خەبات: رۆشنا عەلی:-
ڕەوشی باخچەكانی منداڵان بە جۆرێك ئاڵۆزە كە لە نێوان بێ پرۆَگرامی یەكگرتوو بێ سیستەمی گشتگیر ماوەنەتەوە ، كە هەر باخچەو بە بەرنامەیەك بەڕێوە دەچێت بەرچاوڕوونی لای مامۆستاو منداڵ و كارگێڕی باخچەش نییە ، ئەگەر ساڵانی ڕابردوو ڕەوشی خوێندن لە بەر قەیرانی دارایی لە خراپیدا بووبێت ئایا بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەم رەِوشە هەر بەمجۆرەی ئێستا دەمێنێتەوە وبەردەوام دەبێت ؟ زۆری منداڵان لە باخچەكان لە ڕووی ژمارەوە بۆچی چارەسەرێكی بۆ نادۆزرێتەوە؟ بۆچی پڕۆگرامێك دانانرێت كە گشتگیر بێت و هەموو باخچەكان لەسەری بڕۆن و هەر باخچەو پڕۆگرامێكی نەبێت ؟بۆچی كاتی دەوامی باخچەكان جیاوازە؟ ئەمانەو چەندین پرسی دیكەی تایبەت بە باخچەكانمان ئاڕاستەی ژیان عەفان یاریدەدەری بەرێوەبەری سەرپەرشتیكردنی پەروەردەیی هەولێركردەوە:
پلانی پێویست
سەرەتا دەربارەی پلانی پێویست بۆ ئەمساڵی خوێندن كە ئایا چ پلانێك هەیە لە باخچەكان و كێ دایدەڕێژێت و كێ بەدواداچوونی بۆ دەكات ئەگەر هەبێت ؟ ژیان عەفان ئاماژەی بەوەدا كە ئەوان پلانییان هەیە ئەو لەمبارەیەوە وتی: من بەرپرسم بەرامبەر باخچەكان و قوتابخانە بنەڕەتییەكان بێگومان ساڵانە دەبێت پلان و بەرنامەی خۆت دابنێیت ئێستا ئێمە بەرنامەی خۆمان داناوە بۆ ئەمساڵی خوێندنی 2019-2020 بۆ ئەوەی پلانێكمان هەبێت كە بە هەموومان وەك تیمێك كاربكەین هەم بەڕێوەبەری باخچەكان و مامۆستایان و ئێمەش وەك سەرپەرشتیاران بەدواداچوونی كارەكانییان ئەكەین ، هەندێك بەرنامە دابنێین یەك لەوانە بەشە وانە كە زۆر زۆر گرنگە لەبەرئەوەی لە باخچە بێت یان لە قوتابخانەی بنەڕەتی بێت ئەبێت مامۆستا بزانێت چ بابەتێك ئەڵێتەوە؟ هەفتانە چەند وانەی هەیە؟ ئێستا ئێمە لیژنەیەكمان دروستكردووە ئەو لیژنەیە پێكهاتووە لە سەرپەرشتیاران و بەڕێوەبەری باخچەكان كە ئەو بابەتانەمان هەموو بۆگەڵاڵە بكەن بكرێتە شێوەی مەلزەمەیەك هەتا بتوانین ئێمە لە پارێزگای هەولێرو سەرانسەری قەزاكان یەك بابەت بێت و یەك ژمارە بەشە وانەو پلان بێت هەم لەسەر تۆمارەكان و هەم لەسەر ئەو لیژنانەشی لەناو باخچەكانن بۆئەوەی هەركەسێك كارەكانی خۆی بزانێت.
