دیمانە‮: ‬سەرهەنگ نەجمەدین
حەسەن قادر لەساڵی‮ ‬2015-2016 بووە‮ ‬ڕاهێنەری‮ ‬تیپی‮ ‬تازەپێگەیشتووانی‮ ‬هەولێر و تائێستا ناوبراو لەگەڵ ئەو تیپە بەردەوامە،‮ ‬وابِریارە مانگی‮ ‬داهاتوو خولی‮ ‬تازەپێگەیشتووانی‮ ‬كوردستان لەسەر ئاستی‮ ‬یانەكان دەستپێبكات،‮ ‬تازەپێگەیشتووانی‮ ‬هەولێریش ئامادەكاری‮ ‬بۆخولەكە دەكات و رۆژانە بەپێی‮ ‬بەرنامە مەشق وڕاهێنان ئەنجام دەدەن،‮ ‬بە مەبەستی‮ ‬وەڕگرتنی‮ ‬زانیاری‮ ‬لەسەر چۆنیەتی‮ ‬ئامادەكاری‮ ‬تیپی‮ ‬تازەپێگەیشتووانی‮ ‬هەولێر بۆ خولی‮ ‬كوردستان‮ ‬ڕاهێنەر حەسەن قادرحەمە عەلی‮ ‬بۆ ئەم مەبەستە گوتی‮: ‬بێگومان ئەمساڵ ئامادەكارییەكی‮ ‬تەواومان بۆ خولەكە كردووە و چاوەرێی‮ ‬بڕیاری‮ ‬دەستەی‮ ‬كارگێری‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێرم هەر كاتێك پێم‮ ‬ڕابگەیەنن من خۆم‮ ‬و‮ ‬یاریزانەكانم ئامادەین،‮ ‬بەشێوەیەكی‮ ‬باش دەست بەمەشق وڕاهێنان بكەین وەك ئامادەكاری‮ ‬بۆ خولی‮ ‬تازەپێگەیشتووانی‮ ‬كوردستان،‮ ‬بێگومان بۆ ئەم وەرزەیش‮ ‬هەموو تواناكانی‮ ‬خۆمان دەخەینە گەڕ‮ ‬جگە لەئەنجامی‮ ‬بەرز هیچ ئەنجامێكی‮ ‬دیكە لەخولەكەدا بەدەست نەهێنین،‮ ‬ئەگەرچی‮ ‬پارساڵ لەسەر ئاستی‮ ‬تازەپێگەیشتووانانی‮ ‬كوردستان پلەی‮ ‬یەكەممان بەدەستهێنا بووینە پاڵەوان،‮ ‬ئەمساڵیس واتە ساڵی‮ ‬2019 توانیمان پلەی‮ ‬سێیەمی‮ ‬كوردستان بەدەست بهێنین،‮ ‬سەرەرای‮ ‬بەدەستهێنانی‮ ‬ئەنجامی‮ ‬بەرز و بەرچاوی‮ ‬خولی‮ ‬كوردستان،‮ ‬ئەمساڵ خۆشبەختانە توانیمان چەندین‮ ‬یاریزانی‮ ‬تازەپێگەیشتووانی‮ ‬نێو تیپەكەمان سەربخەین بۆ رێزی‮ ‬تیپی‮ ‬لاوانی‮ ‬هەولێر بەمەبەستی‮ ‬سوود وەڕگرتن لەئاست و ئەزموونیان لەكاتی‮ ‬یارییەكاندا‮.‬
هەر لەبارەی‮ ‬دەنگۆی‮ ‬دوورخستنەوەی‮ ‬لەرێزی‮ ‬تیپەكە و دانانی‮ ‬ڕاهێنەرێكی‮ ‬دیكە لەشوێنیان،‮ ‬ڕاهێنەر حەسەن قادر‮ ‬ڕاشكاوانە گوتی‮: ‬هەر كاتێك‮ ‬یانەی‮ ‬هەولێر كاری‮ ‬بەمن بوو،‮ ‬من لەخزمەتیاندا دەبم تا لەهێز و توانامدابێت،‮ ‬هەر كاتێكیش منیان پێویست نەبوو‮ ‬،‮ ‬من ئامادەم دەست لەپۆستی‮ ‬ڕاهێنەرایەتی‮ ‬تیپەكەم هەڵبگڕم،‮ ‬بەڵام سەبارەت بەدوورخستنەوەم لەیانەكە ئەمە قسەیە هیچ بنامەیەكی‮ ‬نییە و دوورە لەراستی‮ .‬