشی‮: ‬بوونی‮ ‬بەرپرسیارێتی‮ ‬لە پەیامی‮ ‬میدیایی‮ ‬دا زۆر گرینگە،‮ ‬هەر وەكو تیۆری‮ ‬بەرپرسیاریەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬بەروونی‮ ‬داكۆكی‮ ‬لەسەر ئەم ئەركە دەكات،‮ ‬لەبەر ئەوەی‮ ‬بوونی‮ ‬بەرپرسیارێەتی‮ ‬كۆمەڵایەتی‮ ‬لەپەیامی‮ ‬میدیایی‮ ‬دا هاوسەنگی‮ ‬لە ئاڕاستەی‮ ‬پەیامی‮ ‬میدیایی‮ ‬دا دروست دەكات و باشتر ئامانجكەی‮ ‬دەپێكێت كە لە بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬دا بێت،‮ ‬ئەمەش بەپلەی‮ ‬یەك بۆ خودی‮ ‬ڕۆژنامەنووس دەگەڕێتەوە كە پێویستە جۆرە سانسۆرێكی‮ ‬ویژدانی‮ ‬لەسەر خودی‮ ‬خۆی‮ ‬دروست بكات لەكاتی‮ ‬هەڵسوكەوت و مامەڵەكردن لەگەڵ هەر ژانرێكی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬و داڕشتنی‮ ‬ناوەڕۆكەكەی،‮ ‬بە شێوازێك كە لە چوارچێوەی‮ ‬ئیتێك و‮ ‬یاسایی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬دا بمێنێتەوە و پێشێلی‮ ‬نەكات، بۆیە بەپێچەوانەی‮ ‬ئەمەش بەپێی‮ ‬یاسا و ئیتیكی‮ ‬ڕۆژنامەوانی‮ ‬سزا بۆ دیاركراوە كە لەسەر بنەمایی‮ ‬قەبارە و گەورەی‮ ‬ئاستی‮ ‬تاوانی‮ ‬ڕۆژنامەوانی،‮ ‬سزاكە دەگۆڕدرێت،‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بەداخەوە بەرپرسیاریەتی‮ ‬لە پەیامی‮ ‬میدیایی‮ ‬دا لەبەرچاو نەگیراوە،‮ ‬لە بری‮ ‬ئەوەی‮ ‬ئەو پەیامە لە بەرژەوەندی‮ ‬گشتی‮ ‬كۆمەڵگە دابێت،‮ ‬بەپێچەوانەوە بوووتە هۆی‮ ‬دروستكردنی‮ ‬كێشە و گرفتی‮ ‬زیاتر،‮ ‬هەندێك جار گەیشتۆتە ئاستی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬ئاژاوە و تێكدانی‮ ‬شیرازەی‮ ‬كۆمەڵگە و بەرپاكردنی‮ ‬شەڕێكی‮ ‬دەروونی‮.‬