ئیسلام‮ ‬یاسین هەرنی
دوو ساڵ پێش ئەم بەروارە و لەم مانگەدا هێزی‮ ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە سنوورەكان لەگەڵ چەكداری‮ ‬هێزە جیاوازەكانی‮ ‬عێراق بە پشتیوانی‮ ‬ناڕاستەوخۆی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬دراوسێ‮ ‬لە شەڕێكی‮ ‬نابەرامبەردا‮ ‬ڕووبەڕوو بوونەوە،‮ ‬بەجۆرێك چەكدارە عێراقییەكان چەندین جۆری‮ ‬چەكی‮ ‬پێشكەوتوو و سەردەمیانەیان لە بەرامبەر هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بەكارهێنا،‮ ‬بەڵام نەیانتوانی‮ ‬یەك هەنگاویش بێنە پێش بەهۆی‮ ‬بەرگریی‮ ‬بەهێزی‮ ‬پێشمەرگە قارەمانەكان‮.‬
ئەوەی‮ ‬شكستی‮ ‬بە پیلان و چەكدارە مەشقپێكراو و پڕچەكەكانی‮ ‬دوژمن هێنا تەنها ئیرادەی‮ ‬پێشمەرگە و بوونی‮ ‬ڕابەرێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬و پێشمەرگانەی‮ ‬وەك مسعود بارزانی‮ ‬بوو كە هیچ سازشێكی‮ ‬لەسەر پاراستنی‮ ‬كوردستان نەكرد و رۆژانە لە هێڵەكانی‮ ‬پێشەوەی‮ ‬بەرگری‮ ‬بوو،‮ ‬ئەمەش ورە و هێز و بڕوابەخۆبوونی‮ ‬لای‮ ‬پێشمەرگەكان زیاتر دەكرد،‮ ‬ڕۆژانە سەرۆك بارزانی‮ ‬گڕوتینی‮ ‬خۆشەویستیی‮ ‬نیشتمان و پیرۆزیی‮ ‬شەهید بوون لەپێناوی‮ ‬پاراستنی‮ ‬خاك و ئاڵای‮ ‬كوردستاندا زیاتر دەكرد‮. ‬سەبارەت بە تیۆرییەكانی‮ ‬جەنگ كۆمەڵێك شرۆڤە و بۆچوونی‮ ‬جیاواز هەیە كە هەندێك پێیان وایە جەنگ‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬حەتمییە و هەر‮ ‬ڕوودەدات،‮ ‬كۆمەڵیك لە زانایان و شرۆڤەكارانی‮ ‬جەنگ پێیان وایە‮ ‬ڕووداوگەلێك هەن كە هەرگیز ناكەونە سەر‮ ‬یەك هێڵ و هەمیشە لە ململانێدان لەپێناو مانەوەدا‮. ‬كارل فون كلاوزفیتز‮ ‬یەكێكە لە مێژوونووسەكانی‮ ‬جەنگ و بە فەیلەسوفێكی‮ ‬جیهانی‮ ‬جەنگ دادەنریت لە‮ ‬یەكێك لە بەناوبانگترین كتێبەكانیدا كە لە زۆربەی‮ ‬كۆلیژەكانی‮ ‬سەربازیدا دەخوێندرێت بەناونیشانی‮ (‬لەبارەی‮ ‬جەنگەوە‮) ‬جەنگەكان بۆ دوو دەستە پۆلێن دەكات‮:‬
یەكەم‮/ ‬جەنگێك كە ئامانج لێی‮ ‬تێكشكاندنی‮ ‬دوژمنه كە ئەویش زیاتر جەنگی‮ ‬بەرگری‮ ‬پێدەڵێن.