ئەوەی ئەبینرێت لە باخچەكاندا تێكەڵییە لە نێوان كاری چاودێرو كاری مامۆستا و ئەمە جیانەكراوەتەوە مامۆستا وەك چاودێر ئیش ئەكات و چاودێر وەك مامۆستا ئایا كارتانكردووە لە پلانی ئەمساڵ ئەركی هەردوكیان دیاریبكرێت ؟
ئێمە لە باخچە (وحدە الخبرە)(یەكەی پسپۆڕی)مان هەیە لەگەڵ وێستگەكان ئێمە لە ساڵەكان 1999 وە شێوازی وێستگەمان بەكارهێنا لە جیاتی یەكەی پسپۆری كە یەك مامۆستا بوو ، بەڵام دواتر كرا بە وێستگەكان شەش ژوورە هەر ژوورەو چالاكی خۆی هەیە یەك لەو كارانەی خستومانەتە ئەستۆی ئەو لیژنەیە ئەوەیە كە چۆن بتوانین مامۆستا لە كام ژوور سابت بكەین مناڵەكانیش بگەڕێن بە ژوورەكانا هەندێك وێستگەمان هەیە هەندێك ژوورمان هەیە كە دەبێت مامۆستا جێگیر بێت و گۆڕانكاری تێدا ناكرێت هەندێك ژوورمان هەیە دەبێت دوو مامۆستای هەبێت ئەو ژوورانەش مامۆستا لەگەڵ منداڵەكاندا ئەگەرێت مامۆستا كۆمەڵێك منداڵ وەردەگرێت و بەرپرسە بەرامبەریان ،چونكە ئەو مامۆستایەی بەرپرسیارییەتییەكەی دەخەینە ئەستۆ دەبێت دەفتەرێكی هەبێت تەواوی زانیاری منداڵەكەی تێدا بێت ، ساڵانی ڕابردوو ئێمە ڕێنمایكارمان هەبوو لە باخچەكان پێمان ئەوت ڕابەری پەروەردەیی ئێستا لە باخچەكان نەما ئێمە ئەوەشمان خستۆتە ئەستۆی مامۆستا ، چون دێتە دەوام چ كێشەیەكی هەیە ، هەر ژورێكیش چالاكی و تایبەتمەندی خۆی هەیە ئێستا لەبەرنامەكەی دامانناوە دەمانەوێت گۆڕانكاری لە وێستگەكان بكەین پێنج خولەك دادەنێین تا منداڵەكە لە ژوورێك بۆژوورەكەی تر دەگۆڕێت كە مامۆستای خۆی هەیەو تایبەتمەندی خۆی هەیە ،چاودێر ئیشی مامۆستا ناكات و ئیش و كاری خۆی هەیە چاودێر هاوكاری مامۆستایە لە ژورێكدا كە 50 تا 60 منداڵی تێدایە قوتابخانەكانیش كە ئێستا منداڵی باخچە وەردەگرن و دەڵێن دەبێت بڕوانامەی هەبێت زیاتر زەغتی كردۆتە سەر باخچەكان و هاوكات ژمارەی باخچەشمان زۆر كەمە و بەپێی پێویست نییە ، ساڵانی ڕابردوو ناچار بووین پاشكۆمان درووستكرد دەمانبینی ئەو قوتابخانانەی تازە دروستكراون بینایەكی گەورەیان هەیە جیامانكردنەوە لە قوتابخانەكان و دەرگایەكی جیاوازمان بۆكردن لە قوتابخانە بنەڕەتییەكان و كردمانە باخچەیەكی سەربەخۆ.
زۆری ژمارە لە پۆلێكدا
كەواتە هیچ چارەسەرێك بۆ كەمكردنەوەی ئەم ڕێژەیە هەیە؟ ئەستەمە مامۆستا وانە بە 60 منداڵی باخچە بڵێتەوە لە پۆلێكداو ئاگاداری هەڵس و كەوتیشییان بێت، یان بۆ هەوڵ نادرێت كار لەسەر وەرگرتنی یەك قۆناغ بكرێت كە پێنچ ساڵییە ؟
پرسیارێكی جوانە بێگومان كاری ئێمەیە وەك وەزارەتی پەروەردەو حكومەت دەبێت هەوڵ بدەین ژمارەی باخچەكان زیاد بكەین ، بەڵام لەم بارودۆخەدا ژمارەی باخچە زیاد نەكراوە و ئێمەش هەوڵیشمان داوە ڕێنمایشمان هەیە كە ساڵانی ڕابردوو بە نوسراو بۆمان هاتووە كارمان لەسەركردووە كە پشكی زۆرتر بە منداڵی فەرمانبەرومامۆستا بدرێت و تەمەن پێنچ ساڵەكان ئێمە ناتوانین بڵێین ئێمە چوار ساڵ وەرناگرین ، چونكە بە پێی سیستەم و یاسا باخچە دوو ئاستە هەرچەندە بە قۆناغ ناڕوا دایك و باوك ئازادە لە چوارساڵی نەیهێنێت لە پێنچ ساڵی بیهێنێتە باخچە، بەڵام ئەبێت هەردوو قۆناغ لە باخچەدا هەبن بۆ پێنچ ساڵییەكە پێویستە منداڵ بناغەیەكی بۆ قوتابخانە هەبێت بۆیە پێویستترە.
