دوای ئەوەی بە پێی ڕێککەوتنی رووسیا و تورکیا بڕیار درا کە هێزی پۆلیسی سەربازیی رووسیا لە ناوچەکانی رۆژئاوای کوردستان بە تایبەت ناوچە سنوورییەکان جێگیر بکرێن، ئەمڕۆ هێزێکی پۆلیسی سەربازیی رووسیا لە فڕۆکەخانەی قامیشلۆوە بەرەو دەرباسیە چوون و بەناو شاری عاموداشدا تێپەڕین و ئەو هێزە لە ناو شاڕۆچکەی ده‌رباسیە گەڕێکی گەڕان و پشکنینی ئەنجامدا.

جێی ئاماژه‌یه‌ دوێنێ هێزێکی پۆلیسی سەربازیی رووسیا گەیشتە قامیشلۆ و دواتر چوونە ناو شاری عامودا و دوای گەڕێکی گەڕان و پشکنین لەناو شارەکە، لەکاتی درەنگی ئێوارەدا گەڕایەوە فڕۆکەخانەی قامیشلۆ.