‮شەنگە هاوار كاكەیی
پرۆسەی‮ ‬مەحكومیەتی‮ ‬سیاسەت و هەیمەنەتی‮ ‬لە جیهاندا بە رەنگڕێژی‮ ‬دیموكراسییەت و بنەماكانی‮ ‬مافی‮ ‬مرۆڤ،‮ ‬ئەو وەهمەیە كەوا خزێنراوەتە نێو دونیای‮ ‬سیاسەتەوە بە مەبەستی‮ ‬مۆنۆپۆڵكردنی‮ ‬سەرجەم سێكتەرە ئابوورییەكانی‮ ‬جیهان،‮ ‬كە لەلایەن چەند بنەماڵەیەكی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬بەرژەوەندیخواز لە پرۆسەیەكی‮ ‬رێكخراو گۆڕەپانی‮ ‬سیاسەتیان بۆ رێكخستنی‮ ‬قازانجی‮ ‬بەرژەوەندییە تایبەتەكانیان رەخساند،‮ ‬ئەمڕۆش وەكو ئەمری‮ ‬واقیع سەرجەم سەرچاوە داراییەكان لەژێر چاودێری‮ ‬چڕی‮ ‬ئەم چەند بنەماڵەن كە بەپەنجەی‮ ‬دەست ئەژمار دەكرێن‮. ‬

ئەم خواستە تایبەتە گوزارشتی‮ ‬راستییەكە كە جیهان لەژێر ركێڤی‮ ‬سەروەتی‮ ‬سامان و داهات و سەرمایە و سەرمایەدارانە و گەمەی‮ ‬گەرمی‮ ‬سیاسەت و دیموكراسییەتیش بەهۆی‮ ‬ئەوانە لە ئارادایە و خەمخۆری‮ ‬ئەم خواستەشیان بۆ برەودانە بە دەستكەوتە ناشەرعییەكان و هیچی‮ ‬تر نا،‮ ‬ئەم هەوڵدانانەشیان هەرچەندە دوورە لە بەهای‮ ‬ئینسانیەت و ویژدانی‮ ‬زیندوو،‮ ‬بەڵام بۆ ئەوان هەمیشە مانای‮ ‬یەك دەستەواژەیە كە دەڵێن پارە دەدوێ بەژمارە و بە داتاو مەكاسبی‮ ‬بانكییەكانیان و داهاتی‮ ‬كۆمپانیا زەبەڵاحەكانی‮ ‬چەكی‮ ‬قورس و ئەتۆمی‮ ‬و بواری‮ ‬بازرگانی‮ ‬نەوت و گازی‮ ‬سرووشتی‮ ‬و‮…‬هتد، نەك بە‮ ‬یاریكردن بە دروشمە بریقەدارەكانی‮ ‬دیموكراسییەت و مافی‮ ‬مرۆڤ ئەگەر بە سەلیقەوە بپڕژێنە سەر رووی‮ ‬راستەقینەی‮ ‬ئەم‮ ‬یاریكردنە‮. ‬لە بەراوردكاریدا وەكو ئەو مرۆڤە وایە كە لەسەر بەرماڵی‮ ‬نوێژە،‮ ‬بەڵام خوا ناناسێت و بۆ خۆی‮ ‬خوایەكی‮ ‬رەنگینی‮ ‬لە خەیاڵیدا مەزەندە كردووە و خۆی‮ ‬چۆنی‮ ‬بوێ حەز و ئارەزوو و بەرژەوەندییەكانی‮ ‬بەو چەشنە لەگەڵ خوای‮ ‬خۆی‮ ‬لە دووانە‮.‬ بێ ئاگا لەوەی‮ ‬كە خوداناسی‮ ‬واتا جوانی،‮ ‬دادپەروەری‮ ‬و‮ ‬یەكسانی‮. ‬