هەڵسەنگاندن لە باخچە
بۆچی هەڵسەنگاندنێكی بابەتییانەو گشتگیر بۆ منداڵی باخچە نییە لە هەر باخچەیەك بە جۆرێكە مامۆستا لەسەر چ بنەمایەك هەڵسەنگاندن بۆ منداڵ بكات و وەڵامی دایك و باوك بداتەوە واتە وەڵامێك لە گۆترە نەبێت ؟
ئەم هەڵسەنگاندنانە چۆنە ئێوە دەزانن كەئەو سەرپەرشتیارانە سەردان دەكات دەبێت بزانێت كە ئایا بەدواداچوون كراوە لەسەر ئەو منداڵانە بۆ ئەمساڵی خوێندن ئەوەش پێداچوونەوەی تێدا دەكەین.
پڕۆگرامی باخچە
پرۆگرامی باخچەكانی منداڵان بۆ ئەمساڵی خوێندن چۆنە و تاچەند گشتگیر دەبێت و لەسەر چ بنەمایەك داڕێژراوە ئایا بۆ هەردوو قۆناغ وانە دەخوێنرێت و ئاساییە؟
بیگومان بۆ باخچە پڕۆگرامێك نییە بدرێتە دەست منداڵ ئەو دوو كتێبەی دانراوە ئەوە دەكرێت منداڵ هەندێك وێنەی تێدا بكات هەرچەند كەم و كوڕی تێدا بوو لە هەموو دنیاشدا فێركردنی منداڵ لە باخچە لە ڕێگای یارییە و لە ڕێگای ئەو چالاكییانەیە كە ئەنجامدەدرێت لەبەر ئەوەی ئەگەر من بیكەم بە پڕۆگرام و كتێبێكی كوردی یان زانستی بدەمە دەست كەواتە كردم بە قوتابخانە كە كردم بە قوتابخانە منداڵ رائەكات كە ئەمە یەكێكە لەو لایەنە نەرێنییانەی بەستنەوەی منداڵ بە پرۆِگرامێكەوە ،چونكە هێشتا قۆناغی قوتابخانەی نییە ، كەچووە قوتابخانە هەندێ بابەت بۆی دووبارە دەبێت ، بەڵام ئەگەر لەڕێگای چالاكی بێت منداڵ شەوقێكی دەبێت بۆ بابەتەكە و وەریدەگرێت و نابێت ترسێكی لا دروست بێت، تەنانەت پیتەكان و ژمارەكان بە ڕێگای یاری فێر دەكرێن ، بیركاری و كوردی وزانستیشییان پێدەوترێت ، بەڵام بە شێوەی ساناو ئاسان لە ڕێگای یاریكردن و ناسینەوە، ئێستا بەرنامەیەكمان داناوە بێجگە لەو كتێبەی وەزارەتی پەروەردە ئەگەر لە وێستگەكاندا پەیڕەوی بكەین ئێمە یەكەكانی پڕۆگرامەكە دابنێین كەلەو مانگەدا چ بابەتێك بوترێتەوە بابەتەكانیش جیاوازە، بۆنموونە ئێمە باسی گایانلەبەرەكان دەكەین منداڵێكی ناو هەولێر جیاوازە لە منداڵێكی ناو چۆمان یان مێرگەسور ژینگەكەی بڕیار لەسەر پڕۆگرامەكەی دەدات واتە تۆ ئەبێت لەگەڵ ئەو ژینگەیەی منداڵەكە تیای ئەژی چی لەبەر چاوێتی هەست بەوە دەكات، ئەبێت ئەو بابەتەی من باسی دەكەم ئەو لەبەر چاوی بێت نامۆ نەبێت بۆی یەكەكانی پڕۆگرامەكە بۆ مامۆستا دادەنێین مامۆستا دەبێت بە پێی ژینگەی باخچەكە مامەڵە لەگەڵ وانەكە بكات هەتا پەروەردەكان لەگەڵاَ یەك جیاوازن پەروەردەی خەبات لەگەڵاَ شەقڵاوە جیاوازە، پڕۆگرامەكانیش لە 1-10 دەگاتە باخچەكان ،چونكە سەرەتاكانی باخچە تەنها ئاشناكردنی منداڵانە بە باخچە و تەنانەت هەفتەی یەكەم تا كاتژمێر 10 دەوامی پێدەكەین وردە وردە دەبێت فێردەبن ئیلتیزام بە دەوام بكەن ئێستاش ڕێنمایی وەزارەت دەرچووە كە كاتژمێرەكانی دەوام زیادی كردووە بۆكاتژمێر یەك و ئێمەش بەرنامەی خۆمان هەیە لەسەر ئەوەی بابەتەكان تا كاتژمێر یەك چۆن دابڕێژین ؟
