خهبات: وریشە عومەر:-
خانمە هونەرمەندی گۆرانیبێژ لانە زەنگەنە تازەترین بەرهەمی خۆی بەناوی قاوە بڵاوكردەوە. قاوە، ناوی ئەو ڤیدیۆ كلیپە نوێیەیە كە خانمە هونەرمەند لانە زەنگەنە بڵاوی كردەوە. ئەم گۆرانییە هۆنراوەكەی لەلایەن هونەرمەند قادر ئەسعەد بۆ نووسراوە و هونەرمەند هەڵكەوت زاهیریش ئاوازی بۆ داناوە. كاری دابەشكردنیش لەلایەن ئاریۆس بۆ كراوە. لانە زەنگەنە لەدایكبووی ساڵی 1989ی شاری كەركوكە. لەتەمەنی پێنج ساڵییەوە لەگەڵ خێزانەكەی چووەتە دەرەوەی وڵات و خاوەن چەند بەرهەمێكی هونەرییە. ڤیدیۆ كلیپی قاوە ش دواین كاری ئەم خانمە هونەرمەندەیە.









