وەیسی‮ ‬سەعید وەیسی‮ ‬
دوای‮ ‬ئەوەی‮ ‬لە‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەری‮ ‬2017‮ ‬بەبیانووی‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬كوردستان بەپێی‮ ‬پیلانێكی‮ ‬نەخشە بۆ كێشراو هێزە عیراقییەكان بەپاڵپشتی‮ ‬چەند كەسێكی‮ ‬لایەنێكی‮ ‬سیاسی‮ ‬هێرشیان كردەسەر هەرێمی‮ ‬كوردستان وهەوڵی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانیان دەدا كەلەدواییشدا رووداوەكان دەریان خست‮ ‬لەبەر ریفراندۆم خەڵكی‮ ‬كوردستان سزا نادرێت،‮ ‬بەڵكو تەنها ریفراندۆم كراوەتە بەهانەیەك كە مەبەستیان بوو ئەزموونی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان لەناوبەرن و پارتی‮ ‬دیموكراتی‮ ‬كوردستانیش لاواز بكەن،‮ ‬چونكە هەمیشە‮ ‬سەرۆك مسعود بارزانی‮ ‬و پارتی‮ ‬خاوەن پرۆژە و ستراتیژییەتی‮ ‬تایبەتن بۆ دامەزراندنی‮ ‬دەوڵەتی‮ ‬سەربەخۆی‮ ‬كوردستان و سازش لەسەر مافی‮ ‬رەوای‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان ناكەن،‮ ‬بۆیەش هەمیشە دەكرێنە ئامانج و جۆرەها پیلانیان دژ دەكرێت لەكاتێكدا‮ ‬ئەنجامدانی‮ ‬پرۆسەیەكی‮ ‬وەكو ریفراندۆم شتێكی‮ ‬ئاسایی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬بوو تەنانەت سەرەتاییترین مافی‮ ‬هەر هاووڵاتییەكە تا لەم رێگایەوە بریار بدات‮ ‬چۆن بژێت،‮ ‬بۆیەش ریفراندۆمی‮ ‬سەربەخۆیی‮ ‬لە هەرێمی‮ ‬كوردستان مافێكی‮ ‬ئایینی‮ ‬و‮ ‬یاسایی‮ ‬و سروشتی‮ ‬بوو كە‮ ‬93%‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان بریاری‮ ‬خۆی‮ ‬دا و بەمەش دەركەوت كە ریفراندۆم سەركێشی‮ ‬و شكست نەبوو،‮ ‬بەڵكو خواست و ویست و ئیرادەی‮ ‬كوردستانیان بوو كە بۆهەتاهەتایە بووە دیكۆمێنتێكی‮ ‬نەتەوەیی‮ ‬بەڵام دوژمنان‮ ‬و خاك فرۆشان ئەمەشیان‮ ‬بەرەوا نەبینی،‮ ‬بۆیەش بەدەرفەتیان زانی‮ ‬تا هێرش بكەنە سەر هەرێمی‮ ‬كوردستان،‮ ‬سوپاس بۆ خوای‮ ‬گەورە ئەم پیلانەشیان سەرنەكەوت وەك هەمیشە پێشمەرگەكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬لەسەنگەری‮ ‬بەرگریدا مانەوە و بەهەمان ئیرادەی‮ ‬داعش بەزێن وەڵامێكی‮ ‬جەرگ بڕی‮ ‬داگیركەران و نۆكەرانیان دایەوە،‮ ‬لە‮ ‬یەكەمین داستانیشدا لە‮ (‬پردێ‮) ‬سنووریان بۆ خائین وخاك فرۆشان دانا و سەلماندیان ئیرادەی‮ ‬كوردستانیان پۆلاینە و هیچ كات گرەو لەسەر تێكشكاندنیان ناكرێت،‮ ‬بۆیەش داستانی‮ (‬پردێ‮) ‬جگە لەوەی‮ ‬بەشكۆمەندییەوە ناوی‮ ‬لە لاپەرەكانی‮ ‬پرلە سەروەری‮ ‬مێژووی‮ ‬گەلەكەماندا تۆمار كرا لە هەمان كاتیشدا بووە سەرەتایەك بۆ گۆرینی‮ ‬هاوكێشەی‮ ‬سیاسی،‮ ‬كە وای‮ ‬كرد ئیدی‮ ‬دوژمنان بیر لە داگیركردنی‮ ‬كوردستان نەكەنەوە،‮ ‬هەروەك‮ (‬داستانی‮ ‬كۆرێ)بەبیری‮ ‬هاونیشتمانیانی‮ ‬هێنایەوە كە چۆن لە رۆژانی‮ ‬دەستپێكی‮ ‬راپەریندا هاوكێشەی‮ ‬سیاسی‮ ‬گۆری‮ ‬و رژێمی‮ ‬بەعسی‮ ‬ناچار كرد داوای‮ ‬وەستاندنی‮ ‬شەر بكات و دەستی‮ ‬بە گفتوكۆكردن لەگەڵ سەركردایەتی‮ ‬سیاسی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬ئەوكات كرد،‮ ‬بەهەمان شێوەش داستانی‮ (‬پردێ‮) ‬قۆناغێكی‮ ‬نوێ بەرووی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستاندا كردەوە‮ ‬و پێشمەرگەش مێژوویێكی‮ ‬نوێی‮ ‬لەبەرگری‮ ‬وخۆنەچەماندن تۆماركرد،‮ ‬چونكە هەرەسی‮ ‬بەپیلانی‮ ‬لەناوبردنی‮ ‬قەوارەی‮ ‬سیاسی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستانی‮ ‬هێنا كە ئیتر رێگە بە خائین وخاك فرۆشان نادرێت‮.‬
لێرەوە نابێت ئەو بەراوردەشمان لەیاد بچێت كە داستانی‮ (‬كۆرێ‮) ‬پێشمەرگەی‮ ‬هەموو لایەنە سیاسییەكانی‮ ‬ئەوكاتی‮ ‬بەرەی‮ ‬كوردستانی‮ ‬بەشداربوون،‮ ‬بەڵام لە داستانی‮ (‬پردێ‮) ‬تەنها رۆڵە بەوەفاكانی‮ ‬پارتی‮ ‬و بارزانی‮ ‬بەشداربوون و رێگرییان لە دوژمنان كرد لەگەڵ ئەوەی‮ ‬پێشكەوتووترین چەك و تانكی‮ ‬سەربازییان بەكار هێنا،‮ ‬بەڵام نەبووە بەربەست لەبەردەم مقاوەمەتی‮ ‬پێشمەرگە كە دەبێ ئەو راستییەش بخرێتەروو گەر ئەو بەرگرییەی‮ ‬لە‮ (‬پردێ)كرا تەنیا بۆ چەند كاتژمێرێكیش لە كەركووك و ناوچەكانی‮ ‬تر كرابا بەدڵنیاییەوە رەوشە دەگۆرا و دوژمن نەیدەتوانی‮ ‬بستێك خاكمان داگیر بكات،‮ ‬بەڵام خیانەت رێگای‮ ‬نەدا كە سەرئەنجام راستە ئەم ناوچانە داگیركران،‮ ‬بەڵام هیچ كاتێك خەڵكی‮ ‬كوردستان دەست بەرداریان نابێت و واز لە بستە خاكێكی‮ ‬خۆیان و خواستی‮ ‬رەوای‮ ‬خۆیان كە سەربەخۆییە ناهێنن‮. ‬لە ساڵیادی‮ ‬ئەم داستانە كەموێنەیەدا كاتی‮ ‬هاتووە بیر لەوە بكرێتەوە داستانی‮ (‬پردێ‮) ‬و داستانەكانی‮ ‬تریش بخرێنە ناو پرۆگرامەكانی‮ ‬خوێندن تا نەوەی‮ ‬ئێستا و داهاتووش ئاشنا بن،‮ ‬چونكە ئەم داستانانە وەرچەرخانێكی‮ ‬گەورە و مێژوویی‮ ‬بوون لەخەباتی‮ ‬رەوای‮ ‬گەلەكەمان كە كوردستانی‮ ‬پاراست و بەرگری‮ ‬لەكەرامەتی‮ ‬خەڵكی‮ ‬كوردستان كرد و پیلانی‮ ‬ناحەزان و خائینانی‮ ‬هەڵوەشاندەوە كە تەنها بەمەش راستییەكان هەمیشە بەزیندوویی‮ ‬لەناوماندا دەمێننەوە كە دەرئەنجامی‮ ‬خاك فرۆشتن چی‮ ‬بوو؟‮!. ‬چ قازانجێكیان كرد؟‮!‬،‮ ‬چونكە جگە لە داگیركردنی‮ ‬ناوچە كوردستانییەكانی‮ ‬دەرەوەی‮ ‬ئیدارەی‮ ‬هەرێمی‮ ‬كوردستان و تەعریب كردن و لابردنی‮ ‬سیمای‮ ‬كوردانە و ئاوارەبوونی‮ ‬هەزاران كەس هیچی‮ ‬تری‮ ‬بەدوادا نەهات كە تەنها ئەنجامدەرانی‮ ‬خیانەتەكەی‮ ‬16ی‮ ‬ئۆكتۆبەر لێی‮ ‬بەرپرسن كە بەدڵنیاییەوە مێژوو لە لاپەرەیەكی‮ ‬رەش ناوی‮ ‬تۆمار كردوونە كە هیچ كات مێژووش رەحمی‮ ‬بەكەس نەكردووە و ناكات‮.‬
سڵاو لەقارەمانی‮ ‬داستانەكانی‮ (‬پردێ‮ – ‬سحێلا‮- ‬محموودییە و تلسقۆف)كە پیلانی‮ ‬نەیارەكانیان تێكشكاند‮.‬