بە هەمان چەشن لە گەمەی‮ ‬سیاسەتدا رێڕەویان دابەشكردووەتە سەر دوو تەوژم،‮ ‬تەوژمە نەگۆڕەكان و تەوژمە گۆڕاوەكان،‮ ‬ئەوەشی‮ ‬جێگۆڕكێی‮ ‬پێ دەكرێت،‮ ‬تەنها دەم و چاوەكانە‮. ‬ئەوەی‮ ‬رێژەی‮ ‬نەگۆڕیشە لە هەموو جیهاندا دینەمۆی‮ ‬رووداوەكانە،‮ ‬ئەوا سەوابیتەكانە،‮ ‬كە بریتییە لە بەرژەوەندییە ئابوورییەكانی‮ ‬سەرووی‮ ‬سێزدە بنەماڵە? بۆیە كاتێك كە گەمە سیاسییەكان گەرم و گوڕ‮ ‬دەبێ سەرۆكی‮ ‬هەر وڵاتێك و دەم و چاوەكان ئاڵوگۆڕ‮ ‬دەبن،‮ ‬هیچ لە بابەتەكان ناگۆڕێت،‮ ‬تەنانەت ئەگەر لە سیستەمێكی‮ ‬شاهانەشدا بێ،‮ ‬بە هیچ شێوەیەك واتایەك نابەخشێت بە گەمەی‮ ‬سیاسەت لە جیهان و درزێكیش ناكەوێتە دیواری‮ ‬بەرژەوەندیخوازانەوە،‮ ‬هەرچەندە سیستەماتیكی‮ ‬گەمەكە بە دیموكراسی‮ ‬بوونە و لە قاڵبی‮ ‬مۆدێرنیەتیش بەرهەمەكان گەییون‮.‬ ئەوەی‮ ‬جێگای‮ ‬سەرسووڕمانیشە لە نەوەت و نۆ لە سەدای‮ ‬سەرمایەی‮ ‬جیهان لەدەست نوخبەیەكە كە رێژەكەی‮ ‬یەك لە سەد تێناپەڕێت و بەسەرپەرشتی‮ ‬ئەو دەستە شاراوانەی‮ ‬ژێر پەردەی‮ ‬خوانی‮ ‬سیاسەت ئەگێڕدرێ كە لە ژێر ركێڤێ ئابووریستانی‮ ‬ئابووری‮ ‬لە عەرشی‮ ‬فەردانیەتی‮ ‬خواستی‮ ‬خۆیانن‮.‬

یەكێك لە گەورە بەرپرسەكانی‮ ‬ئەو خانەوادانەش بە ناوی‮ ‬ناپان مایر رۆتشێڵد كە‮ ‬یەكێكە لە گەورە سەرمایەدارانی‮ ‬جیهان،‮ ‬پێیوایە پێودانگی‮ ‬گرنگی‮ ‬سیاسەت لەوە دایە سەرجەم سێكتەرە ئابوورییەكان مۆنۆپۆڵ بكرێن‮. ‬دەشڵێت بۆ من گرنگ نییە چ پاشایەك و چ بووكە شووشەیەك دێتە سەر عەرشی‮ ‬شاهانە،‮ ‬لێ ئەوەی‮ ‬بۆ من گرنگە ئەوەیە كێ هەیمەنەتی‮ ‬لەسەر دراو و سەرەوت و سامانەكانە كە تا ئێستا هی‮ ‬خۆمە‮! ‬كەواتە ئەو مەراسیمە پرۆتۆكۆڵیانە لە بنەڕەتدا بۆ جەمسەرگیری‮ ‬بونیاد نراون،‮ ‬نەوەك بۆ بەختەوەری‮ ‬مرۆڤ‮. ‬

لەم تەوەرەدا دەكرێ بە كورتی‮ ‬ئاماژە بە چەند بنەماڵەیەك بكەین كە رۆڵی‮ ‬كاریگەریان هەبووە لە بەرپابوونی‮ ‬جەنگە جیهانییەكانی‮ ‬دوێنێ و ئەمڕۆدا و تا چەند رۆڵی‮ ‬كاریگەر و بەرچاویان هەبووە تەنانەت لە تیرۆركردنی‮ ‬سەركردەكانیش وەكو هەردوو سەرۆكی‮ ‬ئەمەریكا جۆن كەنەدی‮ ‬و ئابراهام لنكۆڵن كە ئەمە ئەمری‮ ‬واقیعی‮ ‬جیهانە و وێستگەكانی‮ ‬حوكمڕانی‮ ‬لە ژێر مەئمەرەتیانە بێ ئەوەی‮ ‬خودی‮ ‬خۆیان بێنە گۆڕەپانی‮ ‬دەسەڵاتداری،‮ ‬هەر خۆیان سەردار و سالاری‮ ‬جیهانن و خاوەن پێگەیەكی‮ ‬بەرزی‮ ‬دەسەڵاتن و بڕیارە چارەنووسساز و گرنگەكانی‮ ‬جیهانیش بە ئارەزووی‮ ‬بەرژەوەندییە تایبەتییەكانی‮ ‬خۆیان هەڵدەسووڕێنن دوور لە بەهای‮ ‬مرۆڤایەتی‮ ‬و ئینسانی‮ ‬بە باوەری‮ ‬ئەو خوا رەنگینەی‮ ‬كە مەزەندەی‮ ‬دەكەن لە خەیاڵاتەكانیان و خوێنی‮ ‬مرۆڤیش دەڕژێنن تا بازاڕی‮ ‬چەك و مەلعەنەتەكانی‮ ‬سیاسەتیان گەرم و گوڕتر بێت‮!‬

