كاروان محەمەد سینۆ
لەم دوو هەفتەی‮ ‬رابردوودا،‮ ‬توندی‮ ‬خۆپیشاندانەكانی‮ ‬عێراق و بەرەنگاربوونەوەیان،‮ ‬هەڵچوونێكی‮ ‬بەرچاویان بەخۆیەوەی‮ ‬بینیوە‮. ‬راستە خۆپیشاندانەكان جەماوەرین و خواست و داواكاریی‮ ‬راست و رەوایان هەیە،‮ ‬بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا هێزێك هەیە بەشێوەیەك لە شێوەكان ئاراستەو پاڵپشتی‮ ‬ئەم خۆپیشاندانانە دەكات؟‮!‬،‮ ‬لەبەرامبەریدا هێزێكی‮ ‬دیكەو هەژموونێك هەیە؟‮! ‬كە دەخوازێ خۆپیشاندانەكان كۆنترۆڵ بكات‮ ‬یاخود سواری‮ ‬مەوجەكەیان ببێت‮ ‬یاخود خواست و داواكارییەكانی‮ ‬خۆپیشاندەران بەلاڕێدا ببات بەرەو ئاقارێكی‮ ‬ترسناك،‮ ‬واتا‮ (‬مردنیان پیشان دەدات بۆ ئەوەی‮ ‬بە تا رازی‮ ‬ببن‮). ‬شاراوە نییە كەسایەتی‮ ‬و بەرپرسە باڵادەستەكانی‮ ‬عێراق و ئیران زۆر نیگەرانن بەم خۆپیشاندانانەی‮ ‬ئێستا لە عێراق بەرێوەدەچێت‮. ‬ئاشكراشە بەرپرس و لایەنە سیاسی‮ ‬و تایفی‮ ‬و میلیشاكانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەریەكەیان بەجودا دەخوازێ لەبەرژەوەندی‮ ‬سیاسی‮ ‬و جەماوەری‮ ‬خۆی،‮ ‬سواری‮ ‬مەوجەی‮ ‬خۆپیشاندانەكان ببێت‮. ‬بەڵام خۆپیشاندەران لە وان وریاتر و ژیرترن و بەهیچ شێوەیەك قبوڵ ناكەن كە هیچ كەسایەتی‮ ‬و بەرپرس و حزب و لایەنە سیاسی‮ ‬و تایفییەكان خۆپیشاندانەكان لە بەرژەوەندی‮ ‬خۆیان و حزبەكانیان بقۆزنەوە و سواری‮ ‬مەوجی‮ ‬خۆپیشاندانەكان ببن‮. ‬بێشك هەموومان گرتە ڤیدیۆكەمان بینی‮ ‬كاتێك بەرپرسێكی‮ ‬تایفەیەك لە وڵاتێكی‮ ‬دراوسێ گەڕایەوە و دەمودەست بەنیازی‮ ‬پشتگیری‮ ‬چووە ناو خۆپیشاندەران،‮ ‬ئەمەش هەوڵێك بوو لەلایەن ئەو بەرپرسەوە و ئەو وڵاتەی‮ ‬لێی‮ ‬هاتبوو كە سواری‮ ‬مەوجی‮ ‬خۆپیشاندانەكان ببن و لەبەرژەوەندی‮ ‬خویان و ئەجنداكەیان خۆپیشاندانەكان ئاراستە بكەن‮. ‬بەڵام خۆپیشاندەران ئەمەیان پێ قابلی‮ ‬قبووڵ نەبوو و ئەو بەرپرسەیان لەنێو خۆپێشاندانەكە دەركرد‮. ‬هەروەها چەندین دروشم و وێنەو هەڵوێست و رەفتار خۆپیشاندەران بەئاشكرا هەژموونی‮ ‬تایفی‮ ‬و سیاسی‮ ‬میلیشیاكانی‮ ‬عێراق و وڵاتانی‮ ‬ئەقلیمی‮ ‬رەت دەكەنەوە و زۆرینەی‮ ‬داخوازییەكانیان لە چاكسازی‮ ‬و خزمەتگوزاری‮ ‬و سەروەری‮ ‬عێراق‮ (‬دوور لە هەژموونی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮) ‬لەوەدا چڕ‮ ‬كردۆتەوە كە حكوومەت و چینی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق و حزب و لایەن و میلیشیای‮ ‬تایفی‮ ‬و داردەستەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬بێگانە لە پرۆسەی‮ ‬سیاسی‮ ‬و حوكمڕانی‮ ‬عێراق لابچن و دووركەونەوە،‮ ‬نەك گۆڕین و هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور‮!. ‬بەراستیش هەر لەسەرەتای‮ ‬خۆپیشاندانەكانەوە تاكو ئەمڕۆ هیچ دروشم و خواستی‮ ‬فەرمی‮ ‬دەستەی‮ ‬رێكخستن و نوێنەرانی‮ ‬خۆپیشاندەرەكانمان نەدیوە و نەبیستووە كە داوای‮ ‬هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراق بكەن‮!. ‬ئەی‮ ‬باشە كێ؟ و بۆچی؟‮!‬،‮ ‬مژاری‮ ‬هەمواركردنەوە و گۆڕینی‮ ‬دەستووری‮ ‬عێراقی‮ ‬كردۆتە خواستی‮ ‬خۆپیشاندەران؟‮!‬،‮ ‬و درشمی‮ ‬گۆڕینی‮ ‬سستمی‮ ‬پەڕلەمانی‮ ‬بەرزكردۆتەوە‮. ‬شاراوە نییە كە چ لایەنێكی‮ ‬سیاسی؟ لەپشت خواستی‮ ‬هەمواركردنی‮ ‬دەستوورە و هۆكار چییە؟‮!. ‬كەواتە لە راستیدا هەمواركردنی‮ ‬دەستوور خواستی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬سیاسیی‮ ‬تایفییە‮! ‬كە دەیەوێ خواستە راست و رەواكانی‮ ‬خۆپیشاندەران بەرەو هەموراكردنەوەو گۆڕینی‮ ‬دەستوور ئاراستە بكات لە جیاتی‮ ‬خواستی‮ ‬گۆڕین و لاچوونی‮ ‬ئەوان لە پڕۆسەی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬عێراق،‮ ‬هەروەك خۆپیشاندەران داوای‮ ‬دەكەن‮.‬ جا ئەگەر بەشێنەیی‮ ‬ورد بینەوە لە خۆپیشاندان و بارودۆخی‮ ‬ئێستاو رابردووی‮ ‬عێراق،‮ ‬دەبینین كە ئەم بارودۆخەی‮ ‬ئەمڕۆی‮ ‬عێراق دووچاری‮ ‬بۆتەوە،‮ ‬درووستبووی‮ ‬شەو و‮ ‬ڕۆژێك نییە‮.. ‬لە ئەنجامی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و بڕیارێكی‮ ‬هەڵەی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬ئێستای‮ ‬عێراق نییە‮!‬،‮ ‬بەڵكو ئەم دۆخەی‮ ‬ئەمڕۆ عێراق تێكەوتووە،‮ ‬لە ئەنجامی‮ ‬گەندەڵی‮ ‬و تاكڕەو و سیاسەتی‮ ‬پەراوێزكاری‮ ‬لایەنە بەشداربووەكانی‮ ‬حكوومەت و هەڵەی‮ ‬15‮ ‬ساڵەی‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لەدوایەكەكانی‮ ‬عێراق بووە‮. ‬لە راستیدا هەڵەی‮ ‬سەرەكی‮ ‬حكوومەتەكانی‮ ‬پێشووی‮ ‬عێراق لەوەدا بووە كە پەیڕەوی‮ ‬و پێگیری‮ ‬بە دەستوور نەكراوەو دەستور وەكو خۆی‮ ‬جێبەجێنەكراوە،‮ ‬حكوومەتە‮ ‬یەك لەدواییەكەكانی‮ ‬عێراق هەرگیز لەئاستی‮ ‬بەرپرسی‮ ‬دانەبوونە بەرامبەر ژیان و كەرامەت و ئاشتی‮ ‬و ئارامی‮ ‬وڵات و خەڵكی‮ ‬عێراق كە دەستوور زامنی‮ ‬كردووە‮. ‬كەواتە لێرەدا كێشەو هەڵە لە دەستووردا نییە بەڵكو لە جێبەجێنەكردنی‮ ‬دەستوور بووە‮. ‬دڵنیام ئەگەر دەستورێكی‮ ‬دیكەش بنووسرێتەوە‮ ‬یاخود هەموار بكرێت،‮ ‬بەڵام كە پێگیری‮ ‬پێنەكرا و جێبەجێ نەكرا،‮ ‬هەرگیز قەیرانی‮ ‬عێراق چارەسەر نابێت‮. ‬ كەواتە گۆڕین و هەمواركردنەوەی‮ ‬دەستوور،‮ ‬ئەجیندایەكی‮ ‬دیكەی‮ ‬سیاسییە كە دەخوازرێ لە عێراقدا بوروژێنرێ و خواستی‮ ‬راست و رەوای‮ ‬هاوڵاتیانی‮ ‬عێراق لە چاكسازی‮ ‬و خزمەتگوزەرانی‮ ‬و ئازادی،‮ ‬بەرەو ئاقارو تونێلێكی‮ ‬تاریك و بێ كۆتا ئاراستە بكرێ،‮ ‬كە كێشەو قەیران و گرفتی‮ ‬نوێی‮ ‬لێ دەكەوێتەوە،‮ ‬ئەمەش دەبێتە مایەو ئەگەرو هۆكارێك لەپێناو بوون و مانەوەی‮ (‬ئەوان)و میلیشیاو چەكدارەكانییان لە گۆڕەپانی‮ ‬سیاسی‮ ‬و سەربازی‮ ‬و زاڵبوونیان لەنێو جومگەكانی‮ ‬حكوومەتی‮ ‬عێراقداو بەردەوامبوونی‮ ‬ئەجینداو هەژموونی‮ ‬تایفەگەری‮ ‬مەزهەبی‮ ‬لە عێراقدا‮.‬