خەبات: هەولێر
بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە شوان ئیسماعیل دەڵێت: “لە شاری هەولێر، 40 هەزار و 759 تووشبوو بە نەخۆشی شەكرە لە سەنتەرەكەمان تۆمار كراون، كە تیاییدا لەم ژمارەیەش 893 منداڵ هەیە، زیاتر لە7 هەزار تووشبووش ئاوارە و پەنابەرن و 32 هەزار و 866 تووشبووش خەڵكی سنووری پارێزگای هەولێرن”.
بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە رایدەگەیەنێت كە تا ئێستا نزیكەی چل هەزار توشبوو بە نەخۆشی شەكرە لە شاری هەولێر تۆمار كراون.
پەرلەمانتار لە لیژنەی تەندروستی و ژینگە و مافی بەكاربەر لە پەرلەمانی كوردستان زانا مەلا خالید، 700 ئامێری پشكنینی نەخۆشی شەكرەی بۆ سەنتەرەكانی پشكنینی نەخۆشییەكانی شەكرە لە شاری هەولێر دابینكرد.
بەڕێوەبەری سەنتەری لەیلا قاسم بۆ نەخۆشییەكانی شەكرە شوان ئیسماعیل راگەیاند كە لە شاری هەولێر، 40 هەزار و 759 توشبوو بە نەخۆشی شەكرە لە سەنتەرەكەمان تۆمار كراون، كە تیاییدا لەم ژمارەیەش 893 منداڵ هەیە، زیاتر لە 7 هەزار توشبووش ئاوارە و پەنابەرن و 32 هەزار و 866 توشبووش خەڵكی سنووری پارێزگای هەولێرن. شوان ئیسماعیل ئەوەیشی خستەڕوو كە دوایین حاڵەتی تۆماركردنی نەخۆشی شەكرە هاووڵاتییەكی سووری بووە كە بەم دواییە بەهۆی بارودۆخی سووریاوە هاتووەتە هەرێمی كوردستان.
سەبارەت بە چۆنیەتی دابەشكردنی ئامێرەكانیش، شوان ئیسماعیل گوتی: “ئەو ئامێرانەی بۆ سەنتەرەكەمان دابینكراوە ناتوانین بۆ هەموو نەخۆشانی دابین بكەین، بەڵام ئەوانەی پێشتر تووشی نەخۆشی شەكرە بوونە زۆربەیان ئامێری پشكنینیان هەیە، بۆیە ئەو ئامێرانە دەدەین بەو كەسانەی كە تازە توشی نەخۆشی شەكرە بوونە یاخود منداڵن”.
نەخۆشی شەكرە جۆرێك شێوانی مێتابۆلیزمی لەشە. لەم نەخۆشییەدا رێژەی گلوكۆزی خوێن بەرز دەبێتەوە و لەش ناتوانێت ئەنسۆلینی پێویست بۆ دابەزاندنی شەكری خوێنبەرهەمبهێنێت یان لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەكا و بەم بۆنەوە ئەنسۆلین ناتوانێت كاری ئاسایی خۆی راپەڕێنێت.
نەخۆشی شەكرە دوو جۆری سەرەكی هەیە كە شەكرەی جۆری یەك بە هۆی تیاچوونی خانەكانی بێتا لە پەنكریاسدا بەدی دێت كە دەبێتە هۆی كەموكوڕی بەرهەمهێنانی ئەنسۆلین. لە جۆری دووەمیشدا لەش لە بەرامبەر ئەنسۆلینەوە خۆڕاگری دەكات و ناهێڵێت رێژەی شەكری خوێن دابەزێنێت. لە شەكرەی جۆری دووەمدا دیارە هۆكارەكانی بۆماوەیی، قەڵەوی و تەمبەڵی دەوری سەرەكی دەگێڕن.