‮ ‬ئێمەی‮ ‬كوردیش بەدەر نەبووین لە سووتان بەو ئاگرە لەمێژنەی‮ ‬كە لە ماڵ و دڵی‮ ‬بەرژەوەندیخوازانەوە هەڵگیرساوە‮. ‬ئەو بنەماڵانەش زۆر بە كورتی‮ ‬ئەمانەن‮: ‬بنەماڵەی‮ ‬رۆگفلەر كە مەزەندە دەكرێ سەرمایەكەیان سێ تریلیۆن دۆلار بێ،‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬مۆرگانی‮ ‬ئەمەریكی‮ ‬كە كۆمپانیا بەنكییەكانی‮ ‬ئەمەریكا و ئەورووپایان داگیركردووە،‮ ‬ئالسعوودیش لە سعودیا لە سەدا بیستی‮ ‬یەدەگی‮ ‬نەوتیی‮ ‬جیهان تایبەتە بە ناوی‮ ‬بنەماڵەیە،‮ ‬روتشێڵد لە ئەڵمانیا كە لە سەردەمی‮ ‬ناپلیۆنەوە تا ئەمڕۆ سەرپەرشتیاری‮ ‬جەنگەكانە لە جیهان،‮ ‬بارۆخیش هەرچەندە سەرمایەكەی‮ ‬لە رۆتشیلد كەمترە،‮ ‬بەڵام رۆڵی‮ ‬كاریگەرتری‮ ‬هەیە،‮ ‬چونكە راوێژكاری‮ ‬پێنج لە سەرۆكەكانی‮ ‬ئەمەریكا بووە و‮ ‬هەڵگیسێنەری‮ ‬جەنگی‮ ‬ساردیشە و رۆڵێكی‮ ‬بەرچاو و كاریگەریشی‮ ‬هەبووە لە بەرەوپێشچوونی‮ ‬درووستكردنی‮ ‬چەكی‮ ‬ئەتۆم و نەوەوی‮. ‬هەروەها واڵتۆن خاوەن كۆمپانیاكانی‮ ‬ویل مارتە،‮ ‬وندسۆر بنەماڵەی‮ ‬شاهانە بەریتانیا،‮ ‬مردۆخ بنەماڵەیەكی‮ ‬یەهودییە لە ئوسترالیا و خاوەن گەورە كۆمپانیاكانی‮ ‬بواری‮ ‬راگەیاندنن‮. ‬هەروەها‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬رۆبیرت و بنەماڵەی‮ ‬ئۆبنهایمری‮ ‬خاوەن كۆمپانیاكانی‮ ‬زێڕ‮ ‬و ئەڵماس و كانزا بە بەهاكان،‮ ‬بنەماڵەی‮ ‬برتیزكەر خاوەن گەورە كۆمپانیاكانی‮ ‬بواری‮ ‬گەشت و گوزار و هۆتێلە بەناوبانگەكانی‮ ‬جیهان‮. ‬

ئەمانە و چەند بنەماڵەیەكی‮ ‬تر هەرەسیان بە گۆی‮ ‬زەوی‮ ‬و تەبەقەی‮ ‬ئۆزۆن و‮ ‬بە مرۆڤایەتیش هێناوە و دیواری‮ ‬ئارامیان رووخاندووە،‮ ‬ئەوەی‮ ‬ماوە بیڵێم ئەگەر ئەم هەموو راستییە لەبەر چاوان بێت،‮ ‬ئەوا هەرگیز نابێت چیتر گلەیی‮ ‬و گازندەكانمان ئاڕاستەی‮ ‬كۆمەڵگەی‮ ‬دەولی‮ ‬و سیاسەتی‮ ‬دەولی‮ ‬و سەرۆكی‮ ‬وڵاتانی‮ ‬جیهان بكەین‮. ‬
‮❊ ‬ماستەر لە‮ ‬یاسای‮ ‬گشتی‮/ ‬زانكۆی‮ ‬ئەلحیكمە لە بەیروت