دووهەم‮/ ‬جەنگێك لەپێناو دەست بەسەراگرتنی‮ ‬بەشێك لە خاكی‮ ‬دوژمن‮ ‬یان خاكێك كە بۆ بەرژەوەندیی‮ ‬وڵاتەكە پێویستە بەڕێوە بچێت‮. ‬هەروەها لە بەشێكیتردا دەیەوێت خواستی‮ ‬جەنگ ببەستێتەوە بە سروشتی‮ ‬بونگەرایی‮ ‬مرۆڤەوە و دەڵێت‮: ‬جەنگ هەیە و دەشبێت،‮ ‬مرۆڤ لەبوونەوە لە پێناوی‮ ‬مانەوەدا هەمیشە لە جەنگدا بووە لەگەڵ سروشت و ئاژەڵ و تەنانەت خودی‮ ‬مرۆڤەكانیشدا،‮ ‬ستراكتۆری‮ ‬دەروونناسانەی‮ ‬مرۆڤ بەجۆرێك لە جۆرەكان پەیوەندی‮ ‬بە جەنگەوە هەیە‮. ‬
هەربۆیە لە كۆنترین سەردەمەكانەوە هیچ قۆناغێكمان دەست ناكەوێت كە مێژوویەك لە جەنگ و توندوتیژی‮ ‬تێدا نەبووبێت و رەنگە هەر لەبەر ئەوە بەبڕوای‮ ‬زۆر لە زانایان ئاشتی‮ ‬و جەنگ‮ ‬دوو قۆناغی‮ ‬خۆنەگر و كاتین بەو پێیە دەوڵەتان و میلەتانی‮ ‬دنیا دەبێت هەمیشە ئامادەییان بۆ بەرگری‮ ‬و‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬جەنگ هەبێت وەك پێویستییەكی‮ ‬حەتمی‮ ‬لەپێناو مانەوەدا‮. ‬
بەڵام نیكۆلۆ ماكیاڤیلی‮ ‬ڕوانگەیەكی‮ ‬تری‮ ‬هەیە سەبارەت بە جەنگ و لە تیۆرییەكدا دەڵێت‮: (‬هەر جەنگێك پێویست بوو كەواتە مەشروعە‮! ‬ئەمەش لە كاتێكدا روودەدات كە سەركردەی‮ ‬وڵات بە لەبەرچاوگرتنی‮ ‬بەرژەوەندییەكانی‮ ‬گەل و وڵات بڕیاری‮ ‬لەسەر دەدات،‮ ‬لە ئەنجامدا جەنگێك لەسەر بنەمای‮ ‬بەرژەوەندیی‮ ‬گەل بكرێت بە ئاراستەی‮ ‬پاراستنی‮ ‬مافی‮ ‬وڵات كەواتە جەنگێكی‮ ‬مەشروعە‮). ‬كە ئەمەیان زیاتر تیۆرییەكە كە كورد خۆی‮ ‬تیادا دەبینێتەوە،‮ ‬چونكە هەمیشە سەركردەكانی‮ ‬كورد لەپێناوی‮ ‬بەرژەوەندی‮ ‬و سەندنەوەی‮ ‬مافی‮ ‬داگیركراوی‮ ‬كورددا بڕیاریان لە جەنگ داوە‮.‬
هەموو ئەو تیۆری‮ ‬و شرۆڤانەی‮ ‬لەبارەی‮ ‬جەنگەوە كراون ئەوە ناگەیەنێت كە جەنگ‮ ‬ڕووداوێكی‮ ‬سروشتی‮ ‬و ئاسایی‮ ‬ژیانە،‮ ‬بەڵكو كۆی‮ ‬بنەماكانی‮ ‬سەروەری‮ ‬مرۆڤ كۆكن لەسەر ئاشتی‮ ‬و‮ ‬ڕەتكردنەوەی‮ ‬جەنگ،‮ ‬بەڵام بیریشمان نەچیت كە زۆربەی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬زلهێزی‮ ‬دنیا لەژێر دروشمە بریقەدارەكانی‮ ‬ئاشتیخوازی‮ ‬نەتەوەكانیتریان چەوساندۆتەوە‮.‬
هەموان شاهێدی‮ ‬ئەوەین كە چۆن هێزەكانی‮ ‬پێشمەرگە لە پردێ و سحێلا و تلسقۆف و مەحمودییە و ناوچەكانیتر چ داستانێكی‮ ‬مەزن و سەركەوتنێكی‮ ‬سەربەرزانەیان تۆماركرد،‮ ‬بەجۆرێك هەموو جیهان تووشی‮ ‬سەرسامی‮ ‬بوون لە بەرامبەر تێكشكانی‮ ‬چەكدارەكانی‮ ‬عێراق و شكستی‮ ‬جۆرەها چەكی‮ ‬پێشكەوتووی‮ ‬جیهانی‮. ‬لە كاتیكدا چەكدارەكانی‮ ‬عێراق دوای‮ ‬سەركەوتنیان بە پشتیوانی‮ ‬هێزەكانی‮ ‬هاوپەیمانی‮ ‬بەسەر داعشدا تووشی‮ ‬غروری‮ ‬سەربازی‮ ‬ببوون و پێیان وابوو دەتوانن هەر بەو پیلانەوە‮ ‬ڕوو لە هەرێمی‮ ‬كوردستان بكەن و دەسەڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬كۆتایی‮ ‬پێبهێنن،‮ ‬بەڵام ئەوان بێ ئاگابوون لەوەی‮ ‬كە هەموو چەك و