ئایا هەست ناكەن كێشەتان بۆ دروست دەبێت تا كاتژمێر یەك چونكە ڕەنگە مامۆستایەكی زۆر لە باخچەكانەوە بڕوات و كێشەی خواردنیش كێشەیەكی ترە ؟
ئەوە دەوام و واجبی خۆیەتی ئەم بڕیارە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاكان و هەشتاكان كە مامۆستایانی باخچە تا كاتژمێر یەك دەوامییان كردووە قوتابخانە لەبەر ئەوەی دوو دەوامە بۆیە ناتوانرێت تا كاتژمێر یەك دەوامی تێدا بكرێت ، هەندێك باخچەش لەبەر زۆری ژمارەی منداڵان ڕەنگە بكەین بە دوو دەوام.
كاتێك دەوام درێژ بكەنەوە ئۆفیش دانانێن لە باخچەكان ،چونكە مامۆستایەكی زۆر ڕەنگە باخچەكان بە جێبهێڵن ؟
ئێمە پڕۆگرامەكە لەسەر هەموو ڕۆژەكانی هەفتە دادەڕێژین و بە پێی سیستەمیش نابێت ڕۆژێك ئۆف بدرێت بە مامۆستا بە پێی ئەو بەشە وانانە بێت هێشتا كاتەكە بەشیشمان ناكات ڕەنگە هەندێك مامۆستا بە جێی بهێڵن ، بەڵام ئێمە ئەگەر كار گەشتە ئەوەی كەم و كوڕیمان لە میلاك هەبێت دەرچووی بەشی باخچەكانمان هەیە لە كۆلێژی بنیاد كە لە ماڵەوە دانیشتوون دەتوانین مەجالیان بدەین و وەك وانە بێژ بیانهێنین و وانەكانییان پێبڵێینەوە كە پسپۆڕی خۆیانە و كاتیی خۆی كەوەرگیراون بە ڵێنی ئەوەیان پێدراوە كە وەك مامۆستای باخچە وانەیان پێ بوترێتەوە.
دوودەوامیی باخچە
باخچەكان بە چ میكانیزمێك دەكرێنە دوو دەوام لە كاتێكدا منداڵ ناتوانێت ئێواران دەوامبكات ؟
ئێمە باخچەی دوو دەوامیمان هەیە و تا دوو ساڵیش بەبەردەوامی دوو دەوام بووە زۆریش باخچەیەكی باش بووە كە شانازی پێوە ئەكەم باخچەی ئەوین لەگەڵ ئەوەی نەبەردەست و نەچاودێری هەبووە هەموو ئەركەكان لەسەر شانی بەڕێوەبەرو مامۆستاكان بووە دەستخۆشییان لێدەكەم ، لەبەر ئەوەی شوێنەكەیان كەوتۆتە ناو كۆمەڵێك بەڕێوەبەرایەتی منداڵەكانی خۆیان لە بەیانییان ئەبرد و دەوامی دووەممان دانابوو بۆ ئەوانەی كە فەرمانبەر نین گرنگ ئەوەبوو منداڵەكە فێر بێت ئەگەر نیوەڕوانیش بێت ئەو منداڵەی دایكیشی فەرمانبەر بێت دەتوانێت بمێنێتەوە لە دەوامی دووەمیش یاریدەدەرێك فەرمانی پێدەردەچێت و هەریەكە لە گەڵ بەڕێوەبەرەكە بەیانییان و نیوەڕوان دەوام دەكات.










