وەزارەتی‮ ‬كارەبا بە هەماهەنگی‮ ‬لەگەڵ وەزارەتی‮ ‬سامانە سرووشتیەكان لە ساڵی‮ ‬2018 توانیویەتی‮ ‬بە تێكرا‮ ‬2300 مێگاوات كارەبا بەرهەم بهێنێت و دابەشی‮ ‬بكات بە سەر هاوبەشانی‮ ‬كارەبا‮ .‬ هاوكات لە ماوەی‮ ‬چەند مانگی‮ ‬داهاتوودا گۆڕانكاری‮ ‬لە بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا روودەدات بە هۆی‮ ‬زیاد بوونی‮ ‬رێژەی‮ ‬بەرهەم هێنانی‮ ‬گازی‮ ‬سروشتی‮ ‬لە گێڵگەكانی‮ (‬كۆرمۆر و خوڕمەڵە‮) ‬كە پێشبینی‮ ‬دەكرێت بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا بە چەند قۆناغێك لە ئایندەیەكی‮ ‬نزیكدا دەست پێبكات بە زیادبوونی‮ ‬لە‮ ‬2300 مێگاوات دەبێتە‮ ‬3500 مێگاوات،‮ ‬بەمەش بەرهەمهێنانی‮ ‬كارەبا بە رێژەی‮ ‬لە‮ ‬50% بەرەو زیاد بوون دەچێت و كاتژمێرەكانی‮ ‬پێدانی‮ ‬كارەبا زیاد دەبێت وهاوڵاتیان سوودمەندی‮ ‬سەرەكی‮ ‬دەبن‮ .‬ وەزارەتی‮ ‬كارەبا بە پێی‮ ‬بەرنامەی‮ ‬داڕێژراو دەستیكردووە بەجێبەجێكردنی‮ (‬پرۆژەی‮ ‬تۆڕی‮ ‬زیرەك‮) ‬كە‮ ‬یەكسانی‮ ‬دەبەخشێت بە هاوڵاتیان لە سوودی‮ ‬كارەبا ئەم پرۆژەیە تاكوو كۆتایی‮ ‬ساڵی‮ ‬2019 بە پێی‮ ‬پلانێكی‮ ‬وەزارەت جێبەجێ دەكرێت و كارەبای‮ ‬بە فیرۆچوو كە رێژەكەی‮ ‬لە نێوان‮ ‬25% – 30% كارەبای‮ ‬بەرهەم هێنراوە دەگەڕێتەوە ناوتۆڕی‮ ‬كارەبای‮ ‬نیشتمانی‮ ‬و ئەم زیادەیەش جارێكی‮ ‬تر هاووڵاتیان لێی‮ ‬سوودمەند دەبن‮.‬ كێشەی‮ ‬بارزۆری‮ ‬لە سەر كارەبای‮ ‬چۆمان چارەسەر دەكرێت بەپێی‮ ‬گرێبەستێكی‮ ‬نێوان وەزارەتی‮ ‬كارەبا و كۆمپانیای‮ ‬سەرسەنگ محاویلەیەكی‮ ‬11/33 كەی‮ ‬ڤی‮ ‬قەبارە‮ ‬16MVA بۆ وێستگەی‮ ‬چۆمان دادەنرێت و كێشەی‮ ‬بارزۆری‮ ‬لەسەر وێستگەی‮ ‬چۆمان چارەسەر دەكرێت‮.‬ ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری‮ ‬كارەبا لەنووسینگەی‮ ‬تایبەتی‮ ‬خۆی‮ ‬گرێبەستێكی‮ ‬لەگەڵ كۆمپانیای‮ (‬سەرسەنگ‮) ‬واژوو كرد بۆ دابینكردنی‮ ‬محاویلەیەكی‮ ‬11/33 كەی‮ ‬ڤی‮ ‬قەبارە‮ ‬16MVA بۆ وێستگەی‮ ‬چۆمان لەسنووری‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر كە بەگوژمەی‮ ‬332 ملیۆن و‮ ‬850 هەزار دینار لەماوەی‮ ‬120 رۆژدا جێبەجێ دەكرێت،‮ ‬بەجێبەجێكردنیشی‮ ‬كێشەی‮ ‬بارزۆری‮ ‬لەسەر وێستگەی‮ ‬چۆمان چارەسەر دەكرێت‮. ‬لەمیانەی‮ ‬ئیمزاكردنی‮ ‬گرێبەستەكەدا كە بەڕێوەبەرانی‮ ‬گشتی‮ ‬دابەشكردن و گواستنەوەو بەڕێوەبەری‮ ‬گشتی‮ ‬كارەبای‮ ‬پارێزگای‮ ‬هەولێر ئامادەی‮ ‬بوون،‮ ‬وەزیری‮ ‬كارەبا پیرۆزبایی‮ ‬لە كۆمپانیای‮ ‬ناوبراو كرد و داوای‮ ‬لێكردن لەرووی‮ ‬كوالێتی‮ ‬و كاتەوە پابەندی‮ ‬تەواوی‮ ‬بڕگەكانی‮ ‬ناو گرێبەستەكە بن،‮ ‬چونكە لەگەڵ هاتنی‮ ‬وەرزی‮ ‬زستان و هەڵكشانی‮ ‬خواست كێشەی‮ ‬بارزۆری‮ ‬لەو ناوچەیەدا روودەدات‮ . ‬لەلایەن خۆشیانەوە كۆمپانیای‮ ‬ناوبراو سوپاسی‮ ‬وەزارەتی‮ ‬كارەبای‮ ‬كردو بەڵێنیدا لەكاتی‮ ‬دیاریكراوی‮ ‬خۆیدا تەواوی‮ ‬بڕگەكانی‮ ‬ناو گرێبەستەكە جێبەجێ دەكەن‮. ‬ئەندازیار كەمال محمد ساڵح وەزیری‮ ‬كارەبا گوتیشی‮: ‬وەرزی‮ ‬زستان پێدانی‮ ‬ماوەی‮ ‬كارەبا لە ساڵی‮ ‬رابردوو زیاتر دەبێت‮.‬