مەشق و هێزی‮ ‬دنیا ناتوانێ ئیرادەی‮ ‬ڕۆحی‮ ‬پێشمەرگەیەكی‮ ‬تفەنگ بەدەست بڕوخێنێت،‮ ‬چونكە خۆشەویستیی‮ ‬نیشتمان و كەرامەتی‮ ‬نەتەوەكەی‮ ‬ئامانجی‮ ‬بەرگری‮ ‬كردنێتی‮ ‬و شەهیدبوونی‮ ‬دەكاتە سەنگەری‮ ‬پاراستنی‮ ‬وڵات‮. ‬گەلی‮ ‬كوردستان هەرگیز خواستی‮ ‬جەنگ و وێرانكاری‮ ‬نەبووە،‮ ‬بەڵام بەداخەوە بە درێژایی‮ ‬مێژوو جەنگ بەرۆكی‮ ‬كوردی‮ ‬بەرنەداوە،‮ ‬بەڵام جیاوازیی‮ ‬كورد لەگەڵ هەر نەتەوە و دەسەڵاتێكی‮ ‬تر ئەوە بووە كە ئێمە لەپێناوی‮ ‬پاراستن و بەرگریی‮ ‬لە خاك و خەڵك و نیشتمان لە جەنگی‮ ‬بەرگریدا بووینە، هەرگیز نەداگیركار بووینە و نەزۆردار و پیلانگێڕی‮ ‬وێرانكاری‮. ‬
داستانەكانی‮ ‬سحێلا و تلسقۆف و پردێ و مەحمودییە و ناوچەكانی‮ ‬تر جارێكی‮ ‬تر پێشمەرگەی‮ ‬لە سەنگەری‮ ‬بەرخودان و سەركەوتندا وێناكردەوە،‮ ‬ڕاستە ماوەیەكی‮ ‬زۆر نەبوو پێشمەرگە لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعشدا سەركەوتنی‮ ‬بێ وێنەی‮ ‬بەدەستهێنابوو،‮ ‬بەڵام لە شەڕی‮ ‬دژ بە داعشدا هاوپەیمانان هاوكارمان بوون،‮ ‬جگە لەوەش داعش چەكی‮ ‬مۆدێرن و هێزی مونەزەمی‮ ‬مەشقپێكراوی‮ ‬نەبوو،‮ ‬بەڵام لە شەڕی‮ ‬دژ بە چەكدارانی‮ ‬عێراق پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان تەنها خۆی‮ ‬بوو،‮ ‬هەربۆیە جێی‮ ‬سەرسامی‮ ‬و بایەخی‮ ‬نێودەوڵەتی‮ ‬بوو،‮ ‬داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا و مەحمودییە وەرچەرخانێكی‮ ‬مێژوویی‮ ‬بوو لە خەباتی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬كورد‮.‬
‮ ‬ئەگەر لاپەرەكانی‮ ‬مێژووی‮ ‬كورد هەڵبدەینەوە ئەو‮ ‬ڕاستییەمان بۆ رووندەبێتەوە كە پێشمەرگە وەك پاڵەوانێكی‮ ‬سەرسەختی‮ ‬نێو داستانەكانی‮ ‬قارەمانێتی‮ ‬ڕۆڵی‮ ‬هەرە مەزن و فیداكارانەی‮ ‬بینیوە،‮ ‬هەرگیز لەپێناوی‮ ‬هیچ بەرژەوەندییەك دەستبەرداری‮ ‬ئامانجی‮ ‬پاراستنی‮ ‬كوردستان و‮ ‬ڕووبەڕووبوونەوەی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد نەبووە‮. ‬هەڵبەتە ئەم فیداكارییە لە رەوشت و پەروەردەی‮ ‬پارتیزانی‮ ‬و كوردایەتیدا‮ ‬یەك لە خەسڵەتە هەرە بەرزەكانی‮ ‬پێشمەرگە بووە،‮ ‬هەر بۆیە كورد بە گشتی‮ ‬و دۆستانی‮ ‬كورد بە تایبەتی‮ ‬لەناوهێنانی‮ ‬پێشمەرگەدا هەستی‮ ‬شانازی‮ ‬و لەخۆبوردەیی‮ ‬و سەربەرزییان بۆ دروست دەبیت‮. ‬پێشمەرگەی‮ ‬كوردستان لە داستانی‮ ‬پردێ و سحێلا و تلسقۆف و مەحمودییە و ناوچەكانی‮ ‬تر بە لەناوبردنی‮ ‬پیلانی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد لەناوەوە و دەرەوە جارێكی‮ ‬تر مێژوویەكی‮ ‬پڕسەروەری‮ ‬بۆ كورد تۆمار كرد،‮ ‬لە كاتێكدا ئامانجی‮ ‬دوژمنانی‮ ‬كورد لەناوبردنی‮ ‬دەسەڵاتی‮ ‬كوردی‮ ‬و هەڵوەشاندنەوەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان بوو،‮ ‬بەڵام ئەو هەوڵە جگە لە شەڕێكی‮ ‬دۆڕاو نەیتوانی‮ ‬هیچ ئامانجێك بپێكێت‮.‬